"an independent online kurdish website

شیلان کوردستانی، یەکێکە لە چالاکانی مافی ژنانی خەڵکی سنە کە لە سەردەمی ڕاپەڕینی ژینادا دەستبەسەر کرابوو.

شیلان لە خۆپیشاندانه‌كانی دوای كوژرانی ژینا ئه‌مینی به‌شداری كرد و لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە، بە کۆی گشتی، 40 مانگ بەندیخانەی (تعزیری) بەسەردا سەپێنرا.

ئەو ژنە چالاکە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ شو‌ێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.

لە سەرەتای مانگی مارسی 2023، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، شیلان کوردستانی وەرگێڕ و تێکۆشەری ناسراوی بواری ژنان، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە گرووپی ژنانی ژیوانۆ” بە 2 ساڵ و 9 مانگ زیندان و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە 7 مانگ زیندان مەحکووم کرا.

بەپێی ئەم بڕیارە و یاسای کۆکردنی سزاکان، توندترین و زۆرترین سزای زیندانی بەسەر شیلان جێبەجێ دەکرێت و ئێستاش بۆ سێ ساڵ ڕاگیراوە.

ئەم چالاکی مافی ژنانە، ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، دوای پرسەی داپیرەی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێنرا.

شیلان کوردستانی دوای دوو هەفتە دەستبەسەربوون لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە دانانی بارمتە تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئیدریس هاشمی Edris Hashemi

سوید/26-03-2023

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی