"an independent online kurdish website

پیاوێک مایسترۆى دڵى منە

پیاوێ بە هەموو وجوودییەوە

خەونم دەدزێ و

شێتانە مەستم دەکات

شێتانە ئالوودەى خەیاڵى خۆیم دەکات.

پیاوێ زاڵمانە لە دواى باران

شەبەنکى چاوى

گەرمى هەناسەى

قژى ئاڵۆسکاوم شانە دەکات.

من و تۆ لە پێکێک پێکەنین و

میلۆدییەکى مەردان* ئاوێتە…

من و تۆ

لە مەرکانەى ئاوازێ و

جوانى مێخەکبەندان و

بۆنى قەنەفڵ

شێتبوون تا ئاڵوودە بوون، تا توانەوە

تا گەیشتنە ماڵى چێژ.

پیاوێک ماسترۆى خەیاڵ و

جووتە شەمامەى باخچەیەکى بێناز و

ئارەقى هەڵگۆفینى ئەو چاوانەیە تا گەیشتن بە دواهەمین تاریکى شەو

پیاوێک نەناسراوانە و شێتانە

منى ئاوێزان کرد.

ئەى جوانتر لە باخچەکانى عەددەن ئاشتم کەوە و

ڕاپەڕینێکت لە نێو دڵى منا هەڵگیرساندووە و

دەروازیەکت چێکردووە بە ناوى ئازادى و

وڵاتێکت لە سەر سینەى من نەخشاندووە بێناو وەک دڵى نەوڕەسێکى وێڵ

پیاوێ خەیاڵتر لە تیشکى هەتاو

پیاوێ مایسترۆى خەیاڵى منە.

سلێمانیى

دڵکەش قادر

*عەلى مەردان

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی