ئەمشەو2023-04-30 هونەرمەند هادی مەحمود ناسراو بە “عەریف حەمە تاڵ” بەهۆی جەڵتەوە لە نەخۆشخانە شار لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.
ئاوێنە: د. ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمشەو هونەرمەند هادی مەحمود بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانەکەیان کۆچی دواییکردوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
ھادی مەحمود ناسراو بە “حەمە تاڵ” لە دایکبوی ساڵی 1970یە لە گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی، ئەکتەرێکی ناسراوی کوردە و زیاتر لە ڕۆڵی کۆمێدی دەردەکەوێت.
ناوبانگی ھادی مەحمود لە درامای گەردەلولەوە سەریھەڵدا کاتێک بەکەسایەتی “عەریف حەمە تاڵ” دەرکەوت، جگەلەوەش بەشداری دەیان فیلم و درامادا کردوە، دوای ساڵانێک لە خزمەتی هونەری ئەمشەو بۆ دواجار ماڵئاوایی کرد و گیانی لەدەستدا.
هونەرمەند هادی مەحمود (حەمە تاڵ) ماوەیەک پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات لە ڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە، باسی لە وێستەگەکانی ژیانی خۆی دەکات.
https://www.youtube.com/watch?v=LP5KGDtyyhU
بەناوی خوای گەورەومیهرەبان
دڵگران و خەمبارین بە کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورە هادی مەحمود .لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشت ی بەرینی شادبکات و سەبوری بنەماڵەکەی و هونەرمەندان بدات . هونەرمەند هادی مەحمود ماوەی سێ ساڵ لە پڕۆگرامی مقۆمقۆ رۆڵی کاریگەری هەبوو ..و پێشتر بەشداری لە هەر سێ بەشی درامای گەردەولول کردووە .. لەگەڵ درامای ڕۆژگارە تەریبەکان و تازە باو و ئاسەوار…
انا لله وانا اليه راجعون
ستافی مقۆمقۆ
کاتی بە خاک سپاردن ، وێستگە نیوز
ئێمە کوا نەوتمان هەیە تا من بیدزم؟
https://www.facebook.com/mqomqomqo/videos/169504206050856
https://www.facebook.com/mqomqomqo
لە لایەن بەڕێوەبەرانی سایتی پێشمەرگەکان سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هاوکارانی هونەرمەند هادی مەحمود دەکەین. ئاخرین خەمیان بێ.