"an independent online kurdish website

وەکو حەسرەتێکم لە قۆرووی گڕێکا

کە بۆ مانگ دەلووڕێنێ

لە وجوودی گوڵێکا

بۆ پەیکری خوداوەند نە کڕنۆش

نە کڕنووش بۆ کێلێک ئەبەم

کە ناڵەی حەزێکی ناکامە

کە کەوتنێکە لەسەر جەستەی هەڵسانەوە

خەون ئەسەر للەسەر کەشافەی خوێن

سەرپۆشێکی شلم لەسەر ئافرەتێکی ڕوو بە با

خەیاڵێکم لەدامێنی بۆن

ئاواتەکانم لە ئەنجامی ئەزموونێکی تاڵ

خۆیان بەتاڵ کردەوە

لەسەر پێخەفی ژوورەکەم

ڕووناکی

بێ گومان ژیان بۆ تاقیکردنەوم هەوڵدەدا

کەچی من هەر لەسەرتاوە سەرقاڵم

لە ئاسمانی منا هەمووشتێک گومان.

هەورامانی تەخت

ئیلهام مورادی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی