"an independent online kurdish website

کە هاتە دنیا، ناوە کوردییەکەیان لێ سەند و ناوی (ژینا)یان قەبووڵ نەکرد و مهسایان بۆی دانا.

کە گەورە بوو، گیانیان لێ سەند.

ئێستاش لە قەبرەکەی دەترسن و هەوڵی تێکدان  و نەهێشتنی گڵکۆی ژینا ئەمینی دەدن بۆ ئەوەی لە بەرچاوی خەڵک نەبێت.

ئەمە چارەنووسی ژینا ئەمینییە کە ڕژیمی دژەکوردی خامنەیی بە هەموو جۆرێ دژایەتییان کرد و دەیکەن.

ئاشکرایە کە ژینا، هێما و سەمبولی ئەم ڕاپەڕینە بوو و دەمێنێتەوە و ناوی بۆ هەتاهەتایە چووەتە نێو مێژووەوە.

خەڵکی ئێران لە هەموو شارەکان، سەردانی قەبرەکەی دەکەن و دژی ڕژیم دروشم دەدەن و یادی بەرزی پیرۆز ڕادەگرن و بە دڵنیاییەوە لە ساڵڕۆژی شەهیدکردنەکەشی جارێکی تر ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەهێننە چۆکەوە و ئەم ڕاپەڕینە بە گڕوتینێکی بەهێزترەوە دیسانەوە سەر هەڵدەدات و کۆتایی بە خامنەیی و ڕژیمەکەی دێنێت.

لەم ڕۆژانەدا، ڕژیمی ئاخوندی بە تەمای ئەوەن کە گۆڕانکاری لە قەبرستانی ئایچیی سەقز بکەن و بەتایبەت قەبرەکەی ژینا ئەمینی تێکدان و نەهێشتنی گڵکۆی ژینا ئەمینی دەدەن. چونکە لە قەبرەکەی دەترسن و دەزانن ئەم ڕاپەڕینەی کە دوای شەهیدکردنی ژینا دەستی پێ کرد وەک ئاگرێکی بەهێزە و هیچ کات خامۆش نابێت و بێخ و بنەڕەتی ڕژیمی خامنەیی دەسووتێنێت.

بەم هۆیەوە، رۆژی13 – 06 – 2023 دوکانداران و بازاڕیانی شاری سەقز، ناڕەزایەتییان بەرانبەر گۆڕانکارییە ئامانجدارەکانی گۆڕستانی ئایچی و لابردنی گۆڕی ژینا ئەمینی لە چاوی خەڵک دەربڕی.

ئەم ناڕەزایەتی و مانگرتنەی ئەمڕۆی شاری سەقز بەرانبەر بە وێرانکردنی بە ئەنقەست و گۆڕانکارییەکانی گۆڕستانی ئایچی ئەنجام دراوە.

هەروەها مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانی بەرانبەر بە گۆڕانکاری له گۆڕستانی ئایچیی سەقز له کاتێکدا بەڕێوە چوو کە له چەند مانگی ڕابردوودا، هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گۆڕی ئەو کەسانەی له شاره جیاجیاکانی ئێران له ڕاپەڕینی ژینا  بە دەسی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا بوون وێران کردووه.

ژن، ژیان، ئازادی ✌️

سەرکەوتن بۆ ڕاپەڕینی ژینا

بڕووخێ ڕژیمی خامنەیی.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئامادەکردنی وتار: ئیدریس هاشمی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی