بەشێک لە وانەگەلی شۆڕشی ژینا: ژینا ئەمینی٢٢ ساڵە خەڵکی سەقز لە دایک بووی٢٥/٦/١٣٧٩ مەرگ ٢٥/٧/١٤٠١، ئێوارەی ڕۆژی٢٥ ی مانگی حەوت لە وێستگەی مێترۆی حەقانی- تاران بە بیانووی بێ سەرپۆشی
کاتێک براکەی کیارەش ئەمینی لە گەڵی بوو ڕاسپاردەکانی ناسراو بە ” گەشتی ئێرشاد،پۆلیسی هێمنی ئەخلاقی” ڕاپێچی ناوەندێکی لێ پرسینەوەی دەکەن.لە ئاکامی زەبروزەنگ و زەبری کاریگەر لە کەلەسەڕی حالی تێک دەچێت. بە ناچار دەبردرێتەنەخۆش خانەی کەسرا.کورت پاش ئەوە گیان دەسپێرێت.
شاعیرێکی ئاڵمانی بە نێوی (ویلهێلم بۆش)دەڵێ:
“تەنانەت چکۆڵەترین شت ڕیشەی لە بێ کۆتایی دایە،بۆیە ناتوانرێت بە تەواوی فام بکرێت.”
Auch das kleinste Ding seine wurzel der unendlichkeit,ist also nicht volig zu ergrunden.
Wilhelm Buch
ستەمی ڕیشە دابەستوو لە کوردستان ڕەنگە هەوراز و نشێوی زۆری بە خۆیەوە بینی بێت.
ڕەنگە سیستمە ناوەندیکانی دەسەڵاتدار لە ئێران زۆر جار لە پەنای سەرکوت و پەلاماری بێ ڕەحمانەیان دڵخۆش بوو بن وەها کوردیان تەزاندوە چیتر توانای ڕێوشوێن گرتنی؛ داواکاریەمافخوازانەکانی نەکەوێت. ئەوەی ڕاستی بێت تارانی ئێسلامی هەمبەر نەیارە غەیرە کوردەکان سەرکەوتنی باشی لە ماوەی دەسەڵاتدارەتی خۆیدا دەستە بەر کرد.ڕژیمی ئێسلامی لە کوردستان توانی بە یارمەتی دابەزاندنی هەموو جۆرە پلان ، چەک و کەرەسەیەکی مۆدێرن جووڵانەوەی کورد کز و لاواز بکات.ئەمە لە درێژایی تێکۆشانی کورددا شێوازێک لە کاڵ فامی و خەیاڵ پڵاوی لە زەینی ملهوڕاندا خوڵقاندوە کە جووڵانەوەی کورد کۆتایی هاتوە. وها بیریان کردوەتەوە ؛ئەوەی لێرەو لەوێ جاڕ نەجار سەرهەڵدەدا تاقمێکی نۆکەری بێگانە و جێفە خۆری هاندراوی بڕێک وڵاتی ناحەزیانن”!
مێشکی ئاخنراو لە بیری دوژمنکاری ڕەگەزی ڕیشەداکوتاو ڕیگەی لەوە بەستوە توانای ئەوەیان پێ ببەخشێت گەلێک دێرینەبوونی حاشا هەڵنەگرە، گەلێک کە ێەسکەندەرەکانی بەرانبەر کورد تووشی سەرسامی کرد ،گەلێک هەموو جۆرە کوشتاری بە تاک و کۆ لەسەر تاقی کرایەوە،گەلێک کەمتر شوێنی ئێران هەیە کوردی بە زۆرەملی هەڵکەندراو لە سەر خاکی خۆی بۆ نەگوازرابێتەوە بو نموونە وەک خۆراسان،دوورگەی میانکالە،کەلار دەشت وێڕای تێپەڕینی سەدان ساڵ بۆ داکۆکی لە مافی خۆیان هێشتار پێداگرتر لە دانیشتوانی هەنووکەیی کوردستان سوور و لە سەر پێن،کوا دەگونجێ نۆکەر و دەس پەروەردەی ئەم و ئەو لاین بن.کوا لە گەڵ عەقڵیەتێکی سالم دەگونجێت ئەر هەلوو مەرج تووشی کزی یا وەستانی تاکتیکی کردن بە واتای شکست و وازهێنانیان لە مافی ڕەوا لێک بدرێتەوە.
دەسەڵاتی تاران و هاوبیرە ناوەند گەراکانیان دەبوو فامی ئەو ڕاستیە کە شاعێری ناوهاتووی ئاڵمان وتوویە((تەنانەت چکۆڵە ترین شت ڕیشەی لە بێ کۆتاییدایە” بکەن و بزانن جووڵانەوەیەکی زێدەتر لە سەت ساڵ بە هەر کەموکوڕی و لاری و چەوتیەکانی دەوامی هێناوە ئەبێ گوێ بیستی هەبێت .ئەوەحوکمی مێژوە.
بەشێک لە وانەکانی شۆڕشی ژینا وەک دوایین نموونەی وشیاری دەر بۆ هەموان بە تایبەت سەرجەم چەوت بیرانی ئێرانی بەرانبەر داواکاری مێژوویی و نەمری کوردستان.
١- دەستە بەری یەکڕیزی هەراو و کەمتر بینراوی کوردستانیان لە هەموو چین و توێژێکی خەڵک.
٢-نواندنی ئیرادەی پۆڵایین بۆ شکستی بەرینتری دێوەزمەی ترس لە کوشتاری بێڕەحمانە .
٣- نمایشتی باوەڕی قووڵی جەماوەری کوردبۆ هێنانە سەرزمانی بێ ترس و سەڵا دانی نەسرەوتن تا راماڵینی باوەڕی ملهوڕانی زاڵ.
٤- گەیاندنی پێخامی بێ دوو دڵی و ئاشکرا سەرەڕای هەموو گوشارێکی دەسەڵات لە سەرگۆڕی قوربانیان بە دەرو ژووری وڵات کە کوردستان کە ئێرادەی بێ کشانەوەی بۆ گەیشتن بە ئازادی هەیە.
٥- ڕوو کردنی دەستی ڕیاودرۆزنی بە ڕواڵەتی بەشێک لە لاینگرانی مافی مرۆڤ لە دوو توێ ڕێکخراوو کەسایەتیە ئێرانیەکان.ڕسوابوونی ڕەگەز پەرستی هەراوکە مەخابن زیاتر لەوە بیری لێ دەکرایەوە، جەماوەرێکی بەرینی لەخۆ گرتوە!
٦- هەرچەند ڕێکخراوو لایەنە سیاسیەکانی کورد پێخامی گرینگی یەکڕیزی و تەبایی ئەم شۆڕشەیان لە کردار داهێشتار بە هێند نەگرتوەپێشەنگایەتی کورد لە ژووری وڵات ئەم تلسمەی شکاند.خەتی سووری بەسەرهەڵوێست و کرداری ڕابردووی لاینەخەباتکارە کان دژی هەڤدوو کێشا و پێشەنگی خۆی سەلماند.
٧- پاش ٤٣ ساڵ خەڵکانی غەیرەکوردی بۆ ڕاپەڕینێکی جیاواز و بەرینتری واتا دار هێنایە سەرپێ و دەسەڵاتی هەژاند.
٨- پەردەی لە سەر هاو سۆزی بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی دم هەراشی خۆ بە مەیدانداری نیشتەجێ لە هەندەران لە گەڵ دەسەڵاتی ملهوڕی تاران بۆ هەمبەروەستانی وێکڕایان لە ئەگەری گەیشتنی کورد و باقی نەتەوە بێ مافەکان بۆ دەوام و بەقای کۆماری ئێسلامی لادا.
٩- هاودەنگی بەرینی جەماوەری کوردی لە نێوخۆ لە گەڵ تێکۆشانی حێزب و لاینی سیاسی کوردستان زیاتر لە ڕابردوو سەلماند.
ئاڵمان سدێق بابایی