بەداخەوە برای گەورەمان کاک ئەحمەدی قادری ئازەر لە شاری مەهاباد ئەمڕۆ 2023/06/27 دوای ماوەیەک نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و ئێمە و تێکڕای دۆستان، خزمان و ئاشنایانی غەمبار کرد .
لە سوید پرسەمان دانا و سوپاسی گشت لایەک دەکەین بۆ بەشداریتان بۆ هاتن بۆ شوێنی پرسە و پەیوەندی تەلەفوونی و سوسیال مێدیا.
****
پێشمەرگەکان: سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهید عەبدوڵای قادری ئازەر دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین. روحی کاک ئەحمەد شاد بێ.