"an independent online kurdish website

خاتوو سایە ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی شورای بەڕیوەبەری شاری ڤییەن و بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی مەنتقەی نۆی ئەو شارە لە سەر لیستی حیزبی سوسیالدیمۆکراتی ئوتریش.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٧/١١/٢٠٢٣ کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ محەممەد فەقێ عەلی بەرپرسی پەیوەندیە نێونەتەوەییەکانی حدکا لە وڵاتی ئوتریش سەردانی خاتوو سایە ئەحمەدی لە دەفتەری کارەکەی کرد و نیزیک بە کاتژمێرێک ئاڵ و گۆڕی بیر و ڕایان کرد.

بەرپرسی پەیوەندیەکانی حدکا لەم دانیشتنە دا سرنجی خاتوو سایە ئەحمەدی بۆ ئەم خاڵانە ڕاکێشا.

حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و مێژووی خەباتی ئەم حیزبە، بە تایبەتی وەک حیزبێکی بە پرنسیپ و خاوەن پێگەیەکی جەماوەری بە هێز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پابەندبوونی بە هەموو یاسا و ڕێساکانی نێونەتەوەی مافی مرۆڤ.

جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گشتی و دژ بە ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد بە تایبەتی.

گێرەشێوێنیەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە دا و پەروەردەکردنی تاقم و دەستەی ترۆریستی لە هەر شوێنێک، کە بۆیان بلوێت، و یەک لەوان لە ئێراق و هەرێمی کوردستان، وەک نمونە هێرش بۆسەر گیانی سۆهراب ڕەحمەتی، کە کەسێکی پارێزەرە و تەنیا بە هۆی ئەوەی کە لەو پەروەندانە دەکۆڵێتەوە، کە پەروەندی ترۆری کۆماری ئیسلامی ئێران بە دژی کوردەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان بوون، کەوتۆتە بەر دەستڕیژی ترۆریستان و بە تووندی بریندار بووە.

شۆرشی ژینا و پێشەنگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو شۆرشەدا.

گرینگی دان بە کورد و کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش، لە لایەن حیزبە سیاسیەکانی ئەو وڵاتەوە.

بەهیزکردنی پویوەندیەکانی حیزبی سوسیال دیمۆکرات لە گەڵ حدکا

دروستکردنی پلاتفۆڕمێکی تێکڕای و گشتگیری ئەو سیاسەتمەدارانەی کە بە ڕەگەز کوردن و لە وڵاتی ئوتریش لە حیزبە سیاسیەکاندا چالاکن و شوین پەنجەیان دیارە. بۆ ئەو مەبەستەش بەشی پەیوەندیەکانی حدکا پێشنیاری گرتنی کۆنفرانسێکی فرە ڕەهەندی بۆ کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش لە گەڵ ئەو سیاسیە کوردانە کرد کە لە حیزبە جۆراوجۆرەکان دا خەبات دەکەن و بەرچاون.

لە کۆتایی ئەم دیدارەدا، سایە ئەحمەد خۆشحاڵی خۆی لە سەردانی بەشی پەیوەندیە نێونەتەوەییەکانی حدکا دەربڕی و هیوای خواست کە ئەمە دواین دیدار نەبێت و بتوانن بە یەکەوە خزمەت بە ڕەوەندی کوردی لەو وڵاتە بکەن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی