بەپێی وتارێکی شیکاریی رۆژنامەی دێرتاگەسشپیگلی ئەڵمانی، لیستەکەی ئیسرائیل دڕێژە و دوای کوشتنی. رەزا موسەویی پێش هەفتەیەک لە سووریا، هەر چوار ئەفسەرەکەی جێگریشی لە فەیلەقی قودس دیاری کراون و بکرێنە ئامانجی بازنەی کوشتنەوە ئەوانیش ئەم ناوانەن:
(عبداللە آبادی،زین شمس ابوعدنان، هادی فیض آبادی ، میثم کتبی)..
کەواتە ئیسرائیل عیزائیلی مەرگی بۆ ئێرانییەکان ئامادە کردووە، لەناو ماڵی خۆیان لە ئێران و لە دەوڵەتانی سووریا و لە لوبنان..
ئێرانیش لەبەرانبەردا وەک هەمیشە و بەردەوام پەت و سێدارە بۆ رۆڵەکانی کوردی بێ دیفاع و بێ تاوان هەڵخستووە!!!
تۆ سەیرکەن، ئەو تاوان و زوڵمە چەند گەورەیە، بەسەر کوردیدا دەسوون، گوایە ئەو رۆڵە کوردانەی پێش ماوەیەک لەسێدارە دران کاریان لەگەڵ ئیسرائیل کردووە؟ یان تۆمەتی گوایە ئیسرائیل لە کوردستان چالاکە بۆیە درۆن و مووشەکبارانی دەکەن؟!..
ئەم بیانووە بێ بنەمایانە هیچ ئەو ڕاستییانە ناشارنەوە کە داگیرکەران هەمیشە و بەردەوام کوردیان کوشتووە و کوردستانیان کاول کردووە …
باشە دەپرسین کورد:
چۆن توانی هاتوچوونی قاسمی سلێمانی بە فڕۆکە بزانێ و بیداتە ترامپ!؟
چۆن توانی جێ و ڕێی موسەوی لە دیمەشق دیاری بکات و بیداتە ئیسرائیل؟!.
چۆن توانی ناونیشانی سلاح عاروری لە بەیرووت بزانێ؟!..
چۆن توانی لە جەهەنەمەکەی قاسم سلێمانی (کرمان )تەقینەوە بکات؟!..
ئەی چۆن توانی موحسینزادەی زانای ئەتۆم بدۆزێتەوە و بیکوژێ؟!…
نا عەمامە بەسەرەکان، کافر و خوانەناس و دراکۆلاکان، نا، نا،
یەکەم: باش بزانن کە سیخوڕ و پیاوی ئیسرائیل و ئەمەریکا لەناوماڵی خۆتاندایە و ئەوەی ئێوە باسی دەکەن ئامڕازێکی نوێیە داتانهێناوە بۆ زیاتر ڕەوایەتی دان بە کورد کوشتن!..
دووەم: ئێمەش کە ئێستا بندەستین، بە ئارەزووی خۆتان دەمانکوژن و تاوانبارمان دەکەن، ئێستا ئەو تاوانانە وا بە گەردنتانەوە و قەرزارن.
ئێوە بێ مۆڕاڵی بەرانبەر بە کوردی بندەست و دراوسێ و زرئامۆزای خۆتان دەکەن، بەڵام هەر ڕۆژێ دێ، ئێوە ببن بەژێر پێچکەی ڕەوڕەوەی مێژووەوە،
ئەوسا، بەڵێ ئەوسا بەیەک دەگەینەوە!…
هەڵۆ بەرزنجەیی ٤/١/٢٠٢٤