ئەگەر تا ئێستا بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پێی پێویست خۆی لە گەورەتر بوونەوەی شەڕ دەپارست، بە دوایی کۆمەڵێك ڕووداوی خێرا کە لەسەر ئاستی ناوچەیدا هاتۆتە پێش لەو یەك دوو ڕۆژەیدا، بە شێوەیەکی بەرچاوتر مەترسی هەڵگیرساندنی شەرێکی دیکەی کاولکاریان زیاد کردووە.
هەواڵی دوو تەقینەوەی گەورەی کرمان لە نزێك گۆڕستانێك کە قەبری گەورە تیرۆریست “قاسم سولەیمانی” ڵێیە کە حکوومەتی تاران بە خێرایی بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناوبرد و هەروەك پێشەی هەمیشەیان هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەیان کرد و پەنجەیان بۆ نەیاری لە مێژینەیان درێژکرد.
هەر لەو پەیوەندییەدا کۆمەڵێك ناوەندی هەواڵگری گرینگی گێتی و کەسایەتی سیاسی نێودەولەتی و ناوچەی نیگەرانی ئەوەن شەڕێکی گەورە لەسەر ئاستی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی لێ بکەوێتەوە و بەرەکانی ئاگری ئەو شەڕە سنووری چەند وڵاتێکی تریش بگرێتەوە، کە لە ئێستادا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس گلاون .
لێداوانی بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ڕێژیمی ئێران و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە نەیارەکانیان کە ئاماژەکان زیاتر ڕوویان لە دوژمنی لە مێژینەی تارانە، واتە ئیسرائیل، ناوچەی بەرەو شڵژان و ناجێگیری مەترسیدار بردووە و ئێران هەوڵدەدات لە زۆر لاوە ئاگری ناکۆکیەکان گەرمتر بکات تا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕووداوە نێوخۆیەکانی سەر تاران بەلاڕیدا ببرێت.
زیاتر لە 100 کەس لە لە دووتەقینەوەی ڕۆژی چوارشەممەدا کوژران و ژمارەیەکی بەرچاویش برینداربوون لەکاتی مەراسیمێکی یادکردنەوەی فەرمەندەی سپای قودسی ڕێژیم، کە ناوەندێکی بەتەواوی دژە ئازادی و تێکدانی ئاشتی و ئاسایشی نەتەوەیی ناوچەی و یەكێك لە دەست ڕۆیشتووترین بەرپرسانی سیاسی و سەربازی سوپای پاسداران “قاسم سولەیمانی “لە کرمان.
قاسم سولەیمانی چوار ساڵ لەمەوبەر لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە عێراق کوژرا. ئەو ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە دامەزراندنی تۆڕێکی بەهێزی میلیشیایی سەر بە ئێران لە ناوچەکەدا و هەرئەو گروپە چاکدارانن کە ئەمڕۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕستیان بە ئاستێك لە مەترسی گەورە گەیاندووە، کە چاوەڕوانی تەقینەوەی شەرێکی کاولکاری لێدەکرێت و تەنانەت ئەمریکا خەریکە لە حاڵاتی بەرگرییەوە دەکەوێتە قۆناخی هێرشکردن.
ڕێژیمی ئێران تەقینەوەکانی کرمانی بە هێرشێکی تیرۆریستی دانا و هەوڵیدا پرسیارەتیەکە بخاتە گەردنی نەیارەکانی؟ هێزە دژبەرە نێوخۆیەکانی ڕێژیم یان دووژمنی لە مێژینەی کە ئیسرائیلە. دیارە کاربەدستانی تاران پاش لێدوانی وتەبێژی کۆشکی سپی کە بێ ئاگای ئەمریکا و ئیسرائیلی لەو تەقینەوەیە ڕاگەیاند، دەسەڵاتی تارانی خستۆتە دژواریەك کە خۆیان بە دوور بگرن لە قسە و گوتارێك نەکات خۆیان بخەنە کێشەی گەورە ترەوە و ئاگری شەڕەکە بگاتە تەنیشت خۆیان.
زۆر دوور نیە ئەو كارە بە دەستی ئانقەستی ڕێژیم ئەنجامدرابێت ، بۆ ئەوەی دەستی ھێزە ئەمنییەكان زیاتر ئاواڵەبێت بۆ سەركوتكردن و قەڵاچۆكردنی ئازادیخوازانی وڵات و بەدیاریكراویش گەلی كورد و بلوچستان.
ژمارەیەكی زۆر لە تێكۆشەرانی نەتەوەبندەستەكانی ئێران لە بەندیخانەدان و ئەو تەقینەوەیە وەك دەرفەتێك بۆ بڕیاری لە سێداڕەدانی بە كۆمەڵ بە كاربێنن و جەوێکی توندتری پۆلیسی بەسەر بەشەکانی وڵاتدا زال بکەنەوە.
نێوەرۆکی وتەبێژی کۆشکی سپی تاڕادەیەك جەسوورانەتر بوو لە لێدوانی جاران بەرامبەر بە تاران و بەزمانێك قسەی کرد کە ئەو دوو وڵاتە کارێکی لەو جۆرە ناکەن و ئەگەر ئێران بێ هەوێت بە پێچەوانە بجووڵێتەوە، لێی قبوول ناکرێت و بەڵگەیان زۆریان لایە کە تاران بەردەوام هەوڵی تێکدانی ئاشتی و ئارامی دەدات.
ڕەنگە زۆر ئاسان نەبێت پێش بینی ڕووداوە سیاسی و سەربازیەکانی لەسەر ئاستی ناوچەیدا بکرێن و ڕوونیە کە کێشە و کەڵاوەکێشیەکانی ئێران بەرەوکوێ دەبات و ئاخۆ تا کوێ لێی قبووڵ دەکرێت ئەو کەڵاوەکێشیە درێژە پێ بدات. ڕێژیمی تاران خۆی بە میحوەری بە هێز ئەوەی خۆیان پێی دەڵێن، تێکۆشان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەدژی نەیارەکانیان بە هاوکاری و هاوپشتی هاوبەشە ناوچەیەکانیان وەك میلیشیا چەکدارەکان کە بێگوومان بوونەتە سەرچاوەی سەرئێشەیەکی زۆر بۆ ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و مەترسی گەورەیان لەسەر بەرژەوەندییە سیاسی و ئابووریەکانیان دروست کردووە.
ڕێژیمی ئاخوندی ئێران، حیز بووڵڵەی لووبنان، حەماس و گروپە چەکدارەکانی نزیك لە خۆی لە عێراق و سوریا ڕێکخستوون تا لە شەڕی دژی ئیسرائیل بەکاریان بێنێ و لەو ڕێگایەوە گوشار لەسەر نەیارەکانی دروست بکات. دیارە تاران لەو سیاستەیدا تا ڕادەیەك سەرکەتووبووە و توانیوویەتی ئارامی ناوچەی بەتەواوی بشێوێنێ و مەترسی شەڕێکی گەورەی لە چەند لاوە بەدژی ئیسرائیل گەڵگیرساندووە کە و هاوبەشی ستڕاتیژی ئەمریکایە و تەنانەت بەو دوایانەدا مووشەکەکانی تاران لە یەمەن بەدژی پێگە سیاسی وسەربازیەکانی ئیسرئیل ئاڕاستە دەکرێن و ئەو گروپەش بۆتە سەرچاوەی مەترسی زۆر لەسەر دەریا سوور و کشتیە بارهەڵگرەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا دەکاتە ئامانج و دەیان هەوێت بوونی هێزخۆیان بەسەر ئەو ناوەدا، بە پشتیووانی ئێران فەرزبکەن.
ئەو کێشانەی لێرەدا ئاماژەیان پێداروە و لەسەر باڵادەستی و کێ دەبێت حوکمی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکات و لایەنی تر گوێڕایەڵ بێت، ناکۆکیەکانی نێوانی ئەمریکا و ئێرانی زیاتر بەرەوقووڵبوونەوە بردووە و ئەو دوو وڵاتەی ڕاستەوخۆ خستۆتە سەر ڕێگای پێکدادانی سەربازی، کە هەرلایەك شەڕی بەرژەوەندی و بەڵادەستی خۆی دەکات و خاڵی پێك ناکۆكیان هێندە زۆرەن، دەبێت ڕق و توورەی چەندین ساڵەیان بەیەكدی بڕێژن.
ئیسرائیل بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە بێفڕۆکەوانییەی گرتەئەستۆی و ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت لە چالاکیەکانی بۆ ڕاوکردن و لە ناوبردنی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی حەماس کە بە هەڕەشەی گەورەیان بۆ سەرئاسایشی ولاتەکەی دەزانێ. جێگری سەرۆکی حەماس ساڵح ئەرۆوری شەوی سێ شەممە لە بەیروت کوژرا و کە چاوەڕوانی سەربزێوویەکی لەو چەشنەی لە ئیسرائیل شتێکی چاوەڕواننەکراو نەبوو و بە هەر جۆرێك بێت خۆی هەوڵی لە نیوبردنی دژبەرەکانی خۆیدەدا و دیارە بە قازانجیان نیە ئەگەر بێت و حیزبووڵلای لوبنان لەو شەڕە تێوە بگلێت و بەرەیەکی دیکەی شەڕیان بۆ زیاد بێ. هەریەك لە حیزبوڵڵەی لوبنان و حەماس ئاماژەی تۆڵەکردنەوە ئیسرائیل دەکەن.
بە دڵنیاییەوە حەماس دەست لەسەر دەست دانانێ و بەدوای تۆڵەکردنەوەدا دەگەڕێت، دوای کوژرانی ئەرۆوری و ژمارەیەك لە کادرە باڵاکانی لە نێو خاکی لوبنان بەدەستی حکوومەتی تەلەڤی.
پرسیارێکی گرینگ کە لێرەدا دێتە پێش ئەوەیە کە هاوپەیمانە بەهێزەکەی حەماس، حیزبوڵڵە، تا چ ڕادەیەك ئامادەیە بچێتە بەرەی شەڕ بەدژی تەلەڤی و سزادانی ئیسرائیل. میلیشیا شیعەکانی نزێک لە تاران ڕەنگە لە هێندێك ڕوویەوە توانای بەهێزتریان هەبێت لە حەماس بۆ بەگژداچوونەوەی ئیسرائیل، لە کاتێكدا حەماس لە ڕووی سەربازیەوە لە لاواز بووە و زیانی زۆری بە ژێرخانی سیاسی و ئابووری گەیشتووە و لە درێژخایەندا ناچارە رێگای ئاشتی هەلبژێڕی، ئەگەر بێت و ئێران خۆی بە دوور بگرێ و ئیسرائیل لە گەڵیان بسازێت، لە کاتێکدا تەلەڤی دەڵێت: حەماس دەبێت لە حوکمڕانی کەرتی غەززە بەتەواوی دوور بخرێتەوە و دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی ئەو ناوە بدرێتە حکوومەتی خۆ جێی فەلەستین.
لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە بزانین ئێران چ ڕێگایەك هەڵدەبژێرێ و چی دەکات؟
لە ئێستادا چیتر پرسیار لەوە ناکرێت کە شەڕی غەزە بڵاودەبێتەوە و دەبێتە شەڕێکی گەورەتر، چوونکی ئەوە ڕوویداوە و بەردەوامی هەیە و نیگەرانیەکان لەسەر پەرەستاندنی ئەو شەڕەیە.
ئاگری ئەو شەڕە خەریکە بۆ لوبنان و کەناری ڕۆژئاوا دەگرێتەوە وناڕستەوخۆ لە سوریا و عێراقیشدا هەڵگیرساوە و لە کەس شاراوەنیە کە ڕێژیمی تاران میعماری بنەڕەتی ئەو بارگرژیە ناوچەییە و ئەگەر زیاتری لێ قبووڵ بکرێت، زۆر وڵات بەئاگری ئەو شەڕەی دەسوتێن و بارودۆخی سیاسی و ئابووری و بازرانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتەواوی تێك دەچێت.
ماوەیەکە کەشتییە مەدەنییەکان لە دەریای سووردا، لە لایەن میلیشیا حوسییەکانەوە هێرش دەکرێتە سەریان و دەڕفێندرێن، ئەو گروپەش ڕاستەوخۆ پاڵپشتیی لە حەماس دەکەن و ئەوانیش بەباشی لە لایەن ئێرانەوە هاوکاری سیاسی و سەربازی و ئابووری دەکرێن.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە، حزبوڵڵا زۆر مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و ئیسرائیلیش بێ وڵام نەبووە و دژکردەوەی خۆی بووە. دیارە ئەو شەڕە تەنیا لە ناوچە سنوورییەکانی گرتۆتەوە و زۆر بەرین نەبۆتەوە بۆ نیو قووڵای خەکی ئیسرائیل و لوبنان و هەردوو لا خۆیان بە بەرین بوونەوەی شەڕ پاراستووە بە شێوەیەك لە شێوەکان. دیارە لە پەرەسەندنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا هیچ لایەك سوودمەند نەبوون و بگرە زیانی مرۆڤی و ئابووری بەر هەردووک لایان کەوتووە و ئەگەر شەریش ڕووبدات، هەر بەوجۆرە دەبێت.
کوشتنی ئەرۆرری دەتوانێت هۆکاری گەورەتربوونی بەرەکانی هەڵگریساندنی شەڕیکی فراوانبێت یان ئەوەتا باروو دۆخەکە هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە و بەرەکانی شەڕ فراوانتر نابن . ئەو یەکەم کەسە لە سەرکردایەتی باڵا کە لە دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیی دژی ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەرلە حەماس بکوژرێ ، لە کاتێکدا ٢٢ هەزار کەس لە خەڵکی بێ گووناهی فەلەستین کوژران و چەند سەد کەسیش لە ئیسرائیل یەکان لە لایەن حەماس بە بارمتە گیران و ئازاد نەکراون.
لە ڕاوکردنی سەرکردەکانی حەماس و چەکدارەکانیان، ئیسرائیل بەشێکی زۆری کەرتی غەززەی بە وێرانە بەجێهێشتووە و ئەوەی لێرەدا زیانی گەورەی بەرکەوتووە، خەڵکی هەزار و ڕەش و ڕووتی فەلەستینە. بە پێی ئاماری کاربەدەستانی تەندروستی خۆجێیی، ٢٢ هەزار فەلەستینی کوژراون. نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە ناوخۆدا ئاوارەن.ئاوارەکان لە دژوارترین دۆخدا دەژین و کەمترین کۆمەك و هاوکاریان پیدەگات و وەك ساڵانی ڕابردوو ئاوڕیان لینادرێتەوە و وڵاتانی ڕۆژئاواش هێندە جددی نین لە ڕاگرتنی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل کە دەیکاتە سەر کەرت غەززەی.
درێژە کێشانی ئەو شەڕە تا زیاتر بەردەوام بێت، مەترسی گەورەبوونەوەی زیاتر دەبێ و ئێران بە هەموو شێوەك هەوڵدەدات بەرەی شەڕی زیاتر بە دژی ئیسرائیل بکاتەوە و تاڕادەیەکیش ئەو کارەی کردووە ، چوونکی ئەمریکا و هاوبەشەکانی ئیسرئیل بەو ڕادەیە لە پشتیووانی تەلەڤی جددی نین هەربۆیەش تاران زیاتر دەستی بە پێشڕەوەیەکانی خۆی کردووە و دەست ڕاناگرێت.
ڕێژیمی ئێران سەری نێو کۆی کێشەکانە و دوور نیە تەقینەوەکەی کرمانیش خۆیان ئەنجامیان دابێت، ئەگەر نا چۆنبووە بنەماڵەی قاسم سلێمانی لە مڕاسمی یادکردنەوەی باوکیان لە نێو خەڵکدا نابینڕێن و لە شوێنی دیکەن، ئەگەر وایە دەبێت لە لایەکەوە پێشتر لە ڕووداوی ئەو تەقینەوە گەورانە ئاگادار کرابن و هەربۆیە سەریان سەلامەت دەرچووە.
محەممەد سلێمانی
07.01.2024