"an independent online kurdish website

با له‌و بابه‌ته‌ی خواره‌وه‌ بڕوانین:

{Nasser Sina

تله‌ڤزیۆنی ڕووداو بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی یه‌که‌می بێ ڕکابه‌ره‌، مووشه‌کێکی گه‌وره‌ی کۆماری ئیسلامی

به‌ شێوه‌ی گرافیکی سێ ره‌هه‌ندی (3D) دێنێته‌ سه‌ر شاشه‌ و به‌ گه‌رموگوڕی په‌سنی درێژی و قورسایی و شکۆ و ده‌سه‌ڵاتی ڕووخێنه‌رییه‌که‌ی ده‌دات. له‌ کاتێکدا زانیارییه‌کانیشی ڕاسته‌وخۆ له‌ کۆماری ئیسلامی وه‌رگرتوون و کاوێژیان ده‌کاته‌وه‌، نه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌دا بۆی ڕوون بووبێته‌وه‌. یان لانی که‌م بڵێ ئێران خۆی وا ده‌ڵێ.

ئه‌م کاره‌ی ڕووداو یا ساویلکه‌یی ڕه‌هایه‌ یا ئه‌وپه‌ڕی نه‌زانی له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریدا، ئه‌ویش له‌ که‌شی دوژمنکارانه‌ و “شه‌ڕ”دا. ئاخۆ که‌س بینیویه‌تی بۆ نموونه‌ تله‌ڤزیۆنی ئوکرایین بێنێ و په‌سنی شکۆ و ده‌سه‌ڵاتی بۆمب و مووشه‌که‌کانی رووسیا بدات؟ ئه‌ویش ئاوا سه‌وداسه‌رانه‌؟ دیاره‌ ئه‌م باسه‌م ته‌نیا بۆ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ نه‌ک قیاسی کوردستان و ئوکرایینی له‌ شه‌ڕدا. به‌ڕاستی ڕووداو به‌م کاره‌ی چ ئامانجێک ده‌پێکێ؟}.

**

ئه‌و نووسراوه‌ سه‌باره‌ت به‌و کاره‌ی (تله‌ڤزیۆنی ڕووداو) زۆر دروست و به‌جێیه‌!

به‌ڵام بۆ من وه‌ک خوێنه‌رێ جێگه‌ی پرسیار و سه‌رسوڕمانه‌ که‌ به‌ڕێز ناسر سینا ئه‌وه‌ی نووسیوه!

شاید تۆی خوێنه‌ر بێژی بۆچ به‌و جۆره‌ بیر ئه‌که‌یتۆ، فه‌رموو بۆمان روونکه‌رۆ‌ با بزانین چی رووی داوه‌!.

سه‌باره‌ت به‌و باسه‌ سه‌رنجتان رائه‌کێشم بۆ ئه‌و گوزارشانه‌ی خوارۆ:

سه‌دام حسین

ناوی سه‌دام و کارنامه‌ خوێنڕێژییه‌که‌ی بۆ گه‌لی کورد و خه‌ڵکی جهان روونه‌ و ئه‌زانن که‌ رۆژی (14/12/2003) ده‌سگیرکرا. ماسمێدیای سویدی ئه‌و سێ گوزارشه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ده‌سگیرکردنی سه‌دام بڵاو کرده‌وه‌:

1 – {ده‌سگیرگرتنی سه‌دام به‌ هاوكاری هێزه‌ تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌ربازه‌ كورده‌كان و شاره‌زایانی ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدرا.

15/12/2003 رۆژنامه‌ی‌ سویدی داگیزنیه‌تر (Dagens nyheter)}.

*

2 – { خزمێكی خوی رانمایی ده‌كردین

رایمۆند ئودیرمۆ (Raymond Odiermo) ئه‌فسه‌ری پایه‌ به‌رزی ئه‌مریكایی له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌ تكریت كوتی ده‌سگیركردنی دیكتاتۆری پێشوو له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییه‌كان و هێزه‌كانی‹PUK› یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌ ئه‌نجامدار، یه‌كێک له‌ خزمه‌كانی خودی دیكتاتۆر رانمایی ده‌كردین، پاشان رابه‌ری كورد جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ رێگای هه‌واڵنێری فه‌رمی ئێرانۆ‌ هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردۆ.).

15 دسامبری 2003 رۆژنامه‌ی (City)

 Släkting tipsade

Tipset som ledde till gripandet kom från en släkting till någon som stått expresidenten nära, sa den amerikanske infanteriofficeren Raymond Odierno på en presskonferens i Tikrit. Det uppges ha varit kurder ur rörelsen PUK och amerikanska soldater som tillsammans grep exdiktatorn. Kurdledaren Jalal Talabani spred sedan nyheten via den officiella iranska nyhetsbyrån. TT

*

3 – { رادیۆی كوردی (زایه‌ڵه‌) رادیۆیی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی سوید رۆژی (17/12/2003) هه‌واڵه‌كه‌ی به‌و جۆره‌ بڵاو راگه‌یاند:

له‌ عه‌مه‌لیاتی گیرانی سه‌دام دا 600 سه‌ربازی ئه‌مریكایی و پێشمه‌رگه‌ی كورد به‌شدار بوون. ده‌گوترێ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و تیمه‌ی كه‌ سه‌دامی گرت به‌ كۆسرێت ره‌سول ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مریكایی ئه‌م ده‌نگۆیه‌یان جارێ پشتراست نه‌كردوه‌ته‌وه‌. هه‌ر چه‌نده‌ سه‌دام له‌ كاتی گیرانیدا چه‌كی پێبووه‌، به‌ڵام له‌گوێن پرۆمێر حاكمی ئه‌مریكایی ئێراق بێهیچ ده‌سكردنه‌وه‌یه‌ك خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دا. لێكۆڵینه‌وه‌ی پزشکی (DNA) پیشانیداوه‌ كه‌ گیراو خودی (سه‌دام حسین)ه.}.

وێژه‌ری ئه‌و گوزارشه‌ (ناسر سینا) له‌ کارمه‌ندانی (رادیۆ زایه‌ڵه‌)} بوو.  

**

ئێوه‌ دۆستانی خوێنه‌ر بیر له‌و سێ گوزارشه‌ بکه‌نه‌وه‌.

هه‌واڵی یه‌که‌م ئێژێ:

(ده‌سگیرگرتنی سه‌دام به‌ هاوكاری هێزه‌ تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌ربازه‌ كورده‌كان و شاره‌زایانی ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدرا.)

ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ روونی و به‌ ئاشکر ئێژێ:

سه‌دام به‌ هاوکاری هێزه‌ تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا و (سه‌ربازه‌ كورده‌كان) و شاره‌زایانی ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدرا.)

مه‌به‌ست له‌ (سه‌ربازه‌ کورده‌کان) پێشمه‌رگه‌یه‌!

**

هه‌واڵی دووهه‌م ئێژێ:

رایمۆند ئودیرمۆ (Raymond Odiermo) ئه‌فسه‌ری پایه‌ به‌رزی ئه‌مریكایی له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌ تكریت كوتی ده‌سگیركردنی دیكتاتۆری پێشوو له‌ لایه‌ن سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییه‌كان و هێزه‌كانی‹PUK› یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌ ئه‌نجامدار.

له‌و گوزارشه‌دا به‌ ئاشکرا باسی ( هێزه‌كانی‹PUK› یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌) کراوه‌!

باسه‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌م به‌ روونی و به‌ئاشکرا ئێژن. پێشمه‌رگه‌ له‌ گرتنی سه‌دامدا به‌شداری کرده‌!

به‌ڵام به‌ڕێز سینا له‌و گوزارشه‌دا ئێژه‌:

(هێزه‌كانی ئه‌مریكایی ئه‌م ده‌نگۆیه‌یان جارێ پشتراست نه‌كردوه‌ته‌وه‌).

له‌و گوزارشه‌دا وشه‌ی (ده‌نگۆ) به‌کار براوه‌.

بۆ (ده‌نگۆ) ؟!

بۆ له‌ گوزارشه‌کانی ‌(یه‌که‌م و دووهه‌م) که‌ هی ماسمێدیای سویده‌‌ و له‌ رۆژنامه‌دا چاپکراوه‌، پێویستیان به‌ وشه‌ی {(ده‌نگۆ) و رسته‌ی: (هێزه‌كانی ئه‌مریكایی ئه‌م ده‌نگۆیه‌یان جارێ پشتراست نه‌كردوه‌ته‌وه‌)} نه‌بووه‌ ؟!

به‌ڕێز (ناسر سینا)ی ” رۆژنامه‌وانی کورد ” ئه‌و گوزارشه‌ گرنگه‌‌ جهانییه‌ به‌ وشه‌ی {(ده‌نگۆ) و رسته‌ی (هێزه‌كانی ئه‌مریكایی ئه‌م ده‌نگۆیه‌یان جارێ پشتراست نه‌كردوه‌ته‌وه)} ئه‌باته‌ ژێر پرسیار و بێنرخی ئه‌کات!

ئه‌ی ئه‌م که‌سه‌ واته‌ {(رایمۆند ئودیرنۆ (Raymond Odiermo) ئه‌فسه‌ری پایه‌ به‌رزی ئه‌مریكایی)} نه‌بووه‌ که‌ له‌و کۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا‌ ئێژێ:

ده‌سگیركردنی دیكتاتۆری پێشوو له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییه‌كان و هێزه‌كانی‹PUK› یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌ ئه‌نجامدار}.

بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ گرنگه‌ به‌و جۆره‌ جگه‌ له‌ (بێزاری و کینه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌) زیاتر ئه‌بێ چی بووبێت؟

ئه‌و کاره‌ی ئه‌وان چ جیاوازییه‌کی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ کاره‌ چه‌په‌ڵه‌ی (تله‌ڤزیۆنی ڕووداو)؟!

تێبینی: سه‌باره‌ت به‌و کاره‌ی ناسر سینا له‌و رۆژی (7/1/2004) نووسراوه‌یه‌کم به‌ناوی:

(پشت راست کردنه‌وه‌ یا به‌درۆ خستنه‌وه‌) له‌ ئه‌نترنێت بڵاو کردۆ.

به‌هیوای ئه‌و رۆژه‌ ده‌ستگایه‌کی (رۆژنامه‌گه‌ری) پاک و پێنووسێکی راستگۆ له‌ کوردستان بێته‌ ئاراوه‌. 

– –

پێنووس:

من پێنووسم

چاره‌نووسی جهان ئه‌نووسم

جه‌وهه‌ر و مه‌ره‌که‌به‌که‌م یه‌کڕه‌نگه‌

ره‌ش به‌(ره‌ش) و سپی به‌(سپی) ئه‌نووسم.

– –

19/1/2024

سه‌عی سه‌قزی

Sai.saqzi@gmal.com

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی