هەموو ئەوانەی تەمەنیان لە سەرویی 20 ساڵبێ زۆر بەجوانی و بە ئاشکراو بە دەیان بەڵگەوە دەیسەلمێنن کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ماکەی فەساد و ماددەی هۆشبەر و بەرهەم هێنانی تیرۆریزمی نێو دەوڵەتی و
سەرکوت و زەبرو زەنگ و توندو تیژی و داگیرکاری و ئاژاوەگێڕیا لە جیهان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی و دەشزانن کە دوای هاتنە سەرکاری ئەو نیزامە گەندەڵ و تاوانکار و تاڵانکارە گەلی کورد و بلووج و عەڕەب و ئازەری و تورک هیچ خێرو خۆشی و ئارامێکیان لە دەستی ئەو تاوانبار و جەللادو تیرۆریستانە نەدیوە و ئەوە زیاتر لە 44 ساڵە ئێران و ناوچەکە ئاشتی و ئازادی و ئارامی بەخۆیەوە نەدیوە :
کەچی مخابن لە هەولێر و سلێمانی ئەوەندەی یادی خومەینی تاوانبار و جنایەتکار و جەللاد و فاشیست و باوکی تیرۆریستانی جیهان و قاسم سولەیمانی داعش و تیرۆریست و دوژمنی گەلی کورد دەکرێتەوە و بە قارەمانی ڕێگای ڕزگاری ناو دێریان دەکەن و شانازی بە هەبوونی ئاشنایەتی لە گەڵیان و هاوکاری کردن لە گەڵیان دا دەکەن نیو ئەوەندە باسی سمکۆ و شێخ مەحمود و شێخ سەعیدی پیران و سەید ڕەزا و پێشەوا قازی و مەلا مستەفا و ئیدریس بارزانی و ئارام و عەلی عەسکەری و ئیبڕاهیم حەزۆ و مامە ڕیشە و دوکتۆر قاسملوو و دوکتور سادقی شەڕەفکەندی و فڕانسۆ حەریری و جەوهەر نامیق و دوکتۆر ڕۆژنوری شاوەیس و مام جەلال و دەیان و سەدان سەرکردە و قارەمانی دیکەی کورد ناکەنەوە کە هەموو تەمەنی پڕ لە شانازی خۆیان پێشکەش بە کورد و کوردستان کرد !!، بەڵام بە دەیان بەرپرس و دەسەڵاتداری حیزبەکانی باشور و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچن لە کۆڕی گۆڕ بە گۆڕ بونی خومەینی جەللاد و ڕوڕەشی مێژوویی مرۆڤایەتی و قاسم قیمەی تیرۆریست و داعشی دا بەشداری دەکەن و زۆریش بێ چاو و ڕوانە بە کەسانی ئاشتی خوازو ئازادی خوازو مرۆڤ دۆست و دۆست و دڵسۆزی کورد و کوردستانیان لە قەڵەم دەدەن بەبێ ئەوەی شەرمێک لە ڕابردوویی ئەو ڕوڕەشانە بکەنەوە و بزانن کە هەموو تەمەنیان هەر تاوانکاری و داگیرکاری و تاڵانکاری و تیرۆر و تۆقاندن و کوشتن و ئازاردانی گەلانی بێتاوانی کورد و بلووج و ئازەری و عەڕەب بوا .
بەڵێ سەد مخابن یەکێتی و پارتی لە ماوەی 32 ساڵ حکومڕانیاندا ئەوەندەی لە دژی یەک و بۆ تێکشکاندن و لاوازکردنی یەکتری تەنەزولیان بۆ داگیرکەران و تاوانباران و جنایەتکارانی دەسەڵاتدارانی عەڕەب و تورک و فارسی فاشیست و ئاژاوە گێڕی جیهانکرد و بۆیان چەمینەوە ئەگەر 20% دەرسەدی ئەوەی بۆ یەکتری و بۆ کورد و کوردستان تەنەزولیان کردبایەو بەڕێزەوە بۆ یەکتری چەمیبانەوە ئەوە ئێستا ئاوالە نەدەکرانە گاڵتەجاڕی بەغدا و تاران و ئانکاڕا و ئاوا سومحەی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان نەدەهاتە ژێر سیفر و خاکی پیرۆزی کوردستانیش نەدەکرا بە مەیدانی ڕمبازێنی جەللادان و ڕوڕەشانی دەسەڵاتداری تورک و فارس و عەڕەب و بەمجۆرە شار و ماڵی کورد وێران نەدەکراو ڕۆڵەی بێتاوانی کوردیش پارچە پارچە نەدەکران :
دەڵێن زەرەر لە نیوەش بگەڕێتەوە هەر قازانجە من وێڕای مەحکوم کردنی ئەو تاوانانەی داگیرکەرانی تاران و ئانکاڕا و بەغدا دژ بە کوردو کوردستان پڕ بە دڵ شەریکی خەمی بنەماڵە و کەس و کاری سەربەرزی هەموو قوربانێکانی دەستی جەللادانی تورک و فارسی فاشیستم و هاوخەمی خۆم بۆ گشت خەڵکی خۆڕاگر و بەشەڕەفی باشوری کوردستان دەردەبڕم و لە خوای گەورە داواکارم شەهیدەکان بە بەهەشتی مەزن شادبکات و سەلامەتیش بە زامداران ببەخشێ :
هەر لەو کاتەشدا داوا لە خەڵکی بەشەڕەفی باشوری کوردستان و حیزبەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم تکایە بابەسبێ پێدا هەڵکوتنی جەللادان و ڕوڕەشان و تیرۆریستانی کۆماری پەتووسێدارە و ئانکاڕا و بەغدا و چیتر بە پێغەمبەری ئاشتی و ئازادی و دۆستی کوردیان وەسف مەکەن ، ئاخر هەموو جیهان کۆماری دژی ئیسلامی و سپای پاستاڕان بە تیرۆریزم دەناسێ کەچی حیزبەکانی باشوور و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر دەڵێن ئەوانە هەڵگری ئاڵای ئاشتی و ئازادی و بەختەوەری مرۆڤایەتی و کورد و کوردستانن !!!!!
هەموو جیهان دەزانێ کە ئەو نیزامە گەندەڵە زیاتر لە 43 ساڵە کورد قەتڵووعام دەکات و کوردستان تاڵان و وێران دەکات کەچی ئێوە هەر بە فریشتە و فریادڕەسی کوردیان لە قەڵەمدەدەن !!!!!
باشە پێمناڵێن تاکەی هەوڵدەدەن خۆڵ بکەنە چاوی خۆتان و چاوی خەڵکی جیهان و کوردستان؟
فەرموون ئەوەش کارو کردەوەکانی جەللادان و ڕوڕەشان و تیرۆریستانی فارس ئەوان ناوێرن موشەک بە بنکەکانی سەربازی ئەمریکا و خاکی ئیسڕائیلەوە بنێن بەڵام ژن و مناڵانی کورد شەهید دەکەن و دەڵێن بنکەی موسادمان وێرانکرد!
ئایا ئەو مناڵە جاسووس و سەربازی ئیسڕائیل بوو؟
ئایا ئەو پیاوە بنیامین ناتانیاهوو بوو ؟
ئایا ژن و مناڵەکەی سەربازان و ئەفسەران و مەسئولانی سپای ئیسڕائیل بون؟
ئایا ماڵەکەی پادگانی سەربازی ئیسڕائیل بوو ؟
ئایا هەولێر پایتەختی ئیسڕائیل بوو ؟
کەوایە حیزبەکانی باشووری کوردستان و حکومەتی هەرێم و بەرپرسەکانی باشور تکایە چیتر بە کەر مەڵێن بارگین چونکە ئاوا جووتەتان لێدەدات :