"an independent online kurdish website

گۆڤاری ئاڵای سووری کوردایەتی بەرگی یەکەم ژمارەکانی ١-١٦ ساڵی ٢٠٢٢

پێش ئەوەی ھەر شتێ بین ..دەبێ کورد بین

کوردستانێکی ئازاد

گەلێکی یەکسان

ئاڵای سووری کوردایەتی

ئۆرگانی ناوەندی ھێزی پێشمەرگەی- پاسۆک-

” چەکی بێ بیروباوەڕ سێدارەی جەماوەرە”

ژمارە ١١ ی بەفرانباری٢٥٩٣ کانوونی دووەمی ١٩٨٢

١١ بابەت لە دووتوێی ٦٢ لاپەڕەدا بەرچاو دەکەوێت. ئەم ژمارە لە رووی قەبارەی لاپەڕەوە تا ئێستا گەورەترینە و بابەتەکانی چڕوپڕ و خەست و خۆڵن بە رۆحی کوردایەتی و زانیاریی و ڕۆشنبیریی گشتی.

( سەروتار) .. {سلێمانی لە ڕەگەزپەرستان گەورەتر ە و لە تێکدان قایم ترە}..

وتارەکە تیشک دەخاتە سەر ئەو بەرنامەیەی ڕژێمی بەعس و سەدامی دیکتاتۆر نەخشەیان بۆ وێرانکردنی شاری سلێمانی کێشا بوو. باس لە سوتانی رۆما لە لایەن نیرۆنەوە دەکات و گاڵتەی بە ئەقڵی ھیتلەرەی عروبە دێ.

سلێمانی سیمبۆڵی کوردایەتی و تێکۆشانی نەپساوی خەڵکی قوربانیدەر و دڵسۆزە، بۆیە هەر زوو بووە چقڵی چاوی داگیرکەران و خەونییان دەدی بە وێرانکردن و ڕاگوێزان و گەمارۆدانییەوە، بەڵام رۆڵەکانی سەرکارێز و مەڵکەندی و چواباخ و کانی ئاسکان، ئازادی و جولەکان شورای پۆڵایینی شار و تاجی سەروەری کوردستان نەیانھێشت بۆ چرکەساتێکیش ئەو خەونە گڵاوەی داگیرکەران بێتە دی…

جەماوەری شار و لوتکەی بەرزی چیاکانی گۆیژە و ئەزمەڕ و بەرانان و پیرەمەگرون پاڵپشتی شار و قەڵغانی پاراستنی بوون… ھەر لەم بۆچوونەوەیە وتارەکە بەم دێڕە کۆتایی پێ دێت:

“ئیتر چۆن کورد لە مەرگ قایم تر و لە سێدارە باڵاتر نییە؟ و چۆن صدام لە نیرۆن گێل تر و لە ھیتلەر گڵاو تر نییە؟!.”..

(شیعر)

شیعرەکە بریتییە لە باسکردنی رۆڵی کورد لە بەرەبەیانی مێژووەوە تا ئێستا لەبەرەنگاربوونەوەی داگیرکەراندا.. بەداخەوە ناوی خاوەنی شیعرەکە نەنووسراوە.

(لە ھەندەران چ باسە)؟..

ساڵی ١٩٨١ لە شاری ڤییەنا چالاکی حەفتەیەکی کوردی بەڕێوە براوە لەلایەن کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد ونەمساوییەوە… رووداوەکانی ئەو چالاکییە بەسەر کراوەتەوە. ھاوکات گفروگۆیەکی گەرم لەگەڵ نوێنەری لیبیادا کراوە و نوێنەری پاسۆک پرسیارێکی قورس ئاڕاستەی ئەو نوێنەرە دەکات.. بابەتەکە شایانی خوێندنەوەیە.

( ڕازێکی کوردانە)..{ناکۆکییەکان و شێوە و شێوازی چارەسەرکردنیان}..

وتارێکی فکریی و شیکارییە.. باس لە شێوەکانی ناکۆکی دەکات و کرۆکی باسەکە جەختکردنەوەیە لەسەر ئەوەی نالۆکییەکانی دەروونی کوردایەتی ئاسایی و لاوەکین و ناکۆکی سەرەکی کورد لەگەڵ داگیرکەرانیدایە واتە تورکیا و ئێران و عێراق و سووریا..

دیارە ھێزگەلی تر ھەبوون و ھەن کەوا پێیان وایە ناکۆکی نێوان چینەکانی کۆمەڵگەی کوردی ناکۆکی سەرەکییە و دەکرێ لەگەڵ ئەوانی بێگانەدا لەرووی چینایەتی و ئایدۆلۆژییەوە یەک بگرین ..

وتارەکە لەم ڕووەوە ھەموو ئەو دید و ڕوانگە نێونەتەوەییانە ڕەت دەکاتەوە و دەست بۆ داگیرکەری سەرەکی ڕادەکێشێ..

بەم پەیامە جوانە کۆتایی بەم وتارە بەپێزە دێت:” با ھەموان بەگیانی کوردانە و کورد دۆستانەو زانستیانەوە و دوورلە خواستی دەروونی و تایبەتییەوە لە زەمینەی واقعی کۆمەڵگەی کوردەواری و لەبەر ڕۆشنایی بیر و فەلسەفەی ( کوردایەتی) دا ھەنگاو ھەڵھێنین و بە ئەرکی میللی خۆمان ھەستین تا بەھەمووان کورد بگەیەنینە کەناری ئارامی سەربەخۆیی و ئازادی”.. پەیامێکی ڕوون و تژی لە ئاماژەی کوردایەتی..

(شیعر)

دوو شیعری دیاری مامۆستا ھەژارە، بە ناوەکانی ” لە خۆتم بپارێزە و ھەر کوردم”

ھەردوس دەقەکە ناسراون لە ئەدەبی کوردیدا و مانا و سەنگی خۆیان ھەیە…

( بانگێ لەسەنگەری پاسۆکەوە)

نامەیەکی تەوسئامێزە نووسراوە و نیردراوە بۆ سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان( ڤاڵد ھایم)..

دەرد و کێشەکانی کورد و مافی مرۆڤ لەژێر یاسای سیاسەتی داگیرکەرانی کوردستاندا دەکات…

}داستانێک)

پەخشانە وتارێکە لە باوکێکەوە بۆمنداڵەکەی و ھاوکات نماتشتکردنی دۆخی منداڵانی کوردستانە بە ژیان و ئارامی!..

دەقێکی ئەدەبی بەرزە..

( قوتابخانەی پاسۆک) …{تاک و کۆمەڵ}…

{ تاک و کۆمەڵ دووشتی ئاوێتەی پێکەڵپێکی پێویستی یەکترین:نە تاک بێ کۆمەڵ دەبێت و نە “کۆمەڵ” بێ ” تاک” ان پەیدا دەبێت}…

وانەیەکی فیکرییە سەبارەت بە تاک و کۆمەڵ و گرنگی و بایەخی ئەم دوس کاراکتەرە… گەشتێکی فراوانیشە بە ڕۆشنبیری ئەم بابەتە لای فەیلەسوفانی جیھان.

ئەم باسە جێی بایەخی فیکر و فەلسەفە و کۆمەڵناسی و سیاسەتیشە ، ئامادەیی لە ڕۆشنبیریی گشتیشدا ھەیە.. دیارە خوێندنەوەی ئاڵا بە دید و ھەناسەیەکی نەتەوەییانەیە کە زۆر نزیکە لە واقعی ژیان و پێگە و ڕۆڵی چەمکی تاک و کۆمەڵ…

( شادەمارە سەرەتانمان) …{١٠ – مافی پەرستن و باوەڕ و بیرکردنەوە و ڕادەبڕین و ھەموو مافێکی دیکەی مرۆڤ پیرۆزن لامان}..

لەبەر ڕۆشنایی بیری نەتەوەیی و جیھانبینی فیکری پاسۆکدا یەکێ لە بنەما ھەرە بنجی و گرنگەکانی مرۆڤ شرۆڤە دەکرێ و خوێندنەوەیەکی لە ڕەھەندی فیکری و سیاسی و فەلسەفی و کۆمەڵایەتییەوە بۆ دەکرێ..

مرۆڤ ئەو کاتە مرۆڤە کە ئازاد بێت، کاتێکیش ئازادە کە ویستی خۆی بڕیار بدات، دڵخوازەکانی دیاری بکات و لەچوارچێوەی مەعقولدا ڕەفتار بکات و ڕێز لەئازادی بەرانبەر بنێ و حورمەتی مرۆڤبوونی خۆی بەرز ڕاگرێ…

لێرەدا لە وتارەکەدا وتەیەکی دیکارت بەرچاو دەکەوێ ” ھیچ مرۆڤێک ناتوانێ لە یەکێکی تر مرۆڤ تر بێت چونکە ئازادی چونیەک لای ھەمووان بێ سنوورە”.

ئازادی و ماناکەی وەک گرنگترین خەسڵەتی مرۆڤ لەم وتارەدا تیشکی خراوەتە سەر و داکۆکی لێ کراوە.

( فەرھەنگۆک)

ئەم چەمکە سیاسییانە(بابۆفی، پرۆلیتاریا، پێکەوە ھەڵکردن، تەکنۆکراسی) شرۆڤە کراون و ئەو پێناسە زانستییەی بۆ ئەم چەمکانە کراوە خراوەتە بەردەست…

ھەروەک پێشتریش ئاماژەمان پێداوە، ئەم ھەوڵەش دیسان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ھوشیاری و رۆشنبیریی ھاوبیران و ھێزی پێشمەرگەی پاسۆک و خوێنەرانی هێژایە…

شازادە” الامیر”

بەشێکی تر لە کتێبی شازادە/ میری مێکیاڤیلی، کە وەرگێڕانەوە و بە زنجیرە بڵاو دەکرێتەوە…ئەم بەشەش نزیکەی 30 لاپەڕەی گرتۆتەوە.

( ماڵاوا)….{ تەرکی ڕێگە}…

بابەتێکی کورتە لەسەر شێڵگیربوون لەسەر کوردایەتی و تەرک نەکردنی ڕێباز و تێکۆشانی خزمەت بە نەتەوە و نیشتمان.

سەرچاوەی ئەم عەشقەش پاسۆک و بیری گەشی کوردایەتییە..

تا ژمارەی داھاتوو ماڵئاوا و ماڵتان پڕ لە شادی و تەندروستی بێت..

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی