دەستپێکی سەدەی بیست بۆ کۆمەڵێک لە بیرمەندانی سیاسی کورد سەردەمی ڕۆشەنگەریی بوو. هەشتا ساڵ بەر لە ئێستا ئەوان لە ڕێگای شارستانیانەترین هونەر، تێگەیشتن و ئامانجی سیاسی خۆیان لە تۆی شانۆدا نیشان دا.
شانۆ بە پێچەوانەی تێگەیشتنی گشتی، هونەرێکی نوێ لە ناو کورد نییە و لە فۆڕمی جیاواز لە ناو کۆمەڵگا و لە بازنەی دەسەڵات شوێنی هەبووە. کۆنترین بینای شانۆ لە کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هاتنی ئەسکەندەر (سەدەی چواری بەر لە زایین)بۆ کوردستان کە پاشماوەکەی دەبێ لە کەنگاوەر مابێتەوە. دەرکەوتنی کچە هونەرمەندی بنەماڵەی بەدرخان ،،لەیلا،، یەک لە ئەستێرەکانی شانۆ لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیست لە سەر سەکۆی شانۆی ئورووپا، بە هەمان شێوە ڕەنگدانەوەی بوونی ئەم فەرهەنگ و هونەرە لە ناو کورد بوو. شانۆی دایکی نیشتمان لە جەنگەی شەڕی دووهەمی جیهانی لە شاری سابڵاخ وەک پڕۆژەی سیاسی کورد، ڕووداوێکی لە ناکاوی بێ پێشینە نەبوو، هەر لەم شارە بە فەرمانی ڕەزاشای قەزاق ،، میر میرێن،، کە کۆنترین چەشنی شانۆی سەر شەقامە و ڕەنگ و بۆی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیە، یاساخ و قەدەخە کرا. بە گوێرەی بەراوەرد و هەڵسەنگاندنی نووسەری ئەم دێڕانە لە دوو شاری سابڵاخ و شنۆ زیاتر لە چل هەزار کەس ژن و پیاو و منداڵ بینەری شانۆی ،،دایکی نیشتمان،، بوون و ئەوەش دەریدەخات کە ئەم کەلتوور و فەرهەنگە کە لە دەیان شێوەی تردا لە ناو کورد خۆی دەردەخا.
شانۆ لە ڕێگای تێگەیشتنی چەوت و هەڵەی سیاسی کەوتۆتە پەراوێزەوە. شانۆ لە ناو هەموو میللەتانی خاوەن شارستانیەت دەوری گرنگ و کاریگەری لە بواری سیاسی و ئازادی نەتەوەکاندا گێڕاوە، شانۆ چەک نەبووە و بە پێچەوانەی چەک لە بواری سیاسی- هزریی کارسازترین چەکی سیاسی شارستانیانەی نەتەوەکان بووە. وێنە شانۆی دایکی نیشتمان لە سەردەمی پڕ لە شەڕی دووهەمی جیهانی، کارسازترین چەکی ڕۆشەنگەریی سیاسی بۆ کورد بوو.
شانۆی دایکی نیشتمان پڕۆژەی سیاسی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد(ژ.ک.) بوو لە ساڵی ١٩٤٤ کە دوو ساڵ دواتر ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ کرا و کورد بوو بە خاوەنی کۆماری کوردستان.
لەم لێکۆڵینەوەی بەر دەست مێژووی هەشتا ساڵەی دایکی نیشتمان دەخرێتە بەر دەست.
برایم فەڕشی
٢٠/١/٢٠٢٤
كورته‌یه‌ك له سه‌ر شانۆی دایکی نیشتمان
پێشه‌كی
زۆر ده‌مێك بوو تامه‌زرۆی په‌یداكردنی زانیاری له سه‌ر شانۆی دایكی نیشتمان بووم. هه‌ڵات هه‌ڵاتی ناو كوردستان و داوا له‌م و له‌و, ئه‌م ناوه‌ند و ئه‌م ناوه‌ند به‌ری نه‌دا. له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش هیچ ناوه‌ندێك به هانامه‌وه نه‌هات و زۆر كه‌سیش وه‌ڵامی داوه‌كه‌یان نه‌داوه. هه‌تا رۆژێك له رۆژان به‌هه‌ڵكه‌وت له ڕێگای دۆستێكی سنه‌ییه‌وه كه ئاگاداری خواستی دڵم بوو, له گه‌ڵ كاك غه‌نی بلوریان كه بۆ چه‌ند رۆژێك هاتبووه ئاڵمان ئاشنا بووم. كاك غه‌نی سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشی به بیستنی داواكه‌م له مه‌ڕ باس له سه‌ر دایكی نیشتمان, ئاماده‌یی خۆی بۆ گفتوگۆ ده‌ربڕی. له چه‌ند رۆژدا ماوه‌ی 16 سه‌عات له گه‌ڵی دانیشتم و به‌وردی زۆر گرێپووچكه‌ی ئه‌م ڕووداوه گرینگه‌ی شانۆی بۆكردمهوه. ئه‌م نووسراوه‌یه به‌رهه‌می ئه‌و دانیشتنه و گه‌ڕان به ناو زۆر سه‌رچاوه‌دایه كه ده‌ستم پێیان ڕاگه‌یشتووه, هه‌روه‌ها گفتوگۆ له گه‌ڵ كه‌سانێكی دیكه‌ی وه‌ك به‌رێز سوههیلاخانم كچی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د.
سه‌رڕای پێوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ زیاتر له 50 كه‌س له‌ده‌ره‌وه وناوه‌وه‌ی كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی زۆر كتێب و گۆوار, هێشتا ناكرێ بگوترێ نووسراوه‌كه ڕۆشنایی ته‌واو ده‌خاته سه‌ر ئه‌م ڕووداوه, بۆوێنه ده‌قی شانۆنامه‌كه ساغ نه‌كراوه‌ته‌وه, وێنه‌ی شانۆكه به‌رچاو ناكه‌وێ, گوتنی قازی محه‌مه‌د, رووسه‌كان و كه‌ریم ئه‌یووبی ڕوون نیه, ناوی هێندێك له به‌شدارانی شانۆكه, ده‌ور و به‌سه‌رهاتیان تاریك ماوه‌ته‌وه!
ڕه‌نگه ئه‌م نووسراوه‌یه ئه‌ركی كه‌سێكی دیكه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ڕووداوه‌كه سووك كا. ئه‌وه‌ش بگوترێ كه تا ئێستا زۆر زانیاری هه‌ڵه له سه‌ر ئه‌م ڕووداوه شانۆیه گوتراوه ونووسراوه و هه‌روا به‌رده‌وامه به تایبه‌ت له باشوری كوردستان هه‌ڵه‌كان دووباره ده‌كرێته‌وه. ده‌ی به‌شكم ئه‌م نووسراوه‌یه كوتایی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه بێنێ.
سه‌رده‌مێکی نوێ
دوای مانگی خه‌رمانان(شه‌هریوه‌ر)ی 1320(1941 زایینی) و پاش نه‌مانی ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی ڕژێمی ڕه‌زاشا له ئێران, جوڵانه‌وه‌ی ڕووناكبیری له مه‌ڵبه‌ندی موكریان به تایبه‌ت له مه‌هاباد په‌ره‌ده‌ستێنێ:
پێكهاتنی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك له 25/6/1321(16/9/1942),
پێكهاتنی ڕێكخراوی لاوانی كورد,
بوونی كۆڕ وكۆمه‌ڵی ئه‌ده‌بی ,
ده‌رچوونی گۆواری «نیشتمان›› له مانگی مای 1943,
به‌ستنی كۆنگره‌ی «كۆمه‌له‌ی ژ.ك›› به به‌شداری 100 كه‌س له شاری مه‌هاباد هه‌ر له ساڵی 1943.
هه‌مووی ئه‌وانه به تێكڕا سه‌رده‌مێكی نوێی ڕووناكبیری ده‌نوێنن. په‌ره‌پێدانی كاری ته‌بلیغی و ئاگاداركردنی هه‌رچی زۆرتری خه‌ڵك به‌شێك له ئامانجه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه بوو. بیری پێشكه‌شكردنی شانۆ له‌م چوارچێوه‌دا دێته گۆڕێ.
كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك و شانۆنامه
غه‌نی بلوریان ده‌گێرێته‌وه: «« كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك داوایان لێكردین(غه‌نی بلوریان ئه‌و ده‌م ئه‌ندامی ڕێكخراوی لاوانی كوردستان بووه, داوایان له‌م ڕێكخراوه كردووه) نمایشێك بێنینه سه‌ر سه‌حنه, زه‌بیحی(عه‌بدولره‌حمان) شانۆنامه‌كه‌ی دادهستم, دڵشاد( ڕه‌سوڵی) و زه‌بیحی شانۆنامه‌كه‌یان په‌رده به په‌رده بۆ خوێندینه‌وه››, « قازی محه‌مه‌د چه‌ند سۆحبهتێكی كرد و گوتی: “ ئه‌وه شتێكی ته‌بلیغیه بۆمیلله‌تی كورد, وه‌ك ئه‌وه وایه ئه‌من بچمه سه‌ر سه‌حنه‌و قسه بۆ خه‌ڵك بكه‌م. به‌ڵام نمایش ده‌توانێ ته‌ئسیری له قسه‌كردنی كه‌سێكی وه‌ك من زیاتر بێ, جابۆیه ده‌بێ نمایشه‌كه زۆر جوان له به‌ر بكه‌ن و ته‌مرینی له سه‌ر بكه‌ن››.
شانۆی دایكی نیشتمان به یه‌كه‌م هه‌نگاوی شانۆیی به شێۆه‌ی شانۆ به زمانی كوردی له شاری مه‌هاباد وناوچه‌ی موكریان ده‌ژمێردرێ. كاك غه‌نی بلوریان ده‌ڵێ:
« له زه‌مانی ڕه‌زاشا له له مه‌دره‌سه نمایشێكی(1) چكۆله‌ی یه‌ك په‌رده‌یی كۆمێدی پێشكه‌ش ده‌كرا, كه زۆرتر عه‌بدوڵای حه‌كیم زاده ده‌وری تێدا هه‌بوو, ئه‌و ده‌م ئێمه ده‌چووین ته‌ماشامان ده‌كرد,هێندێك نمایشی ئاوا هه‌بوو, به‌ڵام گشتی نه‌بوو, یه‌كه‌مین شانۆ كه خه‌ڵك بۆ دیتنی به‌شداریان كرد دایكی نیشتمان بوو.››
نووسه‌ری دایكی نیشتمان
كریس كۆچێرا Chris Kuschera)) له كتێبه‌كه‌یدا به نێوی (Le Mouvement National Kurd ) « بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد›› ده‌نووسێ : « قازی محه‌مه‌د …چه‌ند شانۆنامه‌شی به ناوه‌رۆكی مێژوویی و نیشتمان په‌روه‌رانه‌وه نووسیوه, به تایبه‌ت دڕامی مێژوویی سه‌لاحه‌دین, كه خه‌باتی كوردان دژی خاچپه‌ره‌سته‌كان ده‌گێڕێته‌وه, یان شانۆنامه‌ی دایكی نیشتمان كه چاره‌نووسی گه‌لی كورد دوای په‌یمانی سه‌عدئاباد له نێوان ئێران,عێراق, توركیا و ئه‌فغانستان (1937), ده‌نوێنێ. ئه‌و دوو شانۆنامه‌یه له شاری مه‌هاباد پێشكه‌ش كراون.››
سوهیلاخانم كچی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د, كه ئاگاداری كتێبخانه و نووسراوه‌كانی باوكی بووه, پێی وانیه ئه‌م شانۆنامه‌یه له لایه‌ن باوكییه‌وه نووسرابێ. كاك غه‌نی بلوریان لای وایه شانۆنامه‌كه له‌كوردستانی عێراق نووسراوه. كریس كۆچێرا له سه‌ر چ به‌ڵگه‌یه‌ك قازی محه‌مه‌د به شانۆنامه‌نووس ناوده‌با ڕوون نیه. جگه له‌م نووسه‌ره كه‌سی دی په‌نجه‌ی بۆ ئه‌م باسه ڕانه‌كێشاوه. له سه‌ر عه‌بدولره‌حمان زه‌بیحی یان مسته‌فا خۆشناو (كه ئه‌و ده‌م له شاری مه‌هاباد له‌كۆمه‌له‌ی ژ.ك نزیك بووه) كه ئه‌م شانۆنامه‌یان نووسیبێ به‌ڵگه‌ی دیار به ده‌سته‌وه نیه. هه‌رچه‌ند له نووسراوه, گۆوارو كتێبی نووسراو له سه‌ر شانۆی كوردی له كوردستانی عێراق باسێك له شانۆنامهیك به ناوی دایكی نیشتمان له‌و ساڵانه‌و ساڵانی دوایه‌ش نهكراۆه, به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه كه شانۆنامه‌كه له‌و دیوی كوردستانه‌وه هاتبێ زۆر دور له واقیع نیه, له به‌ر ئه‌وه‌ی باشوری كوردستان كانگای ڕووناكبیری وههناردنی دیاری بۆرۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه. له سه‌رده‌می كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك و كۆماری كوردستاندا زۆر كه‌سی به‌توانای باشوری كوردستان له مه‌هاباد بوون, هه‌روه‌ها له‌و سه‌رده‌مه‌دا له شاره‌كانی سلێمانی, هه‌ولێر و كه‌ركووك شانۆ به زمانی كوردی هه‌بووه. ته‌نانه‌ت 35 ساڵ دوای دایكی نیشتمان دووهه‌مین شانۆ به زمانی كوردی «مان گرتن›› نووسینی «ڕه‌حمان زه‌نگه‌نه؟!» كه له شاره‌كانی سنه, سهقزهبۆكان,مه‌هاباد و خانێ(پیرانشار) له لایه‌ن تیپی شانۆی لاو(گروه تئاتر جوان)ی شاری بۆكانه‌وه پێشكه‌ش كرا, دیاری باشوری كوردستان بوو كه تا ئه‌م دواییانه ناوی له كتێب و گۆوارهكاندا نه‌بوو. له لایه‌كی تره‌وه به پێی وته‌ی غه‌نی بلوریان چه‌ند گۆڕانكاری له شانۆكه‌دا رووی داوه وه‌ك گۆڕینی مه‌لیك به سه‌ر كۆمار, كه زۆرتر له عێراق باو بووه, شێخ مه‌حموودی نه‌مریش كاتی خۆی, خۆی به مه‌لیكی كوردان داناوه, یان لێ زیادكردنی هاوكاری سه‌ربازی ڕووس له گه‌ڵ پێشمه‌رگه,یان به‌ربڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یمانی سه‌عدئاباد(2) ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌و سه‌رده‌مه‌دا له مه‌هاباد ویستبێتی شانۆنامه‌یه‌ك له سه‌ر بارودۆخی ئه‌و كاته‌ی كوردستان بنووسێ به تایبه‌ت ئه‌ندام و یا كاربه‌ده‌ستی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك بووبێ, دوور له ژیری سیاسیه, بیری ئه‌وده‌مه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك.ی نه‌بووبێ و شانۆنامه‌یه‌ك بنووسێ كه دوایه به‌شی زۆری بگۆڕێ. په‌یمانی سه‌عدئاباد ساڵی 1937 به‌ستراوه. بیری كۆماری خوازی له ئێران به تایبه‌ت له ئازه‌ربایجان وكوردستان ئه‌و ده‌م هه‌بووه, پێوه‌ندی ڕووس و كورده‌كانیش ئه‌م بیره قایمتر ده‌كا, بوونی ڕووسه‌كان له ناوچه‌ش خاڵه‌كه‌ی دیكه‌ی ناو شانۆنامه‌كه‌یه.بیری شانۆی دایكی نیشتمان پێش گۆڕانكاریه‌كه زۆرتر بۆ سه‌رده‌می شێخ مه‌حموود ده‌لوێ هه‌تا ساڵانی 1943تا 1945.
ساڵی پێشكه‌شكردن
له سه‌ر دایكی نیشتمان وا نووسراوهوگوتراوه, كه له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان واته ساڵی 1946 پێشكه‌شكراوه. ئه‌م بۆچوونه له به‌ر چه‌ند هۆ ده‌بێ سه‌هوو ناڕاست بێ:
به پێی گفتی غه‌نی بلوریان شانۆنامه‌كه له ده‌فته‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك له ده‌ست زه‌بیحی وه‌رگیراوه,
به پێی مێژوو كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك له 25/6/1321 (16/9/1942) دامه‌زراوه,
زندهیاد قازی محه‌مه‌د دوای ساڵی 1322 هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی كردوه,
ئه‌وانه‌ی له شانۆكه‌دا ده‌وریان گێڕاوه خۆیان به ئه‌ندامی ڕێكخراوی لاوان كه دوایه بۆته ڕێكخراوی لاوانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك زانیوه, گۆڕانكاری له شانۆكه‌دا, كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك به خزووری قازی محه‌مه‌د كردوویه, شانۆكه له هاوێنێكی زۆر گه‌رمی مه‌هاباد پێشكه‌ش كراوه.
دیاره ئه‌م هاوینه ساڵانی پێش 1322 (1943) نیه, چون ئه‌و ده‌م قازی محه‌مه‌د پێوه‌ندی ئه‌وتۆی له ته‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك نه‌بووه.ئه‌م هاوینه گه‌رمه ناتوانێ ساڵی 1324 یان 1325 بێ, چونكه له‌و دوو هاوینه‌دا كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك كۆتایی به ژیانی هێندراوه و له حیزبی دێموكرات‌دا توواوه‌ته‌وه. له هێچ ژماره‌یكی «كوردستان» ئۆرگانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌م حیزبه باسی پێشكه‌شكردنی شانۆی دایكی نیشتمان له ساڵانی 1945 و1946 دا نه‌كراوه.
ئه‌م هاوینه گه‌رمه كه بۆمێژووی شانۆی كورد پڕبایخه, ته‌نیا ده‌بێ هاوینه گه‌رمه‌كه‌ی ساڵی 1323ی هه‌تاوی (1944) بێ.
ناوه‌رۆكی شانۆنامه‌كه
به‌داخه‌وه ده‌قی پێسهكه(شانۆنامه‌كه) به‌ده‌سته‌وه نیه, ته‌نیا ئه‌وه ڕوونه كه پێنج په‌رده یا سه‌حنه بووه. سه‌حنه‌ی فریشته, په‌یمانی سه‌عدئاباد, دایكی نیشتمان, ڕزگاركردنی دایكی نیشتمان و سه‌حنه‌ی دروستبوونی كۆماری كوردستان. ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌وه‌یه كه به‌شی زۆری پێسهكه شێعره‌كانی حاجی قادری كۆیی بووه. چیرۆكه‌كه به‌م چه‌شنه‌یه:
فریشته‌یه‌ك باسی مرۆڤ, زێد و نیشتمان ده‌كا, دایكی نیشتمان له به‌ند و كۆت و زنجیردایه و داوای ئازادی و ڕزگاری ده‌كا, ڕۆله‌كانی دایكی نیشتمان به هاواری دایكی نیشتمانه‌وه دێن, دوژمن پیلان و نه‌خشه‌ی سه‌ركوتكردن به‌ڕێوه ده‌با, پێشمه‌رگه و یاریده‌ده‌رانی, دایكی نیشتمان ڕزگار ده‌كه‌ن, كورد به ئاواتی خۆی ده‌گا و كۆماری كوردستان داده‌مه‌زرێنێ.
ماوه‌ی شانۆكه
ده‌گوترێ 30/2 هه‌تا00/3 سه‌عات ماوه‌ی شانۆكه بووه, به‌ڵام له نێوان هه‌ر دوو په‌رده‌دا,10 هه‌تا 15 ده‌قیقه تیپی موسیقا, موسیقای ژه‌ندووه و كۆڕی سرود, سرودی خۆێندهتهوه, به‌م چه‌شنه 40 هه‌تا 60 دهقیقهموسیقا و سرود پێشكه‌ش كراوه. یانی به‌مجۆره ده‌قی شانۆكه له 90 ده‌قیقه كه‌متر نه‌بووه, شانۆنامهیكی 90 ده‌قیقه‌یی ده‌بێ قسه و باسی زۆری تێدا بێ كه به‌داخه‌وه بۆمان ڕوون نیه.
سروده‌كان
غه‌نی بلوریان ئه‌و سرودانه‌ی خواره‌وه‌ی به زه‌حمه‌ت وه‌بیر هاته‌وه:
«خوایه وه‌ته‌ن ئاوا كه‌ی», «مه‌كته‌ب مه‌تله‌عی سه‌عاده‌ته», «ئه‌رێ هه‌ی كوردستان, كوردستانی جوان»و«دینمی ئایینمی».
كه‌سه‌كان
فریشته, دایكی نیشتمان, نوێنه‌ری ئێران, عێراق, توركیا‌و ئه‌فغانستان, سهركۆمار, پێشمه‌رگه 7تا 8كه‌س, ئه‌ندامی كابینه چه‌ند كه‌س.
كات
ئه‌م شانۆیه كات و زروفی ئه‌و ده‌مه‌ی كوردستان له نێوان ساڵانی 1942 و 1943 له به‌رچاو ده‌گرێ و مێژووی ژیان, خه‌بات و تێكۆشانی میلله‌تی كورد نیشان ده‌دا. به‌كه‌ڵك وه‌رگرتنی یه‌كجار زۆری شێعره‌كانی حاجی قادری كۆیی, بارودۆخی سه‌ده‌ی 19هش ده‌گێڕێته‌وه.
ده‌ورگێڕه‌كان (شانۆگێڕهكان)
فریشته : سیروس حه‌بیبی
دایكی نیشتمان : عه‌بدولا نه‌هری
نوێنه‌ره‌كان:
ئێران(غه‌نی بلوریان), عێراق(..؟), توركیا(…؟) ئه‌فغانستان(محێدین ماوه‌ڕانی)
…؟ دڵشاد ڕه‌سوڵی
…؟ عه‌بدوڵا حه‌كیم زاده
…؟ سووره‌ی خوسره‌وی
…؟ فه‌تاحی حامیدی
سهركۆمار: غه‌نی بلوریان
پێشمه‌رگه: ده‌ورگێڕانی پێشمه‌رگه هه‌ر له‌ناو ئه‌م كه‌سانه‌ی سه‌ره‌وه دا بوون.
ئه‌ندامانی كابینه: ده‌ورگێڕانی ئه‌ندامانی كابینه نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌كان بوون.
ده‌سته‌ی موزیك
ئه‌سكه‌نده‌ر: ته‌پڵ
مسته‌فا جه‌نه‌تی( ناسراو به مسته‌فا موزیقهچی): شه‌یپوور.
خه‌لیل: فلووت
پهردهكێش: دوومنداڵی 14. 15 ساڵان خزمی شانۆگێڕهكان.
گۆرانی بێژ و ده‌نگ خۆش: عه‌بدوڵا نه‌هری
دیكوڕ و سه‌حنه: مارف حه‌ته‌می نه‌جاڕ
جل و به‌رگ: دڵشاد ڕه‌سووڵی
دروستكه‌ری په‌رده: عه‌بدوڵا نه‌هری
گریم و ئارایشت: عه‌بدوڵا نه‌هری
نووسه‌ر : …؟
كارگێڕ: عه‌بدوڵا نه‌هری, غه‌نی بلوریان
وێنه‌گر: سمایل خانی فه‌روخی بۆكانی
كاری چاپ: دڵشاد ڕه‌سوڵی, غه‌نی بلوریان(چاپخانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك)
شوێنی ته‌مرین و پێشكه‌شكردن: ده‌بیرستانی په‌هله‌وی, كارێژی(گه‌راج)ی عه‌بدول.
شوێنی نیشاندان: مه‌هاباد, نه‌غه‌ده, شنۆ
ساڵی پێشكه‌ش كردن: هاوینی 1323(1944)
ماوه‌ی به‌رده‌وام بوون : 40 رۆژ هه‌تا دوو مانگ.
یاریده‌ده‌ر و ێشكچی گروپه‌كه: حه‌مه‌دی مه‌ولوودی, محه‌مه‌د سه‌لیمی, ئیسماعیل پیرۆزی.
تیپی سرود: قوتابیانی مه‌دره‌سه, ئه‌ندامانی ڕێكخراوی لاوان.
بلیت فرۆش : سه‌دیق حه‌یده‌ری.
كورته‌یه‌ك له ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداری ئه‌و شانۆیه‌یان كردووه:
سیروس حه‌بیبی 16 ساڵه(باوكی مه‌هابادی بووه‌و دایكی یایهكی نوروێژی بووه كه له گه‌ڵ میسیۆنه ئایینییه‌كان هاتۆته سابلاغ) له ئێران و ئا‌مریكا خوێندنی ته‌واوكردووه, له ئاخرو ئۆخری زه‌مانی حكومه‌تی پاشایه‌تی له زانستگای تاران كاری كردووه, دوای ڕووخانی ڕژێم چه‌ند ساڵان گیراوه و ئێستا له ئا‌مریكا ده‌ژی.
زینده‌یاد عه‌بدولا نه‌هری مووچهخوری ئیداره‌ی دارایی, ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك, ده‌نگخۆش و به توانا, ده‌فژه‌ن و مریدی خانه‌قای شه‌مزین, مرۆڤێكی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر بووه, له ئاماده‌كردنی دایكی نیشتمان ده‌ورێكی زۆری گێڕاوه.
غه‌نی بلوریان قوتابی, ئه‌ندامه كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك, ئه‌ندامی حیزبی دیموكرات, ئه‌ندامی حیزبی تووده‌ی ئێران, ماوه‌ی 25 ساڵ له زیندانه‌كانی رژێمی شادا بوو. ده‌وری زۆری له ئاماده‌كردنی دایكی نیشتماندا هه‌بووه.ئێستا له هه‌نده‌ران ده‌ژی.
محێدین ماوه‌ڕانی قوتابی, پاشان له مه‌هاباد بۆته ماموستای قوتابخانه‌كان و له كۆتایی ساڵی 1979 له خۆمپاره‌بارانی شاری مه‌هاباددا كوژراوه.
زینده‌یاد دڵشاد ڕه‌سوڵی قوتابی, ماموستای قوتابخانه, ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك, نووسه‌ر و كاربه‌ده‌ست له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان, له نێوه‌ڕاست شێستهكاندا له كوردستانی عێراق كوژراوه.؟؟؟؟
زینده‌یاد عه‌بدوڵا حه‌كیم زاده قوتابی, ده‌رزی وه‌شێن و دهوافرۆش.
سووره‌ی خوسره‌وی قوتابی, دووكاندار و مووچه‌خۆری نه‌خۆشخانه.
فه‌تاح حامیدی قوتابی, ئه‌رته‌شی بووه.
ده‌سته‌ی موسیقا
ئهوانهئهندامی ده‌سته‌ی موسیقای ئه‌رته‌ش بوون له پادگان(سه‌ربازخانه)ی مه‌هاباد, دوای تێكچوونی پادگان به ئامێره‌كانیانه‌وه هاتوونه‌وه ماڵی خۆیان و هاوكاریان له گه‌ڵ ئه‌م شانۆیه كردووه.
دیكۆر وسهحنه
مارف حه‌ته‌م دارتاشێكی مه‌هابادی بووه و له گه‌ڕه‌كی ئه‌رمه‌نیان ژییاوه, یه‌كه‌مجار كه عه‌بدوڵا نه‌هری و غه‌نی بلوریان داوای هاوكاری لێده‌كه‌ن تۆڕهدهبێ, به‌ڵام پاشان ئه‌وان باسی شانۆكه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و شێعره‌كانی بۆ ده‌خوێنه‌وه. مام مارفی ته‌مه‌ن 50 ساڵه, زۆری پێخۆش ده‌بێ و پێیان ده‌ڵێ ئێستاكه ئێوه ئه‌وه‌نده پیاون, بێ پاره به داروته‌خته‌ی خۆم بۆتان دروست ده‌كه‌م.
سهحنهكه وه‌ك وهتاخێكی 6له4مێتر گه‌وره بووه. پایه‌ی نه‌بووه, به‌ڵام به‌رزبووه ومحكهم دروستكراوه, بو ئه‌وه‌ی تێكنهقرمێ. سهحنهكه له به‌ریه‌ك جیادهكراۆه, پاشان وه‌سه‌ریه‌ك ده‌خراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بۆ شاره‌كانی تری به‌رن. ده‌وری سهحنهكه چوار داری وه‌ك كۆڵه‌كه‌ی هه‌بووه كه به ده‌وریدا پارچه كێشراوه, له پێشه‌وه پهردهكهبۆلای ڕاست و چه‌پی سهحنهكه به ته‌ناف ده‌كرایه‌وه. ته‌رح و نه‌خشه‌ی سنهكه مارف حه‌ته‌م و عه‌بدوڵا نه‌هری كیشاویانه. سه‌حنه‌ی په‌یمانی سه‌عدئاباد مێزوكورسی تێدا بووه, وه‌كی دی ساكار بووه‌و فه‌رشی له سه‌ر ڕاخراوه.
په‌رده
په‌رده‌كه عه‌بدوڵا نه‌هری دروستی كردووه, حه‌ڵقه‌ی ئاسنی هێناوه, په‌تی ته‌نافی تێههڵكێشاوه, به چه‌شنێك دوو كه‌س تهنهفهكهیان كێشاوه و په‌رده له نێوه‌ڕاستی سه‌حنه‌وه كراوه‌ته‌وه.
جل و به‌رگ
فریشته جل و به‌رگی سپی له به‌ردا بووه و باڵی هه‌بووه, دایكی نیشتمان جل و به‌رگی ڕه‌شی ژنانه‌ی له به‌ردابووه. كراسێكی بڵیندو درێژ, چارشێوشانێك(چارۆكه)ی ڕه‌ش. نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ته‌كان جل و به‌رگی سپی وه‌ك هێزی ده‌ریایی ئێرانیان له به‌ركردووه, ئه‌ندامانی كابینه‌ش هه‌ر به‌م چه‌شنه, سه‌ركۆماریش به‌رگێكی ئه‌وه‌ها, به‌ڵام كڵاوێكی سلیندری ئینگلیسی له سه‌ر ناوه. پێشمه‌رگه جل و به‌رگی پێشمه‌رگه‌ی دهبهردابووه. دڵشادی ڕه‌سووڵی به هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگی سپی ڕه‌مزی ڕۆشنایی وڕه‌ش ڕه‌مزی تاریكی و دیلی مه‌به‌ست بووه. دیاره له كۆتایی شانۆكه‌دا سپی زاڵ ده‌بێ به سه‌ر ڕه‌شدا.
گریم و ئارایشت
گریمێكی ئه‌وتۆ له گوڕێدا نه‌بووه, به‌ڵام عه‌وڵا نه‌هری به خوری ڕه‌ش و سپی قژی بودایكی نیشتمان دروست كردووه, ڕیش و سمێڵی پاك تاشیوه, خۆڵه‌مێشی له ئاو كردووه و له سه‌رو چاوی داوه و خۆی پێ پیر كردووه. جگه له دایكی نیشتمان ئه‌وانی دیكه وه‌ك خۆیان هاتوونه‌ته سه‌ر سه‌كۆی شانۆ.
شوێنی ته‌مرین كردن: پێشتر له ده‌بیرستانی په‌هله‌وی ته‌مرین كراوه, غه‌نی بلوریان ده‌گێرێته‌وه:« خه‌ریك بووین له حه‌ساری ده‌بیرستان سه‌حنه دروست كه‌ین, دوكتور موكری كه ئه‌وده‌م محه‌مه‌د كهیوانپوور بوو, ره‌ییسی فه‌رهه‌نگی مه‌هاباد بوو. بانگی كردم بچم بۆلای. چووم,گووتی تكایكم له تۆ هه‌یه, وه‌كوو كوردێك هاتوومه ئێره, به تایبه‌ت بۆ خۆم داوام كردووه بمده‌ن به ئێره, چونكو له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد و شیعر و ئاوازی كوردی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌م. كتێبێكیشم هه‌یه, بو ئه‌وه‌ی باوهڕبكهی بچینه‌وه ماڵێ ته‌ماشای نووسراوه‌كان بكه. ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ ئه‌و شانۆیه له ده‌بیرستان بده‌ی گرفتاری بۆ من دێته پێش, حكومه‌ت ڕه‌نگه ئه‌من بگۆێزێته‌وه بۆ شوێنێكی تر و عه‌جه‌مێك به جێگای من بنێرێ, ئه‌من ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م له ده‌ست ده‌چێ. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به قارانجمه و خه‌رجیشی بۆمن نیه. چووینه‌وه ماڵێ, ماڵه‌كه‌ی له خانووی كه‌ریمی قاورمه‌ی دابوو, نووسراوه‌كانی له پێش دانام. به فارسی بوون, له باره‌ی كوردستان و مه‌سه‌له‌ی میلله‌تی كورد و ئاوازی كوردی و گۆرانی مه‌هابادی هه‌مووی نووسیبۆوه. نێوی هێندێك گۆرانیبێژی كۆنی مه‌هابادی وه‌ك سه‌عیدی ماملێ(باوكی محه‌مه‌د ماملێ)كه‌وی جۆ و مه‌نیج حه‌یرانی نووسیبۆوه» !
ئه‌م باسه بۆته هۆی ئه‌وه شوێنی ته‌مرین و پێشكه‌شكردن بو كارێژی عه‌بدول بگوێزرێته‌وه. كارێژی عه‌بدول كه‌رباسی له سه‌ره‌وی شاره‌بانی رووبه‌روی مزگه‌وتی حاجی ئه‌حمه‌د, له پشت سه‌وزیخانه بوو. به‌هۆی ئه‌م كاره ده‌فته‌ری كارێژ له‌وێ ده‌مێنێته‌وه, به‌ڵام ماشێنه‌كان ده‌به‌نه گۆڕه‌پانی تۆپێن(فوتباڵ). حه‌وشه‌ی كارێژ ده‌بێته شۆێنێ ته‌مرین و پێشكه‌شكردنی شانۆكه.
كارگێڕ
دیاره ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و كاره پیرۆزه مێژووییه‌یان كردووه, هیچكامیان لێزانی شانۆ نه‌بوون وئه‌و سه‌رده‌مه‌ش زانیاری شانۆیی له ناوچه‌كه فره نه‌بووه. غه‌نی بلوریان ده‌ڵێ: « به‌داخه‌وه هیچكام له‌وان(واته قازی محه‌مه‌د, زه‌بیحی…)پێشتر له كاری نمایشدا نه‌بوون, ڕه‌نگه له گه‌ڵ نمایش بێگانه‌ش بووبن, له‌وانه‌یه دایكی نیشتمان ئه‌وه‌ڵین پێس بووبێ كه چاویان پێی كه‌وتبێ».
ڕه‌نگه ئه‌م قسانه ئاوێنه‌ی ته‌واوی زانیاری قازی محه‌مه‌د و زه‌بیحی نه‌بێ, به‌ڵام ئه‌وه ڕوونه كه كارگێڕانی شانۆی دایكی نیشتمان مه‌علووماتی ئه‌وتۆی تئاتریان له‌و به‌رێزانه وه‌رنه‌گرتووه و به پێی زه‌وقی خۆیان شانۆكه‌یان ده‌رهێناوه, به تایبه‌ت عه‌بدوڵا نه‌هری ده‌وری هونه‌ری و غه‌نی بلوریان ده‌وری ڕێكوپێكی ته‌واویان له ده‌رهێنانی شانۆكه‌دا هه‌بووه.
وێنه‌گری شانۆ
سمایل خانی فه‌روخی بۆكانی, وێنه‌گر(عهكاسی) شانۆكه بووه, ئه‌و له هه‌موو سهحنهكانی شانۆ وێنه‌ی گرتووه, ته‌نانه‌ت وێنه‌كان له نێو شاری مه‌هاباد بۆفرۆشتن كه‌وتوونه‌ته به‌ر ده‌ستی خه‌ڵك. زۆر كه‌س له شار ودێ وێنه‌ی دایكی نیشتمانیان كڕێوه و له ماڵێ ههڵیانوواسیوه, به داخه‌وه له‌و هه‌موو وێنانه یه‌كیان له رۆژنامه و كتێبان جێگه‌ی نه‌بۆته‌وه. سمایل خانی فه‌روخی هه‌ر وێنه‌گری شانۆی دایكی نیشتمان نه‌بووه به‌ڵكو زۆربه‌ی زۆری وێنه‌كانی كۆماری كوردستان به‌رهه‌می ده‌ستی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بێناوه بووه. سمایل خانی فه‌روخی هه‌تا دوارۆژه‌كانی ژیانی وه‌ك وێنه‌گر مایه‌وه, ئاخرین ساڵه‌كانی ژیانی لهبۆتكهیكی 2له3میتری ته‌خته‌و ته‌نه‌كه‌دا به وێنه‌گرتن له شه‌قامی قولله له شاری بۆكان تێپه‌ڕێ, ئه‌وه‌ش له كاتێكدا بوو كه تینی چاوی نه‌مابو و شوشه‌ی چاویلكه ئهستورهكهشی زۆری یارمه‌تی نهدهدآ. سمایل خان پتر له 50 ساڵ ده‌ستی به كامێرای وێنه‌گرتنه‌وه بوو. سه‌دان وێنه‌ی سروشتی كوردستان, سیاسی, مێژوویی و هونه‌ری له پاش به‌جێماوه, كه له زۆر كتێب و گۆوارو رۆژنامه‌دا چاپكراون, كه ڕه‌نگه له هه‌ر وڵاتێك به‌رهه‌مه‌كانی به‌رچاو هه‌مووان كه‌وتبێ, بێ ئه‌وه‌ی ناوێكی هاتبێ. سمایل خان فه‌روخی بۆكانی ڕه‌نگه یه‌كێك له كۆنترین وێنه‌گرانی كورد بێ له كوردستان و یا خۆ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. به‌ڵام بێ گۆمان یه‌كه‌م وێنه‌گری شانۆ بووه له رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌مان.
هه‌روها ده‌بێ محه‌مه‌د موكری وێنه‌ی شانۆی دایكی نیشتمانی لا بێ.
كاری چاپ
دڵشاد ڕه‌سووڵی و غه‌نی بلوریان هێندێكیان بلیت(بێتاقه) له چاپ دابوو, بلیت ده‌بردران بۆقوتابخانه و ئیداره‌كان, به ئوتۆمبیل ده‌چوونه لادێ بۆ بلێت فرۆشتن. بلیته‌كان دوو به‌ش بوون, به‌شێكی به ده‌ست كڕیاره‌وه بوو, به‌شێكی به ده‌ست فروشیارهوه ده‌مایه‌وه. له سه‌ر هه‌ر بلیتێك ده‌نووسرا كه به‌چه‌نده فرۆشراوه. پاره‌ی بلیته‌كان بۆكومهڵهی ژ.ك بووه.
چۆنیه‌تی پێشكه‌ش كردنی شانۆ
رۆژی ئه‌وه‌ڵ نزیكه‌ی 200 كورسی له حه‌ساری كارێژی عه‌بدول داندراوه. كورسیه‌كان زۆرتر له قاوه‌خانه‌كان ومهدرهسهكان وه‌رگیراون. جه‌ماوه‌رێكی زۆر بانگ كراون له وانه جه‌عفه‌رۆف له گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌ری ڕووسی. رۆژی پێشكه‌شكردن سه‌ید كه‌ریم ئه‌یووبی كه له لاۆه له گه‌ڵ تیپه‌كه هاوكاری كردووه و پاشان چۆته زانكۆی لینینگراد و له به‌شی كوردی خۆێندوویه‌تی, به‌زمانی ڕووسی به‌خێرهاتن ده‌كا. تێكستی ڕووسییه‌كه له لایه‌ن كابرایكی ئهرمهنییهوهنووسرابوو. پاشان شانۆ ده‌ستی پێكردووه.
سه‌حنه‌ی یه‌که‌م:
فریشته به جلوبه‌رگی سپی و دووباڵی ناوشانییهوه دێته سه‌ر شانۆ, ئهوشێعرهی حاجی قادری كۆیی ده‌خوێنێته‌وه:
ئه‌ی بێ نه‌زیر وهاوتا, هه‌ر تۆی كه به‌رقه‌راری
بێ دار و بێ دیاری, بێ‌دار و پایه‌داری
بوباغی مه‌ردی باغی, سه‌رمایه‌كه‌ی خه‌زانی
بۆمهزرههعهی فه‌قیران, سه‌رمایه‌كه‌ی به‌هاری
تۆپادشانیشانی بۆ هه‌ر سه‌وادی ئه‌عزه‌م
بێ سه‌در وشانیشینی, بێ په‌رده په‌رده‌داری
خه‌لاقی بێ فوتووری, سوڵتانی بێ قوسووری
ڕه‌زاقی مارو مووری, ئاودێری دێمهكاری
فه‌یروزه ته‌ختی گه‌ردوون, مهسنوعی نه‌قشی تۆیه
یاقوت و له‌علی ڕۆژه, ئه‌ستێره‌كان ده‌راری
هه‌رجێ ومه‌كانی تۆیه, بێ جێ و بێ مه‌كانی
له‌یل ونههاری تۆیه بێ له‌یل و بێ نه‌هاری
هه‌ر ئه‌مری تۆ مه‌داره, بۆكاروباری عاله‌م
هه‌رچه‌نده بێ وه‌زیر و بێ سه‌در وكار وباری
لێره سه‌حنه‌ی یه‌كه‌م ته‌واو ده‌بێ و سرود وموسیقا پێشكه‌ش ده‌كرێ.
سه‌حنه‌ی دووهه‌م:
سه‌حنه‌ی پیلانگێڕانی هاوپه‌یمانانی سه‌عدئاباد(ئێران,عێراق,توركیا‌و ئه‌فغانستان)
له‌نێوان ئه‌م په‌رده‌یه‌دا سرود وموسیقا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌حنه‌ی سێهه‌م
دایكی نیشتمان به جل و به‌رگی ڕه‌ش و قژی سپی, ده‌ست وپێ و به‌ده‌ن له كۆت وزنجیردا به ده‌نگی خۆش شێعری حاجی قادری كۆیی ده‌خوێنێته‌وه.
- له‌نێوان ئه‌م په‌رده‌یه‌دا سرود وموسیقا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌حنه‌ی چواره‌م
هێرشی پێشمه‌رگه و سه‌ربازی ڕووس, ئازادی دایكی نیشتمان.
له‌نێوان ئه‌م په‌رده‌یه‌دا سرود وموسیقا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌حنه‌ی پێنجه‌م
پێكهاتنی كۆماری كوردستان و شورای وه‌زیران و هه‌ڵكردنی ئاڵا‌و دیاریكردنی سهركۆمار.
له‌م سهحنهیهدا سه‌رۆك كۆمار ده‌دوێ و باسی ئازادكردنی كوردستان ده‌كا, باسی ئه‌سیربوونی میلله‌تی كوردبه ده‌ست تورك, عه‌جه‌م و عه‌ره‌ب ده‌كا. باسی كوردستانی گه‌وره و ڕێیازی شێخ عه‌بدولقادر, شێخ سه‌عید, شێخ مه‌حموود و خۆبه‌ختكردنی ئه‌وانه بۆ كوردستان ده‌كا.
له كۆتایی دا هه‌موو به‌شدارانی شانۆ دێنه سه‌ر شانۆ و سرودی كوردستان ده‌خوێننه‌وه كه تازه باو ببو: « نیشتمانم ڕه‌نگینه». غه‌نی بلوریان ئاوا ده‌گێڕێته‌وه: « پاش ته‌واوبوونی شانۆكه قازی محه‌مه‌د دێته سه‌ر شانۆ و قسه ده‌كا, به چاوی گریانه‌وه, خه‌ڵك ئیحساسات ده‌یان گرێ و له كاتی پێشكه‌شكردنی شانۆكه‌دا ده‌گرین, ته‌نانه‌ت ڕووسه‌كانیش فرمێسك ده‌ڕێژن!؟ قازی له سه‌ر مێژووی خه‌باتی كورد ده‌دوێ, باسی ئیستعمار و دابه‌شكردنی كوردستان و سه‌ركوتكردنی میلله‌تی كورد له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه و هه‌روه‌ها باسی شۆرشه‌كانی كوردستان ده‌هێنێته گۆڕێ.»
بینه‌رانی شانۆ
پاش پێشكه‌شكردنی جاری یه‌كه‌م, كورسیه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه. عه‌رده‌كه ئاوپڕژێن ده‌كرێ و گه‌سك لێده‌درێ و بۆ دانیشتن ئاماده ده‌كرێ.به شێوه‌ی جۆراجۆر خه‌ڵك ده‌نگ درابوون بۆ دیتنی دایكی نیشتمان. ئه‌و كاته‌ی كه شانۆ پێشكه‌ش ده‌كرا, جه‌ماعه‌تێكی دی له سه‌ر نۆبه و كڕینی بلیت ڕاده‌وه‌ستن. درێژی چاوهنوارهكان گه‌یشتۆته چوارچرا. سه‌ربان و گوێ بان خه‌ڵك دانیشتوون, به پێی بڕیاری كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك قوتابیان و ژنان كه تا ئه‌و ده‌م ئیزنی شوێنی وایان نه‌بووه, هاتنیان به خۆڕایی ده‌بێ. له دێهاته‌وه خه‌ڵك ده‌سته ده‌سته ڕوویان كردۆته شار و هه‌واڵی دایكی نیشتمانیان پرسیوه. غه‌نی بلوریان باسی ئه‌و رۆژانه ئاوا ده‌كات: « زیاتر له ساڵێك تێپه‌ڕیبوو,كه به كوچه و بازاردا ده‌رۆیشتین ژنان پێشیان پێده‌گرتین و ده‌یان گوت“ كه‌نگێ دایكی نیشتمان نمایش ده‌ده‌ن؟ “ ده‌مانگوت خۆدایكی نیشتمان به‌یتی بله‌ی نیه هه‌موو رۆژێك بیڵێینه‌وه. دایكی نیشتمان ته‌ئسیری یه‌كجار زۆری هه‌بوو, وای لێهات كه خه‌لیفه ئامین قهمتهرهیی كه خه‌لیفه‌ی حاجی شێخ مسته‌فا بوو, رۆژی چوار شه‌مۆ له گه‌ڵ ژنانی ده‌رویش دوای زكر كردن, به كۆمه‌ڵ دهاتن بۆ دیتنی نمایشی دایكی نیشتمان. ئه‌م شێره‌ژنه دوایه ده‌ورێكی زۆری له شۆرشی كوردستاندا گێڕا.
نمایش دایكی نیشتمان بوو به هۆی زۆربوونی نفوزی كومه‌ڵه‌ی ژ.ك» هه‌موو رۆژێك شانۆ سێ چوارجاران پێشكه‌ش كراوه, هه‌ر له‌سه‌عات 11ی به‌یانی هه‌تا ئێواره لای تاریكان. دووجار پشوودانی نیوسه‌عاتی هه‌بووه. ئێواران به هۆی تاریكی و نه‌بوونی ڕووناكی نمایش كوتایی پێهێنراوه. هه‌ر جارێك 600 هه‌تا 700 كه‌س دیتنی شانۆیان كردووه, جگه له‌و ژن و منداڵ و پیاوانه كه له سه‌ربانی ماڵه‌كانه‌وه ته‌ماشایان كردووه, له رۆژێكدا نزیكه‌ی 2000كه‌س و له چل رۆژاندا 80000كه‌س. دیاره ئه‌مه ژماره‌یكی یه‌كجار زۆره و مرۆڤ وه‌بیر ئامفی تئاترهكانی یۆنان و ڕۆم ده‌خاته‌وه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر له لایكه‌وه نه‌بوونی هه‌ر چه‌شنه كهرهسهیكی ڕابواردن له‌و سه‌رده‌مه‌دا له شاره‌كانی كوردستان له به‌رچاو بگرین و له لاێكی دیكه‌وه له وه‌زعی سیاسی و باری سه‌ربه‌ستی و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بڕوانین, هاتنی 2000كه‌س له رۆژدا بۆ ئه‌م تئاتره زۆر دیاری ناكا. ساڵانی دوای ئه‌م رووداوه له كوردستاندا نمونونهی وا زۆر دیتراوه, شانۆی «كوڕی خاك» له ساڵی 1354(1975) ته‌نیا له رۆژیكدا له سینه‌ما سه‌عدی بۆكان پتر له 1200 كه‌س ته‌ماشاكاری هه‌بووه, یان شانۆی «شێخی سه‌نعان» له مه‌هاباد له‌م ساڵه‌دا. دیاره ساڵی 1323 مه‌هاباد 15000كه‌س دانیشتووی ناوشاری هه‌بووه, به‌ڵام ناوچه‌ی موكریان كهبینهری ئه‌م شانۆیه بوون ته‌نیا شاری مه‌هاباد نیه.
بۆچوونی خزم و كه‌سه‌كانی ده‌ورگێڕانی شانۆ
له‌وسه‌رده‌مه‌دا ئیزنی ژنانیان نه‌داوه بۆ به‌شداری كردن له شانۆ و شتی وادا, هه‌ربۆیه عه‌بدوڵا نه‌هری ده‌وری دایكی نیشتمانی گێڕاوه. نه ته‌نیا ژنان به‌ڵكو كوڕانیش ئیزنی كاری وایان نه‌بووه, به چاوێكی سووك سه‌یری كاری نمایش كراوه, ساڵی 1323 له مه‌هاباد پێیان گوتون «شهكهرۆكه» و ساڵی 1354 له بۆكان پێیان گووتون «لۆتی». شهكهرۆكه ئه‌و مێرمنداڵانه بوون كه جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و ته‌نگیان دهبهردهكردو له گه‌ڵ عاشقه‌كانی(گۆرانی بێژ) ته‌ورێز له قاوه‌خانه‌كان ڕهقسیان ده‌كرد. ئه‌و ساڵانه ئه‌وانه سه‌ری قاوه‌خانه‌ی ئازهرییهكانیان ده‌دا له كۆڵانی مزگه‌وتی سوور. خه‌ڵكی مه‌هاباد پێیان خۆش نه‌بووه, به‌ڵام چونكوكورد نه‌بوون كاریا پێیان نه‌بووه. لۆتی ئه‌و كه‌سانه بوون كه له عه‌جه‌مستانه‌وه یان له به‌شی هه‌وشاره‌وه ده‌هاتن بۆ بۆكان و شاره‌كانی دی, ئه‌وانه یا ورچیان هه‌ڵده‌په‌ڕاند و یا مه‌یموونیان و ئه‌دا و ئه‌توار ده‌خست وله كاروانسه‌راكان خه‌ڵكیان له خۆ كۆده‌كرده‌وه. ئه‌وده‌می خه‌ڵك جیاوازییه‌ك له نێوان شانۆگێڕو لۆتی و شهكهرۆكه قایل نه‌بوون. كاك غه‌نی ده‌ڵێ: « بابم گوتی هه‌تیو حهیاێكم هه‌یه له‌و شاره‌دا, خه‌ریكی ئابروم ده‌به‌ی, هیچ نه‌ماوه بیكه‌ی؟ دوێنێ ده‌چووی شهڕگهت ده‌گرت و ده‌چوویه شه‌ڕی زێڕۆ, ئه‌وڕۆ بوویه‌ته شهكهرۆكه, كامت باشتر بوو؟ ئه‌وت پیاوانه‌تر بوو له مه‌ت!! گوتم بابه هی ئێمه شهكهرۆكه نیه, ئێمه نمایش ده‌ده‌ین, نمایشی دایكی نیشتمان, ئێمه داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ین.گوتی ئه‌گه‌ر نمایش بده‌ی كوڕی من نی, ده‌بێ له ماڵه من وهدهركهوی.له ماڵم بمێنی به ده‌مانچه لێت ده‌ده‌م. بابم چووبوو له گه‌ڵ باوكی ئه‌وانی دیكه‌ش قسه‌ی كردبوو, به‌ناچار هه‌موومان له كارێژ ده‌خه‌وتین. رۆژیكیان خه‌به‌ریان هێنا بابه‌كان به كۆمه‌ڵ دێن بهرهوكارێژی عه‌بدولی كه‌رباسی, كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی ناردبوو ئاگایان لێمان بێ. پێشمه‌رگه‌كانم نارد بیانگێڕنه‌وه.یه‌ك ڕاست چووبوونه لای قازی و شكایه‌تیان كردبوو. قازی كه شاری به‌ڕێوه ده‌برد خاوی كردبوونه‌وه.»
مام غه‌نی له درێژه‌دا ده‌ڵێ: « عه‌بدوڵا نه‌هری گۆرانی دایكی نیشتمانی ده‌گوت و خه‌ڵكی بانگ ده‌كرد بۆ رزگار بوون: “ من هه‌زار ساڵه ئه‌سیرم, ئه‌نگۆ خه‌ڵكینه, كوردینه, بۆچی وابێ هه‌ستن؟ بۆچی نایه‌ن من ڕزگار كه‌ن. خه‌ڵك ده‌گریان, بانگیان كردم وه‌ره باوكت ده‌گرێ. دوای ته‌واوبوونی شانۆكه هات ده‌ستی له ئه‌ستۆم, كرد و گوتی,ڕوڵه نه‌مده‌زانی كاری پیاوانه ده‌كه‌ی! سهدتمهنی دامێ وناردی نوێن وبانهكهم ببه‌نه‌وه ماڵێ. به ڕه‌حمه‌ت بێ هه‌تا مرد هه‌ر پێی ده‌گوتم رییس جمهور..»
ئاڵمان 25/2/1993
تێبینی:
(1) ئه‌م چه‌شنه نمایشانه فڕیان به سه‌ر شانۆوه نیه, له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران و كوردستان له رۆژانی تایبه‌ت به بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی پێشكه‌ش ده‌كران كه ناوی نمایشاتی میللی و میههنیان لێنابوون.ناوه‌رۆكی ئهونمایشانه پێداهه‌ڵگوتنی ڕێژێمی شابوو.
(2) ئه‌و په‌یمانه له رۆژی 17ی پۆشپه‌ری ساڵی 1316ی هه‌تاوی (1927)له كۆشكی سه‌عدئابادی تاران له نێوان ئێران, عێراق, توركیا و ئه‌فغانستاندا به‌ستراوه.
سه‌رچاوه‌كان:
1- هێندێك ژماره‌ی گۆواری كاروان.
2- كردستان و جمهوری مهاباد, كریس كوچرا, ترجمه ناهید بهمن پور. كتاب جمعه, شمارههای 21و20و19.
3- شانۆ و شانۆی كوردهواری , حه‌سه‌ن ته‌نیا
4- وتووێژ برایم فه‌رشی له گه‌ڵ كاك غه‌نی بلوریان له ئاڵمان ساڵی 1989.
5- كێش و سه‌نگی شانۆگه‌ریمان له چاو سه‌رجه‌می كتێبی كوردیماندا. نه‌ریمان.
6- ئافرت له شانۆی كوردیدا, مه‌غدید حاجی.
7- دیوانی خاجی قادری كۆیی, سه‌ردار حه‌مید میران, كه‌ریم مسته‌فا شاره‌زا.
8- ساڵێك ئۆتۆنۆمی, كۆماری مه‌هاباد/ د.گوڵمراد مرادی به زمانی ئاڵمانی.
* ئه‌و نووسراوه‌یه پێشتر له گۆواره‌کانی گزینگی ژوماره 7 چاپی سوئید و رامان چاپی هه‌ولێر به زاراوه‌ی سۆرانی و گۆواری هونه‌ر چاپی ئاڵمان به زاراوه‌ی کرمانجی بڵاوکراوه‌ته‌وه.