"an independent online kurdish website

12ی فیبریوەری رۆژی جیهانی دژ بە چەكداركردنی منداڵانە لە جیهاندا, چەكداركردنی منداڵانی كەمتر لە 15 ساڵ بە پێی پەیمانامەی رۆما وەك تاوانی جەنگ سەیر دەكرێت، 

هەمو مرۆڤێك بە پێی یاسای مرۆیی جیهانی مافی خۆیەتی تەمەنی منداڵی خۆی لە دەرەوەی شەڕو ترس بەرێتە سەر بە خوێندن و یاری و نازی دایك و باوك.

كۆمەڵگای مرۆڤایەتی تێدەكۆشێت بۆ ئەوەی منداڵان هەموو ئەوانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمترە لە ململانێی چەكدارییەكان بەشداریان پێ نەكرێت و ئەمن و ئاسایشیان پارێزراو بێت, هەوڵ دەدات بۆ بنەبڕكردنی ئەم دیاردە جیهانییە.

ئێستا لە جیهاندا سەدان هەزار منداڵی كەمتر لە 18 ساڵ چەكداركراون و لە ململانێ چەكدارییەكان بەكار دەهێنرێن, عێراقیش یەكێكە لەو وڵاتانە,وە تا ئیستا چارەنوسی هەزاران منداڵی ئێزیدی نادیارە لە ساڵی 2014 ەوە , بەشێكیشیان لە كردارە چەكدارییەكان بەشدارییان پێكراوە,لە لایەن داعشەوە, گروپی بۆكۆ حەرام لە نیجیریاو داعش لە عێراق و سوریا و شەباب لە سۆماڵ و گروپە چەكدارەكانی یەمەن و بەشی زۆری وڵاتانی ئەفریقا و ئەفغانستان و ….. سەدان هەزار  منداڵیان چەكدار كردووە و لەكاروباری سەربازی و كاری خۆكوژی بەكاریان دەهێنن.

لە سەردەمی جەنگی ئێران -عێراقدا دەسەڵاتدارانی ئێرانی  هەزاران منداڵیان لە شەڕی ئێران عێراقدا  بۆ تەقاندنەوەی مینەكان بەكار هێنا.

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سزای قورسی دیاریكردووە بۆ ئەو كەس و لایەنانەی منداڵان چەكدار دەكەن و لە ململانێ چەكدارییەكان بەكاریان دەهێنن, یاخود ئازاریان دەدەن یان وەك داعش دەیان رفێنن.

تۆماس لۆبانجۆ” سەركردەی سوپای نیشتمانی رزگاری كۆنگۆ” بە 14 ساڵ زیندانی و قەرەبووی قوربانیان حوكم درا لە لایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە , بەتاوانی چەكداركردنی منداڵانی كەمتر لە 15 ساڵ لە 10 ی یۆلی 2012 دا.

هەروەها  بۆسكۆ نتاغلتدا لە ساڵی 2019, وە دۆمینیك ئینجۆین  لە ئۆگەندا لە سوپای خوا لە لایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە  بەهەمان تاوان دادگایی دەكرێن.

لە رابردووشدا جاشە كوردەكان بە تایبەتیش فەوجە خەفیفەكان بۆ موچەكانیان مندالانی كوردیان چەكدار دەكرد, بەشێكیشیان كە كەمتر لە 18 ساڵ بوون لە جەنگەكاندا دەكوژران.

لێرەوە داوا لەسەرجەم پارتە كوردستانییەكان دەكەین پابەند بن بە پرنسیبە دەوڵەتییەكانەوە, منداڵانی كەمتر لە 18 ساڵ لە ریزەكانیان بەهیچ بەهانەیەك وەرنەگرن, سزا بەهانەكان نازانێت, چەكداركردن منداڵان دەیانباتە ریزی تاوانكارانی نێونەتەوەییەوە, بەتایبەتیش چەكداركردنی منداڵانی كەمتر لە 15 ساڵ وەك تاوانی جەنگ  دەناسرێت.

رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید  Kurdistan without genocide

تۆڕی” Koncicc”

” ican Kurdistan netwerk “

رێكخراوی بەرەنگاربونەوەی چەكی كۆكوژ لە كوردستان Organization Against Weapons of Mass Destruction in Kurdistan

رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری  Organization of the Justice Campaign

A world without chemical and biological weapons-www

هەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام   The Life campaign to abolish the death sentence in Kurdistan.-LDS

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی