له به‌شی (دوو)دا باسی ئه‌وه کرا که له کتێبی (سێبه‌ری قهلهبهردا) په‌یتاپه‌یتا ناوی (کۆمه‌ڵه) دێت و ده‌ڕوات، به‌ڵام بێئه‌وه‌ی چه‌ند دێڕێ سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵه نووسرابێت تا خوێنه‌ر بزانێت کۆمه‌ڵه چییه. با له‌و نموونه‌یش بڕوانین:
{(پێکهێنانی حیزبی کومونیستی ئێران)
جێگا و شوێنی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه، هاوینه‌هه‌وارێک بوو له سه‌ره‌وه‌ی دێی تییه‌ت به ناوی (مێشکه‌په). له‌وێ سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی حیزبی کومونیستی ئێران بوون. ئه‌و حیزبه له هه‌لومه‌رجێکدا پێکهات که کۆماری ئیسلامی سه‌قامگیر بووبوو و توانیبووی هه‌موو حیزب و گروپه‌کانی نه‌یاری خۆی سه‌رکوت بکات. هیچ ده‌نگێکی ئازادیخوازی نه‌مابوو که سه‌رکوتی نه‌کات. ئێعدام، ئه‌شکه‌نجه، راگوستن و دوورخستنه‌وه و گرتن بوو. … تشکیلاتی کۆمه‌ڵه له هه‌موو شاره‌کانی ئێران زه‌ربه‌ی قورسی لێکه‌وتبوو. زۆرێک له هاوڕیانی ئێمه له شاره‌کانی ئێعدان کرابوو یان که‌وتبوونه زیندانه‌وه. …. بۆ پێکهێنانی حیزبی کومونیستی ئێران، ده‌نگدان کرا و داوا له هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه کرا که بیروڕای خۆیان له‌م باره‌وه ده‌رببڕن. بێجگه له چه‌ن که‌س هه‌موو هاوده‌نگ بووین. له هه‌لومه‌جێکی وادا، ناوندیی کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ گروپێکی چکووله‌ی چه‌ن که‌سی به نێوی (اتحاد مبارزان کمونیست) و چه‌ن که‌سێکی تر له سازمان و ڕێکخراوه‌کانی تری ئێران، خه‌ریکی دروستکردنی ئه‌م حزبه بوون. گروپی امک هیچ جێگه و پێگه‌یه‌کیان له ناو کرێکاراندا نه‌بوو و له راستیدا که‌س نه‌یده‌زانی کێن و له کوێوه هاتوون؟
له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ری حیزبی کومونیستی ئێران(حکا)، قه‌رار وابوو که هه‌مووان خۆیان بناسێنن و ژیاننامه‌ی خۆیان بۆ به‌شدارانی کۆنگره باس بکه‌ن. وه‌ک هه‌میشه هاوڕێیاننی کۆمه‌ڵه، به دڵ‌پاکی هه‌موو شتێکی خۆیان باس کرد. دواتر کاتێک نۆره‌ی ئه‌وان هات که باسی ژیانی سیاسی خۆیان بکه‌ن، بڕیاریکیان ده‌رکرد که پێویست ناکا ئه‌وان باسی ناسنامه‌ی خۆیان بکه‌ن. به‌مجۆره به‌شێک له دامه‌زرینه‌رانی حکا،بێ ئه‌وه‌ی به باشی بناسرێن، ڕێبه‌رایه‌تی حیزبه‌که‌یان به ده‌سته‌وه گرت ….
به‌م خۆشخهیاڵییهوه، رۆژی یازده‌ی خه‌رمانانی ساڵی1362ی هه‌تاوی (2/9/1983ی زایینی)، حکا له هاوینه‌هه‌واری مێشکه‌په، دوور له هه‌موو چین و توێژه‌کانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی ئێران و کوردستان دروست کرا و سکرتێری گشتیی هه‌ڵبژێردراوی حیزبکه، واته عه‌بدوڵڵا موهته‌دی له مزگه‌وتی بێژوێ پێکهێنانی حیزبه‌که‌ی ڕاگه‌یاند. ئه‌و سه‌رده‌مه زۆربه‌ی هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه دڵخۆش بوون به‌وه‌یکه خه‌ریکن کارێکی گه‌وره ده‌که‌ن. به‌ڵام زۆری نه‌خایاند که ده‌رکه‌وت ئه‌م پڕۆژیه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بووه و خه‌ون و خه‌یاڵه‌کان، ورده ورده پووچه‌ڵ بوونه‌وه- لاپه‌ڕه (277،278،279)}.
به‌ڕێز مه‌له‌که مستهفاسوڵتانی جگه له دووباره‌کردنه‌وه‌ی ناوی کۆمه‌ڵه – نیگه‌رانه بۆچ {(حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) له مێشکه‌په بێبهشداری کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی ئێران و کوردستان دروستکراوه)}. به‌ڵام هۆکاری ئه‌و کاره باس ناکات بۆچ به‌و جۆره دروستکراوه، ئه‌وه‌یشدا له کاتێکدایه که خۆی هۆکاره‌که‌ی ئه‌زانێت چییه!
هۆکاره:
بۆ ئاگاداری خوێنه‌رانی سه‌روه‌ر- ساڵی (2015) به‌ڕێزان (مه‌له‌که مستهفاسوڵتانی) و (ساعد وه‌ته‌ندووست) کتێبێ به‌ناوی {مباحث (کنگره اول کومهله) سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌یه‌کی (37) رۆژه‌ی نهێنی له (سنه و نه‌غه‌ده) له ساڵی (1357) له کاتی راپه‌ڕین به دژی ده‌سه‌ڵاتی پادشایی ئێران به‌رێوه‌براوه} چاپکرده. له‌و (گونگره)دا به‌ڕێزان: موحسن ره‌حیمی – ئیرج فه‌رزاد – (ته‌یب روحوڵاعهباسی – فوئاد مستهفاسوڵتانی – محه‌ممه‌د حسین که‌ریمی – عه‌بدوڵا موهته‌دی – ئیبراهیم عه‌لیزاده – حسین مرادبه‌یگی – عومه‌ر ئیلخانیزاده و ساعد وه‌ته‌ندووست) به‌شدارییان کرده، ئه‌و (10) که‌سه وه‌ک رابه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه ئێژن: شۆڕشه‌که‌ی ئێمه له (دێهاته‌کانی کوردستانه) و له (ئێران)دا که‌سمان نییه!
به‌ڵام ساڵێک پاش ئه‌و کونگره کاک فوئاد ئه‌چێ بۆ مهاباد و له کۆڕێکی گه‌وره و به‌رفراون قسه بۆ خه‌ڵک ئه‌کات و ئێژێ:(ئه‌بێت حیزبی کومونیستی ئێران دروست که‌ین!).
بۆ نووسه‌ر، واته داده مه‌له‌که پێی سه‌یره که ئه‌و حیزبه به‌و جۆره له مێشکه‌په دروستکراوه!
بۆ ئاگاداری خوێنه‌رانی سه‌روه‌ر، رابه‌رانی (کۆمه‌ڵه) هه‌ر له‌و ماوه‌دا که (حیزبی کومونیستی ئێران)یان پێکهێنا –
(کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران) ئه‌و کۆمه‌ڵه که رۆژی {(26/11/1358) له (سه‌قز) به ئاشکرا ده‌ستی کرد به چالاکی سیاسی و پێشمه‌رگانه} له ناوبرد! خۆیان فهرموودهنی (کومله را منحل کردیم) له جێیگه‌ی ئه‌و (کۆمه‌ڵه) شتێکیان دروست کرد به‌ناوی (سازمان کردستان حزب کمونیست ایران).
به‌داخه‌وه به‌ڕێز مه‌له‌که مستهفاسوڵتانی
پڕۆسه‌ی له‌ناو بردنی (کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران)
هه‌روه‌ها دروستکردنی (سازمان کردستان حزب کمونیست ایران)
له جێگه‌ی (کۆمه‌ڵه) فه‌رامۆش کرده، به‌ڵام با لێره‌دا له‌و باسه‌یان بڕوانین که نووسیویانه:
(هه‌ر بۆیه سپاس و پێزانینێکی زۆرم هه‌یه بۆ خۆشه‌ویستان تاهیر بۆکانی، ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری، ناسر حیسامی، براکانم ڕه‌شاد، ڕه‌زا و حیشمه‌ت که زۆر به دڵسۆزی، لێبوردن و وردبینییه‌وه زه‌حمه‌تێکی له ڕاده‌به‌ده‌ریان کێشا و به تێبینی و سه‌رنجه به‌نرخه‌کانیان و هه‌روه‌ها یارمه‌تییاندام له ئێدیت کردن، پێداچوونه‌وه و ڕێکوپێک کردنی ده‌قی نووسراوهکانمدا).
**
بۆ ئاگاداری، به‌ڕیز ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری نوێنه‌ری (سازمان کردستان حزب کمونیست ایران) بووه له ده‌ره‌وه‌ی ئێران. به‌ڕێزان {(ناسرحیسامی و ره‌شاد مستهفاسوڵتانی) ئه‌ندام حکا و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ته‌رجومه‌ی فارسی – کوردی حکا و (سازمان کردستان حزب کمونیست ایران)} بوون، هه‌روه‌ها به‌ڕیزان {(ره‌زا و حیشمه‌ت مستهفاسوڵتانی) ئه‌ندامی (حکا) له (سازمان کردستان حزب کمونیست ایران) کاریان کرده.
بۆ ئه‌و که‌سانه باسی له‌ناو بردنی (کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران) و دروستکردنی (سازمان کردستان حزب کمونیست ایران)یان بۆ داده مه‌له‌که باس نه‌کرده تا له کتێبه‌که‌دا بنووسراێت. ئایا ئه‌وانیش فه‌رامۆشیان کرده یان هه‌ر ویستوویانه باسی نه‌که‌ن.
هیوادارم هه‌م نووسه‌ر و هه‌م ئه‌و که‌سانه که له‌و کتێبه‌دا یارمه‌تیده‌ر بوون، ئه‌وه بزانن که (کۆمه‌ڵه) چوار ساڵ و چه‌ن مانگ ته‌مه‌نی بووه، له‌و زیاتر وه‌ک (10 و 20 و … ساڵه) هه‌م خۆ فریودانه و هه‌م خه‌ڵک!
11/2/2024
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com