وێستگه‌نیوز- له نوێترین رێكاردا دژی حزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كۆماری ئیسلامی ئێران، حكومه‌تی عێراق پاسپۆرتی ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبانه‌ی پوچه‌ڵ كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه رۆژی 28ی ئاداری 2024 ده‌ركراوه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتووه، به ئیمزای ماجید عه‌دنان به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری پاسپۆرتی سه‌ر به وزاره‌تی ناوخۆی عێراق، پاسپۆرتی حه‌وت كه‌سایه‌تی حزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری پاسپۆرتی سه‌ر به وزاره‌تی ناوخۆی عێراق بڕیاریشی داوه له كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و پاسپۆرتانه‌دا ، هه‌ڵگره‌كه‌ی ببرێت بۆ نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس.
له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناوی له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، مسته‌فا هیجری سکرتێری (حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) هه‌یه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر و له كۆتایی مانگی شوباتی رابردوودا به‌نووسراوێك پاسپۆرتی ناوبراو پوچه‌ڵكرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان “دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئاسایشی عێراق و ئێران، حكومه‌تی عێراق ئه‌و پاسپۆرتانه‌ی پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه”.
ئەمەش دەقی نووسراوەکانە: