Hoppa till innehåll

یەکەم وەزیری سوپای پاسداران: من فەرماندەی چەندین تیرۆرکردنی نەیارانی کۆماری ئیسلامی بووم

موحسینی رەفیق دۆست، یەکەم وەزیری سوپای پاسداران دەڵێت ”من فەرماندەی تیرۆر کردنی چەندین نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بووم، وەک شاپوری بەختیار، ژەنرال وەیسی، فەرەیدونی فروغزاد، کوڕەکەی ئەشرەفی پەهلەوی”.

ئاوینە: رەفیق دۆست، کە شۆفێری ئەو ئوتومبێلە بوو دوای گەڕانەوەی ئایەتوڵا خومەینی لەفەرەنساوە بۆ تاران، لەفڕۆکەخانەوە گەیاندییە بەهەشتی زەهراو دواتر بووە یەکێک لەدامەزرێنەران‌و یەکەم وەزیری سوپای پاسداران‌، لەچاوپێکەوتنێکدا دانی بەوەدا نا بەشداری لەچەندین تیرۆرکردندا کردووە لەناوخۆی ئێران‌و سەرپەرشتی‌و فەرماندەیی چەندین تیرۆرکردنی دیکەشی کردووە لەوڵاتانی ئەوروپا، ئەو دەڵێت ”بەشێک لەئەنجامدەرانی تیرۆرکردنی نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەندامانی جوداخوازانی باسک بوون لەئیسپانیا کە لەبەرامبەر پارەدا ئەو کارانەیان کردووە”.

دەشڵێت ”ئێمە چووینە ناوچەی باسک لەئیسپانیا، ئەوانە کەسانێکی کردەو جەنگاوەرن، گوتمان دەمانەوێت کەسێکی وا تیرۆر بکەین. گوتیان: ئەوەندە پارەمان دەوێت! لەئەڵمانیا پیاوێکی ئایینی میسری هەبوو هاوڕێیان بوو، پارەکەمان لای ئەو داناو وتمان ئەگەر کارەکەیان کرد، پارەکەیان بدەرێ”.

سەبارەت بەتیرۆرکردنی شکستخواردووی شاپور بەختیار لەساڵی ١٩٨٠دا، رەفیق دۆست دەڵێت ”خۆم فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردنی دوایین سەرۆک وەزیرانی محەمەد ڕەزا شای پەهلەویم کردووەو ئەنیس نەقاش، ئەنجامدەری کوشتنەکە فەرمانی لەمن وەرگرتووە”.

رەفیق دۆست ڕوونیشیکردەوە کە بۆ ئازادکردنی ئەنیس نەقاش گەشتی بۆ فەرەنسا کردووەو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی فەرەنسا کۆبووەتەوەو پێیوتووە کە نەقاش ئازاد دەکرێت، وتویەتی دوو هەفتەی تر، رەفیق دۆست هەڕەشەی لێکردووە کە ئەگەر ئەنیس نەقاش لەماوەی دوو هەفتەدا ئازاد نەکرێت، باڵیۆزخانەی فەرەنسا ”دەتەقێتەوە” یان فڕۆکەیەکی هێڵی فڕۆکەوانی فەرەنسا ”دەڕفێندرێت”، لەبەرئەوە نابێ ”گللەیی” بکەن.

ئەنیس نەقاش لەدادگای فەرەنسا بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی شاپور بەختیار سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دوای دە ساڵ گۆڕدرایەوە بەبارمتە فەرەنسییەکان لەلوبنان.

شەهریاری شەفیق کوڕی ئەشرەفی پەهلەوی لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٩ لەپاریس، ژەنرال غولامعەلی وەیسی ساڵی ١٩٨٣و فەریدون فەرۆخزاد لەمانگی ئابی ساڵی ١٩٩٢دا، تیرۆر کران.

سەرچاوەی کوردی ئاوێنە

مقام پیشین سپاه جزییاتی از ترور مخالفان جمهوری اسلامی در خارج از کشور را افشا کرد

محسن رفیق‌دوست، نخستین وزیر سپاه پاسداران، جزییاتی از طرح ترور مخالفان جمهوری اسلامی در سال‌های پس از انقلاب ۵۷ را افشا و به نقش خود در فرماندهی این‌ ترورها در خارج از کشور اعتراف کرد.

رفیق‌دوست شنبه ۱۸ اسفند در گفت‌وگو با سایت دیده‌بان ایران اعلام کرد فرماندهی عملیات ترور شماری از مخالفان جمهوری اسلامی در خارج از کشور را بر عهده داشته است.

او درباره ترور شاپور بختیار، آخرین نخست‌وزیر دوره پهلوی، غلامعلی اویسی، ارتشبد نیروی زمینی شاهنشاهی، شهریار شفیق، پسر اشرف پهلوی و افسر ارشد نیروی دریایی ارتش شاهنشاهی و فریدون فرخزاد، هنرمند مخالف جمهوری اسلامی، گفت: «گروه استقلال‌طلب باسک در اسپانیا این ترورها را برای ما انجام داد. ما به آن‌ها پول می‌دادیم و آن‌ها هم برای ما ترور می‌کردند.»

رفیق‌دوست که در دهه ۶۰ در دولت میرحسین موسوی وزیر سپاه بود، در ادامه مصاحبه خود از تهدید به هواپیماربایی، بمب‌گذاری در سفارت فرانسه و همچنین انتقال پول به جدایی‌طلبان باسک اسپانیا برای انجام عملیات تروریستی سخن گفت.

او با اشاره به اعدام امیرعباس هویدا، نخست‌وزیر دوره محمدرضا شاه پهلوی، افزود: «شاه او را در جایی به نام باغ شیان زندانی کرده بود. خودش به من زنگ زد و گفت بیایید من را ببرید. گفت در کشتن من عجله نکنید، چون خیلی به دردتان می‌خورم. متاسفانه عجله کردند و معروف است که هادی غفاری او را کشت.»