مێژووی گەلی کورد پڕە لەو دیکتاتۆر و جەلادانەی کە بە لووتبەرزییەوە دەستیان دایە سڕینەوەی نەتەوەیەک، بەڵام دواجار هەموویان لەناو زبڵدانی مێژوودا جێیان بووەوە.

دوێنێ هەواڵێکمان بیست کە دڵی هەموو دایکێکی شەهید و هەموو ئازادیخوازێکی کەیفساز کرد. عەلی لاریجانی، ئەو خوێنڕێژە دەمارگیرەی کە ساڵانێکی درێژ ئەڵقەی خنکێنەری ملی نەتەوەکەمان بوو، کوژرانی پشتڕاست کرایەوە.
ئەو پیاوەی کە ساڵانێکی درێژ خەریکی داڕشتنی نەخشەی سێدارە و کوشتار بوو، سەرەنجام لەناو جەرگەی تاراندا واتە ئەو شوێنەی کە لەوێدا فەرمانی مەرگی بۆ کوردستان دەر دەکرد، پارچە پارچە کرا. کوژرانی عەلی لاریجانی تەنیا هەواڵێکی سیاسی نییە، بەڵکوو وەڵامێکی توندوتۆڵە بۆ تۆقێنەرێکی پەڕگیر کە وای دەزانی خوێنی مرۆڤەکان و ئیرادەی کورد هەرزانە.
لاریجانی تێرۆریستێک بوو کە لەژێر پەردەی دیپلۆماسی و زمانی سیاسی، بڕیاری بۆردوومانکردنی بنکەکانی حزبە کوردییەکان و سێدارەدانی گەنجانی وڵاتی دەدا.
لاریجانی ئەو کەسە بوو کە لە پشتی مێزی بڕیارە ئەمنییەکانەوە، پلانی بۆ “ئەشکەنجەدان” و “تیرۆرکردنی” دەنگە ئازادەکان دادەنا. دوێنێ کە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کوژرانی ئەم خوێنڕێژەی پشتڕاست کردەوە، لە ڕاستیدا مژدەی شکانی یەکێک لە گەورەترین بتەکانی ستەمی لە ئێراندا دا.
لاریجانی ئەو “ئەڵقە ناپاکە” بوو کە هەموو جومگە گەنیوەکانی دەسەڵاتی بەیەکەوە گرێ دەدا. نەمانی لاریجانی بۆ کۆماری ئیسلامی پچڕانی دەمارێکی سەرەکیی سیستەمەکەیە و سەرلێشێواوییەکی گەورە دەخاتە ناو سیستەمی ڕژێمەوە و هەیبەتی درۆینەی سوپای پاسداران و سیستەمی ئەمنیی تاران دەخاتە ژێر پێ.
ئەو بۆشایییەی بە کوژرانی ئەم خوێنڕێژە دروست دەبێت، جەستەی ڕژێم تووشی شەلەل دەکات.
کوژرانی ئەم تێرۆریستە پەیامێکی ڕوونە بۆ هەموو مۆرە دژەکوردەکان: “تۆڵە نزیكە و کەس پارێزراو نییە.”
”ئەوەی خەونی بە سڕینەوەی ناوی کوردەوە دەبینی، ئێستا جەستەی بووەتە پەندی زەمانە و جێگەی تەنیا ناو تارییکییەکانی دۆزەخە.”
ئەم گورزە کەمەرشکێنە، جەژنانەیەکی گەورەیە بۆ نیشتمان. ئێستا کە یەکێک لە دڕندەکانی ڕژێم تیا چووە، باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی گەلانی بندەست و ئازادیخوازان بڕژێنە سەر شەقامەکان. نەمانی لاریجانی بۆشایییەک دروست دەکات کە هیچ جێگرەوەیەکی نییە؛ ئەمە سەرەتای هەڵوەشانەوەی ئەو زنجیرە چەپەڵەیە کە ساڵانێکی درێژ ملی نەتەوەکەمانی پێ خنکێنرابوو.
بۆ ئەو دایکانەی کە ڕۆڵەکانیان بە واژۆی لاریجانی و هاوشێوەکانی چوونە سەر سێدارە، بۆ ئەو گەنجانەی تەمەنیان لە زیندانە تاریکەکانی ڕژێمدا فەوتا، کوژرانی ئەم خوێنڕێژە دەمارگیرە گەورەترین جەژنانە و مژدەی ئازادییە.
پیرۆزبایی لە گەلی کورد و هەموو زیندانیانی سیاسی دەکەین. زەوی لە یەکێک لە گەورەترین پیسییەکانی سەردەم پاک بووەوە!
با ئەم هەواڵە ببێتە پریشکی ڕاپەڕینێکی نوێ بۆ ڕاماڵینی تەواوەتیی ئەم ڕژێمە تێرۆرکارە.
کوردستان دەمێنێت و جەلادەکان یەک لەدوای یەک قڕ دەبن.
بژی ئازادی، بژی کوردستان!
نەرگس هاشمی – سوید
2026-03-18

