Hoppa till innehåll
Hem » کەمپەکانی حیزبی دێموکرات بۆ جارێکی دیکە بە مووشەک هێرشی کرایەوە سەر

کەمپەکانی حیزبی دێموکرات بۆ جارێکی دیکە بە مووشەک هێرشی کرایەوە سەر

لە درێژەی هێرشە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی، کاتژمێر ٩ و ٢٠ خولەکی ئەمشەو، سپای پاسداران بە ٣ مووشەکی دیکە کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نزیک شاری کۆیە کردەوە ئامانج.

بەپێی زانیارییە نوێیەکان، تەنیا لە ماوەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەمەدا، ڕێژیمی تاران ٦جار بە مووشەک و دڕۆن هێرشی کردووەتە سەر کەمپ و شوێنی حەوانەوەی بنەماڵەکان.

ئەم شەپۆلە لە هێرشەکان زیانی زۆر و بەرچاوی ماددیی بە ماڵ و حاڵی بنەماڵەکان گەیاندووە و بووەتە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ و تێکچوونی ژیانی ئاسایی لە نێو شاری کۆیە و دەوروبەریدا.

کۆماری ئیسلامی لە یەکەم ڕۆژی دەسپێکی شەڕی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کردووەتە ئامانجی سەرەکیی بۆردومانەکانی.

لەو ماوەیەدا، ڕێژیم بە زیاتر لە ٣٣ مووشەک و دڕۆن هێرشی کردووەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ئەم بنەماڵانە. ئەم کردەوانە لە لایەن چاودێرانی سیاسی و یاساییەوە وەک ”تاوانی شەڕ” و تێرۆری ئاشکرای پەنابەرانی سیاسی و خەڵکی سڤیل لەقەڵەم دەدرێت.

سەرچاوە: کوردستان میدیا

پێشمەرگەکان: نیزامی ئاخوندی بە ئیسرائیل و ئەمریکا ناوەستێ هێڕش دەکاتە سەر بنەماڵەکانی حیزبی دێمۆکڕات و هێزەکانی دیکەی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان.

ئەمەی خوارێ تەنیا راپۆرتی سنتکامە، کە زۆر بە خەستی ئێران دەکوتێ و تا ئێستا خامنەای، لاریجانی و وەزیری ئیتلاعات و دەیان فەرماندەی پلە بەرزی دیکەی بۆ دۆزەخ ناردوە و تۆڵەی شەهیدانی گەلانی ئێرانی لێ کردوونەتەوە. ئێستاش وەک سەگی هار پەلاماری هەموو ولاتانی دەوروبەری دەدا. 

ئاخری عومریەتی و چی دەکا با بیکات. 

سنتکام: نیروهای آمریکا به بیش از ۷٬۸۰۰ هدف در ایران حمله کردند

ستاد فرماندهی مرکزی ایالات متحده (سنتکام) که نیروهای تحت رهبری آن در عملیات نظامی علیه جمهوری اسلامی شرکت دارند،‌ روز چهارشنبه ۲۷ اسفند در یک به‌روزرسانی گفت شمار اهداف مورد حمله نیروهای آمریکایی در ایران به بیش از ۷٬۸۰۰ مورد رسیده است.

سنتکام همچنین گفت نیروهی آمریکایی به بیش از ۱۲۰ شناور جمهوری اسلامی آسیب زده و یا آن‌ها را منهدم کرده‌اند.

این ستاد اضافه کرد که نیروهای آمریکایی از ۲۸ فوریه تاکنون بیش از ۸٬۰۰۰ پرواز رزمی در منطقه انجام داده‌اند.

طبق به‌روزرسانی سنتکام، نیروهای آمریکایی از زمین، هوا و دریا به مواضع جمهوری اسلامی حمله کردند. حلمه به مراکز سپاه، سایت‌های موشکی، سایت‌های پدافند هوایی، نیروهای دریایی، از جمله ماموریت‌های نیروهای آمریکایی بوده است.

ایالات متحده سه‌شنبه نیز اعلام کرد که از بمب‌های سنگین نفوذگر ۵ هزار پوندی در امتداد خط ساحلی جنوب ایران و نزدیک تنگه هرمز استفاده کرده است.