له ساڵی 1965 هه‌ردو سوپای داگیرکه‌ری عێراق و سوریا هاوبه‌ش هێڕشێکی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا له کوردستان ، ئامانجی ئه‌و هێڕشه بنبڕکردنی شۆڕشی ئه‌یلول بوو بۆ ئه‌وی له ڕه‌گه‌وه نه‌مامی ژیانی هه‌ڵکێشێت ، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی شؤڕش پاڵه‌وانانه به‌رپه‌رچی ئه‌و هێڕشه‌یان دایه‌وه و وایان له ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌کانی کرد که کلکی دۆڕاندن به دوای خۆیان ڕاکێشن .
ده‌نگۆی ئه‌و هێڕشه نامرۆییه دونیای گرته‌وه ، پیاوه بچوکه‌کانی عروبه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامێک بوون که به گوێره‌ی ویستی شۆڤینیان بگونجێت به‌ڵام دۆستانی کورد خه‌مباری دایگرتن ، هه‌ر له‌و کات و ساته‌دا بوو ئایه‌توڵا موحسن الحه‌کیم که مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کان بوو له جیهاندا و دۆستێکی دێڕینی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بوو فه‌توا به ناوبانگه‌که‌ی ڕاگه‌یاند که تێیدا جه‌نگ کردنی دژه کوردی به کارێکی حه‌رام له قه‌ڵه‌مدا و به پێی ئه‌و فه‌توایه‌ش سه‌ربازێکی زۆر له شیعه مه‌زهه‌به‌کانی باشوری عێراق که له خاکی کوردستان سه‌رباز بوون ریزه‌کانی سوپایان به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان نه‌چێته خوێنی کورد و به‌و پێیه دونیا و ئاخره‌تیان له کیس بچێت .
شاعیری هه‌ره گه‌وره و به‌ناوبانگی فه‌له‌ستینی و عه‌ره‌ب مه‌حمود ده‌روێش که له‌و ده‌مه‌دا ئه‌ندامی پارتی کۆمه‌نیستی ئیسرائیل بوو سۆز و هه‌ستی خۆی به قه‌سیده‌یه‌ک ده‌ربڕی به ناوی ( کوردستان ) که له‌و ده‌مه‌دا بوو به وێردی سه‌رزمانی گه‌لێک له پێشکهتووخوازانی عه‌ره‌ب ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیوانه‌که‌ی ده‌روێش بخوێنێته‌وه چاوی به‌و قه‌سیده‌یه ناکه‌وێت ، هه‌ندێک له کوردانی خۆمان تا ئێستاش باوه‌ڕیان وایه که گوایه دواتر مه‌حمود ده‌روێش له بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره په‌شیمان بووه‌ته‌وه ، هه‌رچی عه‌ره‌بیشه ده‌ڵێن ئه‌سڵه‌ن ده‌روێش خاوه‌نی ئه‌و شیعره نیه به‌ڵکو که‌سانی دیکه ئه‌و شیعره‌یان نووسیوه‌ته‌وه و به ناوی ئه‌وه‌وه بڵاویان کردوه‌ته‌وه، له ڕاستیشدا هه‌ردوو ڕاکه گه‌لێ له ڕاستییه‌وه دوورن ، ئه‌وه‌ی ڕاست بێت ئه‌وه‌یه که وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رژێمی شۆڤینی سوریا کاتێک کۆبه‌رهه‌می ئه‌م شاعیره‌یان له چاپدا ئه‌م قه‌سیده‌یان تێیدا قرتاند و له هه‌مان کۆبهرههمدا نووسیویانه هه‌ر قه‌سیده‌یه‌ک له دووتۆی ئه‌م دیوانه‌دا نه‌بێت به‌رهه‌می شاعیر نیه !
لێره‌دا دوای تێپه‌ربوونی 47 ساڵ له سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه به‌پێزه‌ی خوالێخۆشبوو مه‌حمود ده‌روێش ده‌قه‌که به زمانی پاراوی کوردی ده‌خه‌ینه به‌ر چاوی نه‌وه‌ی ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یان هه‌میشه کێشه‌یه‌کی ڕه‌وا بووه بۆیه دۆستانی به‌م شێوه‌یه هاتونه‌ته گۆ .
بۆ کوردستان
مه‌حمود ده‌روێش
له گهڵتانایه
دڵی خه‌ڵکیتان له گه‌ڵه،
هه‌رچه‌نده مووشه‌که‌کان بفڕنه چیاکان
چاوی خه‌ڵکیتان له گه‌ڵه،
بێ گوێدان له سه‌ر هه‌تاو ده‌ڕوات
بۆنی زهمینتان له گه‌ڵه،
له ناوقه‌دی ئۆقیانووسه‌وه به‌ره‌و باکوور
له گهڵتاناین ئه‌ز و داک و بابم و
زه‌یتون و به‌رامه‌ی پڕتهقاڵم
هه‌ڵبه‌ست و سۆزمانتان له گه‌ڵه،
سه‌ربازن له سه‌نگه‌ری ئێوه
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی پاسه‌وانی خۆرن
دژ به نیوچهپیاوان ،هه‌ڵگرانی کۆت ،
ڕه‌شه‌با نامههژێنێت و خه‌باتی ئێوه خهباتمه
ئایا سوارێکی شه‌ته‌کدراو له چنگتان هه‌ڵنه‌هات،
که له سه‌ر گه‌ردنی گوڕێسهکهی نووسراوه :
( بژی عروبه ) ؟
هۆ سه‌ڵاحه‌دین
ئایا ماینه‌که‌ت هه‌ڵات ؟
ئایا لووله‌ی تفه‌نگه‌کان دابه‌زین ؟
ئایا شمشێره‌که‌ت هه‌ڵگه‌را بوو به گومرا؟
له خاکی کوردستان
له‌و شوێنه‌ی سووتان و ترس تێیدا بێدارن
مه‌رگ بۆ کرێکارانه گه‌ر بڵێن :
نرخی ماندووبوون هی ئێمه‌یه
مه‌رگ بۆ جوتیارانه گه‌ر بڵێن:
نرخی خاک هی ئێمه‌یه !
مه‌رگ بۆ منداڵانه گه‌ر بڵێن :
نوری په‌رتووک هی ئێمه‌یه !
مه‌رگ بۆ کورده گه‌ر بڵێن :
مافی هه‌ناسه‌مان هه‌یه له‌م ژینه !
له‌مه‌ودوا ده‌ڵێین،
بژی عروبه
که‌وابوو
گوزه‌ر بکه له‌و خاکی کوردستانه
تێپه‌ڕه ئه‌ی عروبه
ئا ئه‌مه وه‌رزی دره‌وی هاوینانه !؟
تۆ نابینای گه‌ر له لووله‌ی تۆپه‌وه بڕوانیت
ئه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌م
هه‌ڵمه‌ت به‌ره بۆ مێژووی مرۆڤایه‌تیت
نیوچهپیاوانت
هه‌ر به ناوی عروبه‌وه
خوێن حه‌ڵال ده‌که‌ن ،
پێلاو حوکمت ده‌کات
بۆیه وا ڕه‌وانه‌ی زبڵخانه‌ی زه‌مان کرایت
گهنترین شت که زه‌مان به زه‌مانی ڕاگه‌یاند
ئه‌وه‌یه که هه‌ر به‌ناوی عروبه‌وه ،
مێژوو بریندار بکرێت له که‌ناره‌کانی
دیجله و فورات
هۆ نه‌ته‌وه‌که‌م:
ته‌نها ئه‌وه به‌س نیه که،
ئێمه له‌وان نین و دوورین له ڕێره‌ویان
ته‌نها ئه‌وه به‌س نیه که،
ئێمه بێگوناهێکی
توڕدراوی ناو زبڵکوانین
به‌ڵکو به‌دترین کار ئه‌وه‌یه :
که توڕدراوی ده‌ستی عروبهین و
ده‌شبێت بڵێین:
بژی عروبه
شاره‌زاد .. ئه‌ی شاره‌زاد
شه‌و خه‌ریکه به‌یان قوت ده‌دات
وه‌رزی دروێنه‌ی کێڵگه‌کانه له کوردستان
خۆشه‌ویستی و چرپه‌ی هاوسێ ماڵ قه‌ده‌خه‌یه
هیچ شتێک ڕه‌ها نیه
ته‌نها ڕژتنی خوێنی کوردان نه بێت
که بووه به نه‌وتی چراکانیان
چرای ریسواییان،
ئه‌وه‌ی به مه‌رگی کوردان هه‌ڵده‌کرێت
ڕیسوایی بۆ به‌غدا ، هیچ شتێکی تێدا ره‌ها نیه
ته‌نها خوێنی کورد نه‌بێت له ڕادیۆ
له رۆژنامه‌کانی به‌ربه‌یان
مه‌ره‌که‌بی رۆنامهکانی شار خوێنه
( قه‌ڵاچۆمان کردن !!)
له‌ولاشه‌وه گورگه‌کان به شانازییه‌وه بزه ده‌به‌خشن ،
( ئێمه له خاکی کوردستان،
گۆڕێکی ڕووتمان له سه‌ر گۆڕێک چاند )
ئێمه که‌له‌سه‌ری بێ شومارمان ناشت!!
ئه‌ی شاره‌زاد:
شه‌و هه‌ڵمه‌تی به‌یان ده‌دات
خۆشه‌ویستی قهدهخهیهو
پێخه‌فی نه‌رمی تۆش وا له به‌ر قاچی ئاغا پووچهکهته و
خوێنی کوردانیش،
وا خه‌ریکه خودی خوێنڕێژان ده‌خنکێنێت و
یاریکه‌ری ده‌ست له ناو ئاگریش وا خه‌ریکه ده‌مرێت
ئه‌ی شاره‌زاد:
مه‌رگ ته‌نها بۆهه‌ڵگری بڵێسه سووتاوه‌کانه
ئه‌وانه‌ی چرایان به خوێنی خه‌ڵکانه
ده تا به یه‌ک ده‌گه‌ینه‌وه له چاخه‌کانی داهاتوو
له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌ک شۆڕشگێران دروستی ده‌که‌ن به بازوو!
سه‌رچاوه: پێشمه‌رگه‌کان
{jcomments off}