"an independent online kurdish website

جێژنە و خەمی من دیسان بەدەم  جێژنەوە

ئەم جارەش  خەمە بە یادی جاری پێشوەوە

جێژنی پێشوو هەڵ فرینی رۆحی وانی کوردdlsoz_yari

ئەمجارە  شێرناخە وا  بە دەم ئاگرو بۆمبەوە

خۆشی جێژنی کوردم  بۆتە شیوەن و گرین

داخەکەم ئەم جێژنە چێ بوو وا لە من نابێتەوە

لێم مەگرن یاران کە وا لە جێژن بێزارم من

ئاخێر هەر جێژنە و کۆڵێ برینم دەکولێنێتەوە

ئاگری جێژنی نەورۆزم  جەستەی کیژ و کوڕە

بڵێسە ئەدا لە ناو شار و گوند و سەر بەندەنەوە

قوربانی جێژنی قوربانم  شاراوە نییە لە کەس

چۆن کرانە قۆچی قوربانی لەهەولێرو ڤیەننەوە

تا کەی ئێمە وا بناڵین بە دەم قوربانی جێژنەوە

دەی هەواڵان رۆژی هیمەتە وەرن با پێکەوە

ڕاماڵین تەخت و بەختی زۆرداری دڵ رەش

شەرمەزار کەین ئەوەی بە خوێنی مە دەژیتەوە

وەرن  رۆڵەکانی شێخ سەعید  و عوبەیدۆڵلا

پشت بە خۆ بەستین و  بۆ یەکتر بتوێینەوە

وەرن  بیکەینە ئاوینەی ژیان وەسیەتی پێشەوا

لە بیر نەکەن کە وا لە جێژندا بۆی نووسینەوە

:

بۆی نووسین وەک ئامۆژگاری کەوا یەکگرین

هەدا نەدەین  خەبات کەین با هەموومان پێکەوە

راستە ئەم جێژنەش بوو بە فرینی رۆحی کورد

کوردی تاساند  دڵی هەژاند  بە دڵی دڵسۆزەوە

ئێمە یەک بین بۆ یەک بژین بۆ یەک بمرین

ڕابەپەرین، سەر دەکه‌وین دوژمن دەخەینە گۆرەوە

 30-12-2011

دڵسۆز یاری

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی