شه‌پۆلى گۆرِانكارییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناڤین، به جووڵه‌كه‌وتنى شه‌قامى نارِه‌زایه‌تى له ناوچه‌كه، گشتگیركردنى گه‌مارۆ و گوشاره‌كانى كۆمه‌ڵگاى نیَوده‌وڵه‌تى بۆسه‌ر ئیَران، گرژى و ئالۆزییه‌كانى سوریا و مه‌ترسى رووخانى ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆرییه‌كه‌ى ئه‌سه‌د وه‌ك تاكه هاوپه‌یمانى ئیَران،
واى كردووه كه كۆمارى ئیسلامى رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ ئازادییه گشتى و ته‌نانه‌ت تاكه كه‌سییه‌كان به‌رته‌سكتر بكاته‌وه و له‌و نیَوه‌نده‌شدا كورد وه‌ك ئاڵا هه‌ڵگرى ئازادى و دیموكراسى، بكه‌ویَته به‌ر شه‌پۆلى گرتن و راوه‌دوونان به شیَوه‌یه‌ك كه ته‌نیا له وه‌رزى پاییز‌ى 2011 دا، 128 چالاكوانى كورد ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و سه‌رجه‌م 262 سالڕ سزاى زیندان بۆ 77 چالاكى كورد برِاوه‌ته‌وه. بۆ زیاتر ئاگاداربوون له بارودۆخى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و دوایین پیَشهاته‌كانى، (شه‌قام) به پیَویستى زانى ئه‌م راپۆرته ئاماده بكات.
شه‌قام. راپۆرتى: ساكار ئه‌بووبه‌كر
كاك تاهیر محمودى، ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسى پیَوه‌ندییه‌كانى حیزبى دێموكراتى كوردستانى ئێران له هه‌ولێر سه‌باره‌ت به ئامار و هۆكارى ده‌ستبه‌سه‌ركراوانى كورد به (شه‌قام) ى راگه‌یاند: ” به پیَى ئامارى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى كوردپا، كه ئاژانسێكى سه‌ربه‌خۆیه، ته‌نیا له پاییز‌ى 2011 دا 128 هاولاَتى كورد له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانى رِیَژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراون، كه ته‌نیا حوكمى 8 كه‌سیان یه‌كلایى كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له ساڵى رابردوودا، زیاتر له 600 كه‌س له ئیَراندا ئیعدام كراون، كه لانیكه‌م 161 كه‌سیان به نهیَنى له‌دار دراون “.
” له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رلمان و شوراى شار و دىَ، ئیَران ترسى له‌وه هه‌یه كه خه‌ڵك زۆر به كه‌مى به‌شدارى بكه‌ن. له دنیاى ده‌ره‌وه مه‌سه‌له‌ى چه‌كى ناوكى و ئه‌و گه‌مارۆ ئابووریانه‌ى كه له‌سه‌ر به‌رپرسان و داموده‌زگاكانى دانراون و داده‌نریَن، رِۆژ به دواى رِۆژ كاریگه‌رى زیاترى ده‌بىَ و له‌وه‌ش گرینگتر شه‌پۆلیَكى ئازادیخوازى كه به (به‌هارى عه‌ره‌بى) ناسراوه‌و ناوچه‌كه‌ى گرتۆته‌وه، كۆمارى ئیسلامى وه‌ك زۆر له رِیژیمه دیكتاتۆره‌كانى تر‌ى ناوچه نیگه‌ران كردووه و دڵیان به‌وه خۆش ده‌كه‌ن كه ئازادیخوازان بكه‌نه گۆشه‌ى زیندان. كه ئه‌وه‌ش به دادى هیچ رِیَژیمیَك نه‌گه‌یشتووه تا به فریاى كۆمارى ئیسلامى بكه‌وىَ “.
فواد زیندانى سه‌رۆكى فیَدراسیۆنى زیندانیانى سیاسى كوردستان سه‌باره‌ت به شه‌پۆلى گیرانى چالاكانى كورد ده‌ڵیَت: ” كۆمارى ئیسلامى باوه‌رِى به هیچ جۆره ئازادییه‌ك نیه و به‌توندى به دژى هه‌ڵسووراوانى مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و ته‌نانه‌ت ژینگه پاریَزانیش ده‌وه‌ستیَته‌وه تا به هیچ شیَوه‌یه‌ك خه‌ڵك به‌ره‌و دیموكراتیزه كردنى كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات هه‌نگاو نه‌نیَن. هه‌ربۆیه ده‌بینین كورد كه نه‌ته‌وه‌یه‌كى ئازادیخوازه، به توندى كه‌وتۆته به‌ر شه‌پۆلى راوه‌دوونان و گرتنه‌وه “.
به رِاى ره‌حیم مه‌حموودى، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نى به‌رگرى له زیندانییه سیاسییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ” یه‌كیَك له هۆیه‌كان بۆ ئه‌و گه‌مارۆ به‌رفراوانانه‌ى كۆمه‌ڵگاى نیَوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌ریَته‌وه كه خراوه‌ته سه‌ر ئیَران و كۆمارى ئیسلامى ده‌یهه‌وآ بۆ دوورخستنه‌وه‌ى خه‌ڵك له رووداو و پیَشهاته نیَوده‌وڵه‌تییه‌كان، رِاى گشتى خه‌ڵك به هه‌ندیَك كیَشه‌ى دروستكراوى ناوخۆیی سه‌رقالڕ بكات. هه‌روه‌ها به‌رفراوانبوونى چالاكیى حزبه‌كان و رِیَكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ده‌توانیَت یه‌كیَكى تر له هۆكاره‌كانى ئه‌م رووداوانه بیَت “.
مامۆستا بیَهزاد خۆشحاڵى، نووسه‌ر و چاودیَرى سیاسیى دیارى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، له‌و باره‌وه به ( شه‌قام ) ى گوت: ” به‌رِاى من، ئه‌و گرتن و راوه‌دوونانه‌ى كه ماوه‌یه‌كه رۆژهه‌ڵاتى كوردستانى گرتۆته‌وه هیَماى ئه‌وه‌یه كه كۆمارى ئیسلامى گه‌یشتۆته ئاخرین قۆناغه‌كانى ژیانى سیاسییه‌وه. رژیَم تادآ به‌ره‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌كى قووڵى سیاسى هه‌نگاو ده‌نیَت و بوارى كاركردنى سیاسى تیایدا ته‌سكتر ده‌بیَته‌وه، كه ئه‌مه یه‌كیَك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى سیسته‌مه پاوانخوازه‌كانه، كاتیَك كه ده‌گه‌نه دوایین قۆناغه‌كانى ژیانى سیاسى خۆیان و متمانه‌ى ناوخۆیی و ده‌ره‌كییان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌و هیَز و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه بۆخۆیان قۆرخ كردووه به هه‌موو شیَوه‌یه‌ك به‌كارى دیَنن تا ماوه‌ى مانه‌وه‌یان دریَژتر بكه‌نه‌وه “.
به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له هه‌ولیَر سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونه‌ته پالڕ گیراوانى كورد، ده‌ڵیَت: ” شیَوه‌ى خه‌باتى نهیَنى له كوردستانى ئیَران به جۆریكه، كه رِه‌نگه نه‌گونجىَ له‌و وه‌زعیه‌ته‌ى ئیَستادا، باس له ئه‌ندام بوون، یان نه‌بوونى ئه‌و تیَكۆشه‌رانه به‌و جۆره‌ى كه هه‌یه بكرىَ، به‌لاَم تاوانى ئه‌سڵى و نه‌به‌خشراوى هه‌مووى ئه‌وانه له دیدى كاربه‌ده‌ستانى رِیَژیمه‌وه كورد بوونیانه، تاوانیان ئه‌وه‌یه كه داواى ئازادى و دیَموكراسى ده‌كه‌ن، تاوانیان ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌موو پیَشیلكارییه‌ى مافى مرۆڤ و ئه‌و زوڵم و زۆره قبوڵ ناكه‌ن. خۆ ئه‌وانه‌ى ده‌گیَرین، له مه‌یدانى شه‌رِدا نایانگرن، كه تاوانه‌كه‌یان نه‌به‌خشرآ. خه‌ڵكى كوردستان زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى خه‌ڵكیَكى سیاسى و ئاگایه‌و به تیَگه‌یشتنه‌وه دژایه‌تى له گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئیَران ده‌كات و ئه‌وه‌ش ناشاردریَته‌وه، كه تیَكۆشه‌رانى سیاسى نیَو هه‌ركام له حزبه سیاسیه‌كانى كوردستانى ئیَران رِۆڵه‌ى ئه‌م خه‌ڵكه‌ن و ئه‌و تیَكۆشه‌رانه‌ش كه له نیَوخۆى ولاَتن هیَزو پشتیوانى سه‌ره‌كى هیَزه سیاسى و خه‌باتكاره‌كانى سه‌ر گۆره‌پانى خه‌باتن “.
به‌رِاى فواد زیندانى، ” مه‌رج نیه ئه‌و چالاكوانه گیراوانه له‌ناو پارته سیاسیه‌كاندا كار بكه‌ن، به‌ڵكو به ناوى پارتیَكى سیاسییه‌وه ده‌گیریَن و به پشتبه‌ستن به یاسا دوور له مرۆڤایه‌تیه‌كانى كۆمارى ئیسلامى، له ژیَر ناوی تاوانگه‌لیَكى سیاسى وه‌ك شه‌ركردن له‌گه‌لڕ دینى خوا (موحاره‌به)، تیَكدانى ئاسایشى نیشتمانى، هه‌وڵدان بۆ پارچه پارچه‌كردنى خاكى ئیَران و …هتد، له دادگاییه‌كى كارتۆنى چه‌ند خوله‌كیدا سزاى له سیَداره‌دان یان زیندانیكردنى قورسیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پیَت. شایانى باسه، له گرتووخانه‌كانى ئیَراندا ئازار و ئه‌شكه‌نجه ئه‌وه‌نده به‌ربڵاوه كه زۆرجار گیراوه‌كه دان به شتیَكدا داده‌نیَت كه نه‌یكردوه و به‌زۆر تۆمه‌ته‌كه‌ى له‌سه‌ر ده‌سه‌لمیَندریَت و تازه ناتوانیَت خۆى له‌و تۆمه‌ته ساخته‌یه ده‌رباز بكات “.
به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نى به‌رگرى له زیندانییه سیاسییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانیش له‌و باره‌وه گوتى: ” دیاره به هۆكارگه‌لیَكى ئه‌منییه‌وه نامهه‌وآ بچمه ناو ورده‌كارى ئه‌و بابه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌زانن، به دریَژایی میَژووى حوكمرِانى كۆمارى ئیسلامى، هه‌ر چالاكوانیَكى كورد گیرابیَت خیَرا تۆمه‌تى ئه‌ندامبوون له حزب و هیَزیَكى كوردى خراوه‌ته پالڕ تا له‌و ریَگایه‌وه نه‌یارانى سه‌ركووت بكات و رووبه‌رووى په‌تى سیَداره یان زیندانیكردنى دریَژخایه‌نیان بكاته‌وه “.
كه‌چى مامۆستا خۆشحاڵیش ده‌ڵیَت: ” ئه‌گه‌ر بیَتو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى كه كۆمارى ئیسلامى خستوویه‌ته پالڕ گیراوانى كورد راست بیَت، ئه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نیَت كه هیچ هیوایه‌ك له‌به‌رده‌م ریفۆرِم و چاكسازى له‌ناو ئیَراندا نه‌ماوه و ته‌نیا ریَگاى رژیَم رووخانه، بۆیه ئه‌و ژماره به‌ربڵاوه‌ى خه‌ڵك روویان له هیَزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان كردووه “.
كاك تاهیر مه‌حموودى سه‌باره‌ت به هه‌ڵویَست و كاردانه‌وه‌ى حدكا له هه‌مبه‌ر ئه‌و گوشارانه‌وه‌دا رایگه‌یاند: ” هه‌ڵویَستى حزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران زۆر روون و ئاشكرایه‌و به ته‌واوى ئه‌و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌و ئیعدام و…. كه كۆمارى ئیسلامى ئیَران ده‌رحه‌ق به چالاكوانانى كورد و هه‌ر تیَكۆشه‌ریَكى كوردستان ئه‌نجامى ده‌دات مه‌حكووم ده‌كه‌ین. له هه‌ر مه‌جال و ده‌رفه‌تیَك كه بۆ نویَنه‌رانى حزب له هه‌ر كام له كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌و دیداره ره‌سمیه‌كان دا برِه‌خسىَ، به ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمانى ده‌زانین هه‌روه‌ك له رِابردوو ئه‌و كاره‌مان كردووه، ئیَستاش به هه‌مان شیَوه ئه‌و جینایه‌تانه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئیَران له‌قاو بده‌ین و، له‌وه‌ش زیاتر حزبى دیَموكرات ئه‌ندامى ئه‌نترناسیۆنالى سۆسیالیسته‌و له زۆر كۆر‌و كۆمه‌ڵى نیَونه‌ته‌وه‌یى وه‌كوو unpo ئه‌ندامه‌تى هه‌یه‌و له هیچ هه‌وڵیَك دریَغى ناكه‌ین بۆ پشتیوانى خه‌ڵكى تیَكۆشه‌رى كوردستان و بىَ گومان له‌و باره‌وه، جینایه‌تو پیَشیلكارییه‌كانى مافى مرۆڤ له ئیَران ئه‌وه‌نده ئاشكرا‌و رِوونه كۆمه‌ڵگاى نیَونه‌ته‌وه‌یى زۆرباش له وه‌زعیه‌تى مافى مرۆڤ له ئیَران و كوردستان ئاگاداره “.
سه‌رۆكى فیَدراسیۆنى زیندانیانى سیاسى كوردستان ده‌ڵیَت: ” ئیَمه هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیَك به تووندى ئیدانه ده‌كه‌ین و خوازیارى ئازادكردنى بآ مه‌رجى هه‌موو زیندانیانى سیاسى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانین و له كۆرِ و كۆبوونه‌وه نیَوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كار بۆ به‌ره‌و پیَشبردنى ئه‌م كه‌یسه ده‌كه‌ین. فیَدراسیۆن وه‌ك ئه‌ركیَكى خۆى، له بوارى زیندانیانى سیاسى له هه‌موو پارچه‌كانى كوردستاندا به‌بآ جیاوازى كار ده‌كات و پاش گه‌یشتنى هه‌والڕ و زانیارى سه‌باره‌ت به كات و شویَن و هۆى گیراوانه‌كان، هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌رِ بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى رِاى گشتى و نیَوه‌نده‌كانى مافى مرۆڤه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆى سیاسه‌تى سه‌ركوبكارانه و نارِوونى حكومه‌تى ئیَران، ئامار و داتایه‌كى دروست له ژماره‌ى گیراوانى سیاسى و مه‌ده‌نى كورد له‌به‌ر ده‌ستدا نییه و تا ئیَستاشى له‌گه‌لڕ دابیَت چاره‌نووسى زۆربه‌ى گیراوه‌كان نادیاره “.
به برِواى كاك تاهیر مه‌حموودى، ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حیزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئیَران ” مه‌سه‌له‌ى فشارى نیَوده‌وڵه‌تى بۆسه‌ر كۆمارى ئیسلامى ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ى له گه‌ڵ بىَ به‌بآ شك كۆمه‌ك به به‌ره‌و پیَش چوونى دیَموكراسى له ئیَراندا ده‌كات و چاره‌سه‌رى ئه‌و مه‌سه‌له‌ش هه‌م بۆ نه‌ته‌وه زوڵملیَكراوه‌كانى ئیَران و هه‌م بۆ كۆمه‌ڵگاى نیَوده‌وڵه‌تى نه‌مانى كۆمارى ئیسلامى ئیَرانه و هیچى تر، چونكه ئه‌و سیسته‌مه ریفۆرم هه‌ڵناگرىَ و ئیَمه‌ش كه خوازیارى روخانى رِیَژیمین، بىَ گومان له هیچ هه‌وڵیَك كه به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌تى كوردى تیَدابىَ و ببى به زامنى دابین بوونى دیَموكراسى له ئیَراندا دریَغى ناكه‌ین .”
بیَهزاد خۆشحاڵى سه‌باره‌ت به گه‌مارۆى ئیَرانه‌وه ده‌ڵیَت: ” چه‌ندایه‌تى و چۆنیه‌تى ئه‌و گه‌مارۆ سیاسى و ئابوورییانه‌ى كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى نیَوده‌وڵه‌تییه‌وه خراونه‌ته سه‌ر ئیَران، له میَژووى هاوچه‌رخدا بآ ویَنه‌یه. دیاره به‌شیَك له‌و باجه‌ى له لایه‌ن خه‌ڵكى ئیَران و به تایبه‌تى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه ده‌دریَت، به‌ڵام من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌دام كه له كۆتاییدا به قازانجى خه‌ڵك ده‌شكیَته‌وه “.
ئه‌و چاودێره سیاسیه ویَرِاى ره‌خنه‌گرتن له حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به هۆى پیَك نه‌هیَنانى به‌ره‌یه‌كى كوردى له‌و پارچه‌یه‌دا، راده‌گه‌یه‌نیَت: ” كاتى ئه‌وه به‌سه‌رچووه كه هه‌ر حزبیَك بیهه‌ویَت به ته‌نیا مافى خه‌ڵكى كوردستان به‌ده‌ست بیَنیَت و ته‌نیا خۆى به ئاڵا هه‌ڵگر و پیَشرِه‌وى راسته‌قینه‌ى خه‌باتى رزگاریخوازى رۆژهه‌ڵات بزانیَت. حزبه‌كان ده‌بآ بگه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه به‌بآ یه‌كده‌نگى و یه‌كرِه‌نگى ناتوانن له هاوكیَشه سیاسیه‌كانى ئیَران و ناوچه‌دا سه‌ركه‌ون و مافه رِه‌واكانى كورد له‌م پارچه‌یه‌دا مسۆگه‌ر بكه‌ن “.
ئه‌و نووسه‌ره هه‌روه‌ها به‌م چه‌شنه تیَرِوانینى خۆى سه‌باره‌ت به داهاتووى ئیَران و كوردستان ده‌خاته‌رِوو: ” به‌رِاى من باشترین ئاڵتیَرناتیڤ بۆ قۆناغى دواى كۆمارى ئیسلامى، فیدرِاڵیزمى مۆڵتى ناسیۆنالڕ ( فیدراڵیزمى چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی ) ه كه تیایدا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى ئیَران به مافه رِه‌واكانیان شاد ده‌بن. داواى سه‌ربه‌خۆیی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بۆ كات و ساتى ئیَستا، داوایه‌كى كاڵ و به‌په‌لانه‌یه كه ئه‌گه به شیَوه‌ى ئورژانسى جآ به‌جآ بكریَت، له‌وانه‌یه كوردستانى سه‌ربه‌خۆ به مردوویی له‌دایك بیَت “.
به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نى به‌رگرى له زیندانییه سیاسییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌و باره‌وه گوتى: ” ئه‌من به بویَرییه‌وه ده‌توانم ئه‌و مزگیَنییه به گه‌لى كورد و سه‌رجه‌م گه‌لانى ژیَر ده‌ستى ئیَران بده‌م كه ده‌ورانى ده‌ستبه‌سه‌رى و پیَشیَلكارى مافه‌كانیان ورده ورده به‌ره‌و كۆتاییه‌كانى ده‌رِوات و كۆمارى ئیسلامى ئاخرین هه‌ناسه‌كانى هه‌ڵده‌كیَشیَت. شه‌پۆلى گۆرِانكارییه‌كانى ناوچه، كه به به‌هارى عه‌رِه‌بى ناسراوه وا ده‌گاته ئیَرانیش. جابۆیه ئه‌من پیَموایه به تیَكۆشانیَكى زیاتر و به یه‌كده‌نگى و هاوهه‌ڵویَستى رِیزه‌نانمان، ده‌توانین له داهاتوویه‌كى زۆر نزیكدا به ئازادبین و به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان شاد ببین “.
له كۆتاییدا تاهیر محمودى، ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسى پیَوه‌ندییه‌كانى حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران له هه‌ولێر به‌و شیَوه‌یه باس له چاره‌نووسى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات:
“بۆ دوارۆژى كوردستانى ئیَران گه‌شبینم و پیَم وایه، مه‌سه‌له‌ى نه‌مانى كۆمارى ئیسلامى به كاته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌گینا “تاریخى مصرف”ى ئه‌و رِیَژیمه له‌میَژه ته‌واو بووه. خه‌ڵكیَكى هوشیارو ئاگا له كوردستانى ئیَران هه‌یه‌و له بارى سیاسیه‌وه به‌خۆشیه‌وه ئاستى تیَگه‌یشتنى خه‌ڵكه‌كه‌مان زۆر له سه‌رىَ یه. حزبه كوردیه‌كانیش راسته به داخه‌وه به‌و جۆره‌ى پیَویسته یه‌كده‌نگ نین، به‌لاَم دیسانیش كۆده‌نگى و هه‌ماهه‌نگى باش له نیَو به‌شیَك له هیَزه سیاسیه‌كانى دا هه‌یه‌و لانى كه‌م له سه‌ر داهاتووى ئیَرانیَكى فیدرال و دیَموكرات زۆربه‌ى هیَزه سیاسیه‌كان كۆكن و ئه‌و زه‌رفیه‌ته‌ش له حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران دا ده‌بینم، كه به پیَى رِابردووى خه‌بات و تیَكۆشانى له هیچ هه‌لومه‌رجیَك دا خه‌ڵكى كوردستان نائومیَد ناكات و هه‌روا پشت و په‌ناى كۆمه‌لاَنى خه‌ڵكى كوردستان ده‌میَنیَته‌وه تا سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى و ئه‌و كاتیش خه‌ڵكى كوردستان ئازادن و به دڵخوازى خۆیان ده‌نگ به‌و هیَزو لایه‌نانه ده‌ده‌ن كه به قسه‌و به كرده‌وه، له خزمه‌ت كردنى ئه‌و خه‌ڵكه دریَغیان نه‌كردووه. ته‌نیا ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵیَم، خه‌ڵكى كوردستان پیَویسته زۆر له جاران زیاتر ریزه‌كانى خۆیان یه‌كبخه‌ن، به هه‌ر ریَگایه‌كى كه بۆیان ده‌كرىَ دژایه‌تى خۆیان له گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئیَران ده‌ربرن و شانازى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌و رِیَگایه‌دا له گه‌ڵ میلله‌تى خۆیانن و ته‌نانه‌ت به خزمه‌تیَكى بچو‌وكیش له‌و ئه‌ركه نیشتمانیه جىَ نامیَنن “.
{jcomments off}