بۆ به‌رپرسی به‌ڕیزی سایتی (www.peshmegekan.com) پێشمه‌رگه‌کان
ته‌ندورستی و شادیتان ئاواتمه!
له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌دا ئه‌و چه‌ن بابه‌ته که ناوه‌کانیان نووسراوه، ئه‌گاته ده‌ستان:
2 – (وشه بچکۆله‌کان) به کوردی.
6 – گواستنه‌وه‌ی چه‌ن (هۆنراوه‌ی سویدی) بۆ خانه‌ی زمانی کوردی.
7 – (De små orden) کوردی و سویدی.
وه‌ک ئه‌زانن هه‌نێ له‌و بابه‌تانه به جیاجیا به یارمه‌تی ئێوه له ئه‌نترنێت بڵاو بووه‌ته‌وه. به‌ڵام لێره وه‌ک کتێب ئاماده کراوه، هه‌ر چه‌ن پێم وانییه بێ هه‌ڵه‌ی ئیملای بێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌و شێوه‌ی لێکراوه، باشتره.
شاید ئه‌و پرسیاره بێته پێشه‌وه بۆ هه‌وڵ ناده‌ی بۆ چاپی ئه‌وانه‌تر وه‌ک: له یادی هه‌ڵه‌بجه تا هه‌ڵواسینی سه‌دام
زۆرم پێخۆشه ئه‌و کاره بکه‌م تا به‌و کاره خزمه‌تێکم کردبێت، به‌ڵام سه‌رنجتان بۆ ئه‌و باسه‌ی خواره‌و رائه‌کێشم
سالی 2001 کتێبێکم چاپ کرد به‌ناوی: {(چیرۆک‌نووس یا کینۆکنووس؟) ناوی خۆم، ئه‌د‌ره‌سی ماڵه‌که‌م و ژماره ته‌له‌فۆنه‌که‌م)} له‌و کتێبه‌دا چاپکراوه. دوو دانه‌م برد بۆ کتێبخانه‌ی ئه‌نترناسیۆنال له ستۆکهۆڵم، به‌ده‌ستی خۆم دام به کارمه‌ندێکی به‌شی کوردی ئه‌و کتێبخانه به ناوی (قه‌ره‌نی قادری). پاش ماوه‌یه‌ک بۆم ده‌رکه‌وت له کتێبخانه‌که دانه‌نراوه، دوو دانه‌ی دیکه‌م به پۆستی سفارشی بۆ ناردن، ئه‌وانه‌یشیان دانه‌نا.
ئه‌ڵێن: کتێبخانه جێگه‌ی کتێبه؟
ئه‌و کتێبه به کوردی نووسراوه، کارمه‌نده فارس و تورک و عه‌ره‌ب و سویدییه‌کانی ئه‌و کتێبخانه نازانن ئه‌و کتێبه بخوینه‌وه تا رێگای لێگرن، هه‌ر چه‌ن رێگه‌کردن له کتێب نابێ له ئارادا بێت، جگه له ریگای قانوونه‌وه. ئه‌گه‌ر که‌سێک پێ وایه باسه‌کانی کتێبێک ناراسته، ئه‌و که‌سه یا خۆی ناراستییه‌کانی ئه‌و کتێبه ده‌سنیشان ئه‌کات یا له رێگای ده‌ستوور و قانوونه‌وه له خاوه‌نی ئه‌و کتیبه ئه‌پرسێته‌وه و قانوویش سزای ئه‌دات. به‌ڵام کارمه‌نده کورده‌کانی ئه‌و کتێبخانه که له‌به‌ر نه‌بوونی ئازادی سیاسی و ئازادی چاپه‌مه‌نی و ئازادی راده‌ربڕین په‌نایان بۆ سوید هێناوه، رێگایان له‌و کتێبه گرت. شاید بڵێی بۆ شکا‌ت ناکه‌یت، ئه‌وه به شکا‌ت جێبه‌جێ نابێت، ئه‌وه فه‌رهه‌نگی سیاسییه ئه‌و که‌سانه‌یه! ئه‌گه‌ر شکاتیش بکه‌م، ئه‌بێ له به‌شی کوردی کتێبخانه‌که شکا‌ت بکه‌م، دووکه‌ڵی ئه‌وه‌یش ئه‌چێته چاوی کۆمه‌ڵگای کوردی ئاواره.
کتێبی دووهه‌میش واته (له یادی هه‌ڵه‌بجه تا هه‌ڵواسینی سه‌دام) (هه‌مووی دیکۆمێنتی خۆی له‌گه‌ڵ دایه، هه‌ر که‌سێک تێبینی یا پرسیارێکی ببیت، ئه‌توانم بڵێم بێ وه‌ڵام نابێته‌وه و به شێوه‌یه‌کی شایسته وه‌ڵامی ئه‌درێته‌وه.
به‌ڵام له ماسمێدیای کوردی ئاواره و شه‌یدای ئازادی سیاسی و ئازادی چاپه‌مه‌نی و ئازادی راده‌ربڕین، ئه‌ویش بایکۆت کرا. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یش چاپکه‌م چاره‌نووسیان له‌وانه باشتر نابێت. هیوادارم له باره‌ی ئه‌وانه‌ی که ئه‌گاته ده‌ستان یارمه‌تیم بکه‌ن و بڵاویان که‌نه‌وه.
چ بڵاوی که‌نه‌وه و چ نه‌یکه‌نه‌وه سپاستان ئه‌که‌م
ئه‌گه‌ر ته‌ندورستی له ئارادا بێت، هه‌وڵ ئه‌ده‌م کتێبی (چیرۆک‌نووس یا کینۆکنووس؟) که به به‌رنامه‌ی کامپیوته‌ری (ماکینتاش- ماکینتۆش ) نووسیومه، به به‌رنامه‌ی کامپیوته‌ری ( PC ) بینووسمه‌وه . براتان سه‌عی 9/2/2012{jcomments off}