به داخ وکه‌سه‌رێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی مامۆستای نه‌مر دوکتور ئیبراهیمی یونسیمان پێگه‌یشت.
دوکتور، له درێژایی ته‌مه‌نیدا وه‌ک شۆڕشگێڕێکی کوڵنه‌ده‌ر ونووسه‌ریکی به توانا، توانی له‌رێگای وه‌رگێران یان دارشتنی رۆمانه‌وه، چه‌ندین بابه‌تی به‌پیز و به واتا، له سه‌ر شێوه‌ی ژیان و به‌سه‌رهاتی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی تۆمار بکا وده‌نگی ژێرده‌ستی و سته‌ملێکراوی خه‌ڵکی کوردستان به گوێ میلیونان خوینه‌ر بگه‌ێنی. شێوه کاری نه‌مر دوکتوریونسی، له خۆیدا، جۆریک هونه‌ری راگه‌یاندنی پێوه دیاربوو. ناوبراو، هه‌رچه‌ند نه‌یتوانی به زمانی شیرینی نه‌ته‌وه‌که‌ی، به‌رهه‌مێک به‌خوینه‌ری کورد، پێشکه‌ش بکا، به‌ڵام توانی په‌یامی خۆی به زمانی فارسی هه‌م به به‌شیک له کوردزمانان وهه‌م زۆربه‌ی فارس زمانان، رابگه‌ێنی. هه‌ربۆیه، نه‌مانی ئه‌م نووسه‌ره‌به‌توانایه له کوڕی نووسه‌رانی کورددا، خه‌سارێکی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه‌ی کورد .
له‌وپێوه‌ندییه‌دا، به‌ڕیوه‌به‌رانی ئه‌نیستیتوی کورد له سوید، به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌که‌ی ودۆستانی وسه‌رجه‌م ئه‌ده‌ب دۆستانی کورد ده‌که‌ن و هیوادارن، هه‌وڵ وتێکۆشانی دوکتوری نه‌مر، ببیته سه‌رمه‌شقێک بۆقه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان و نیشتمانپه‌روه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌مان.
گیانی شاد وریگای به‌رده‌وام بێ.
خه‌لێقی، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌نیستیتوی کورد له‌ستوکهوڵم
ریکه‌وتی 10ی فیبره‌وه‌ری 2012
{jcomments off}