"an independent online kurdish website

جاروبارو گاه‌‌‌ و بێگاه وشه‌ی به‌ره ده‌كه‌وێته سه‌رزاران‌‌‌ و دڵخۆشی ده‌درێ به‌‌ كۆمه‌ڵگا كه نیگه‌رانی ناكۆكی ناته‌بایی نێوان ئه‌حزابی‌‌سیاسین ‌‌كۆتایی دێ‌‌‌و چاوه‌ڕوانی كۆمه‌ل به‌گشتی‌‌‌و كه‌سایه‌تی سیاسی به‌تایبه‌تی ‌له‌و هه‌واڵه خۆشحاڵده‌كات. ئه‌و زمزمه له‌نێو‌سایته‌كانیشدا هیندیك خۆی ده‌نوێنێ‌‌. هێندێك كه‌‌‌‌‌سایه‌‌‌تی دڵسۆزیش به تێبینی ‌داهاتووی نه‌ته‌وه‌‌‌‌كه‌‌‌ی‌‌وseid_kawe

به‌بیرو‌‌تێڕوانینی خۆیان شتێك ده‌نووسن. یان هه‌ڵده‌كه‌وێ دووحیزب‌ و ڕێكخراو به‌‌هۆی‌هاتنه پێشی بۆنه‌یه‌ك سه‌ردانی یه‌كترده‌كه‌ن‌‌‌و باسێك له‌داهاتووی خه‌بات‌‌وئاڵووگۆری ئێران دێته پێش‌‌‌‌، بێشك له‌‌كاتی ئاوا‌دا چۆنیه‌تی پڕشووبڵاوی ڕێكخراو و پارته‌سیاسیه‌كان ده‌كه‌وێته‌‌به‌رباس‌‌‌و له‌نێوانیاندا مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌‌‌‌و لێكتر‌‌نیزیك بوونه‌وه‌‌ش‌ دێته ‌گۆڕێ‌‌‌‌و باسی لێده‌كرێ ، به‌ڵام له‌به‌ر‌ئه‌‌و‌ه‌ی قسه‌و‌باسه‌كه به‌‌شێوه‌‌ی جیددی‌‌و بنبڕ  ‌بایی پێنادرێ، پاشی ماوه‌یه‌ك پڕشووبڵاوی‌‌و ئاڵووگۆڕ له ‌ئێران بۆ جارێكی دیكه به‌فه‌رامۆشی ده‌سپێردرێ .

زۆربه‌ی لێكۆڵه‌رانی جیهان له‌ ئاسیاو ئوڕوپاو ئوسترالیاو ئه‌مریكاو‌… به‌گشتی‌‌‌و ڕووناكبیرانی كورد به‌تایبه‌تی،  تێبینی ده‌كه‌ن ئاڵووگۆڕێكی قوول له‌ ئێران به ‌پان‌و به‌رینی‌، یان لانی كه‌م له‌ نێو ‌‌بیچم‌‌‌ و سیستمی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌یه‌و شێوه‌ی حكومه‌تداری ‌ئێران له‌و‌ئاسته‌ی ئێستادانامێنێ.  له‌‌كاتی ئا‌ودا پارت‌و ڕێكخراوه‌ سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌ركێكی هه‌ره پێویست ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان‌ و پێویسته وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی داهاتوی نیزیكی سیاسی ئیران بن ‌. له‌وكاته پڕ له هه‌یا هوویه‌ی كه ‌یه‌خه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆماری ئیسلامی گرتووه‌و له‌رزه ‌‌كه‌وتۆته نێو‌‌ بیچمی ‌‌‌‌‌‌‌‌‌سه‌ره‌ڕۆیی ئاخوند‌ان‌، لانیكه‌م پارت‌‌و ڕێكخراوه ‌‌سیاسیه‌كانی ئێرانیش بۆ یارمه‌تیدان به‌‌‌‌‌و‌ وه‌زعه‌ پێك‌هاتووه  ده‌‌‌بێ زیاتر گوشار بخه‌‌نه سه‌ر به‌ڕێوه‌‌‌‌به‌رانی ئه‌و بیچمه دواكه‌‌وتووه‌‌‌، زۆر پێویست‌و واجبه یه‌كبگرن‌‌‌ و ببنه هۆی پتر نیگه‌رانی كار به‌ده‌ستانی ئێران .

ڕه‌نگبێ پارت‌و ڕێكخراوه ‌‌‌سیاسیه‌كانی ئێران له ‌به‌ركورسی‌‌و ده‌سه‌ڵات به ‌ده‌سته‌وه گرتنی د‌‌‌وا ڕۆژ‌‌ی ئێران هه‌روه‌ها دژایه‌تی‌‌ و یه‌كتری بكه‌ن و قسه لێكتر ‌وه‌ر نه‌گر‌ن‌‌‌‌‌و له‌ فكرو بیری به‌ره‌‌‌‌و یه‌كگرتندا نه‌بن و یه‌كتری به‌شتی جۆراو جۆر تاوانبار بكه‌ن‌‌‌‌ و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كتریش دانه‌نیشن‌…. 

ڕه‌نگبێ پارت‌و ڕێكخراوه ‌‌‌سیاسیه‌كانی ئێران له ‌به‌ركورسی‌‌و ده‌سه‌ڵات به ‌ده‌سته‌وه گرتنی د‌‌‌وا ڕۆژ‌‌ی ئێران هه‌روه‌ها دژایه‌تی‌‌ و یه‌كتری بكه‌ن و قسه لێكتر ‌وه‌ر نه‌گر‌ن‌‌‌‌‌و له‌ فكرو بیری به‌ره‌‌‌‌و یه‌كگرتندا نه‌بن و یه‌كتری به‌شتی جۆراو جۆر تاوانبار بكه‌ن‌‌‌‌ و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كتریش دانه‌نیشن‌. ئه‌گه‌ر بێتوو حیزب‌‌‌و ڕێكخراوی كوردی ئه‌وان بكه‌ن به ئه‌‌ڵگۆی خۆیان چاو له‌‌‌ ڕه‌وشی ناپه‌سندی ئه‌وان بكه‌ن‌، مه‌یدانی خه‌بات‌‌و به‌ربه‌ره‌‌‌كانی دژی داگیركه‌ر له‌‌‌ئێستاش ته‌نگتر ‌‌ده‌بێته‌وه‌و ده‌رگای هیواو هومێدی كورد داده‌خرێ ‌‌‌‌‌‌‌‌و ‌‌‌‌كۆتایی پێك ‌هێنانی ئه‌و ناته‌باییه‌‌‌‌‌‌ی ئێستا نایه‌و هه‌ر‌‌ئاوا به مه‌ترسیداری‌‌‌و چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ده‌مێنێته‌وه .

به‌ بڕوای زۆرێك له ‌خاوه‌ن بیرو‌ ‌ڕایان‌‌، له‌ جیاتی ئه‌و باس‌و ‌‌ئاماژه ‌بچووكه‌ی كه ‌له ‌سه‌‌‌‌ر‌دان‌و بۆنه‌ كاندا باسیان لێوه‌ده‌كرێ‌‌‌، باشتر‌ وایه له ‌هه‌وه‌ڵه‌وه له نێو خۆیاندا هه‌یئه‌تێك دیاری بكرێ و به ‌دیالۆك‌و گۆڕینه‌وه‌ی بیرو‌ڕا، ته‌رحی‌ چۆنیه‌تی پێكهێنانی جبهه‌یه‌ك‌‌، یه‌كگرتنێك ‌، لێك‌‌‌ نیزیك‌‌ بوونێك له‌ نێوان خۆیاندا داڕێژ‌ن‌‌ و كاری له‌سه‌ربكه‌ن‌‌، ورده ‌ورده بۆ ئه‌وانه‌‌ی كه ‌پێویسته‌ به‌شداری  ‌ته‌رحی ئاماژه پێكراو‌‌ بن‌‌‌ جیگا بكه‌نه‌‌‌وه‌. ئه‌و كات ده‌كرێ بڵێین دوكاری بنه‌ڕه‌تی كراوه. واته: نیزیك ‌بوونه‌وه لێكتری ‌و ڕێگا خۆشكردن بۆ ‌داهاتوو، هه‌روه‌ها هیوا دان ‌‌‌‌‌‌به‌ گه‌رم‌‌ و گوڕی ‌‌‌‌و‌ به‌ خه‌باتی رۆژانه‌‌ و سوور ‌بوون له‌ سه‌ر پێكهێنانی یه‌كڕیزی كه داواو چاوه‌ڕوانی گشتی یه .

پێك ‌هێنانی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو هه‌ر ئه‌وه نییه كه ‌‌‌دوژمن به ‌یه‌كگرتنی ئه‌حزاب پاشه‌كشه ده‌كا‌‌و ده‌ترسێ‌‌‌‌، یه‌كگرتوویی ئه‌حزابی سیاسی به تایبه‌تی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو، مه‌ترسییه‌كی هه‌ره گه‌وره‌‌و ستراتێژیكی‌یه‌‌، له ‌ئاستی نه‌یاری سه‌ره‌كی و ‌‌هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به‌ دژایه‌تی نێوخۆیی‌‌‌ و پاراستنی یه‌كێتی ‌‌و پته‌و بوونی حیزب ‌‌و ڕێكخراوی سیاسیه‌‌‌.‌ بێشك ‌‌هه‌نگاوێكی ئاوا ده‌بێته هۆی ‌یه‌كێتی‌‌‌ و یه‌كده‌نگی كۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت پته‌وتر بوونی خه‌بات‌‌ و ڕاگرتنی نهێنی‌‌‌كاری نێوان‌ ئه‌ندام ‌‌و لایه‌نگرانی ئه‌‌‌‌حزابی سیاسی‌‌‌‌.

رژێم شه‌وو ‌‌ڕۆژ به‌ هۆی فسۆسه‌كانیه‌وه له‌‌ ناسین ‌‌‌‌و هه‌لنانی جه‌ماوه‌ردایه، ‌‌كه‌ كاتێك له نێوان چه‌ند كه‌سێكدا گوفتگۆ ده‌كرێ‌‌، هه‌ڵه‌یه‌كی وشه ده‌بێته هۆی ناسینی ئه‌ندام‌‌‌ و لایه‌نگرو ده‌‌كه‌‌ونه ژێرچاوه دێری‌‌‌‌و پێوو‌ شوێن‌‌‌‌. به‌داخه‌وه ڕازی نهێنی یه‌كتر له كۆمه‌ڵدا‌ زۆر ‌‌به‌كه‌می ده‌پارێزرێت، به‌تایبه‌تی ڕازی كه‌سانێك كه ئه‌ندام‌‌‌‌‌و لایه‌نگری‌ پارتێكی دیكه‌‌ن‌‌‌‌‌، ئه‌و ڕازه‌ی كه‌ ده‌بی نهێنی بێ‌‌،كاتێ به‌‌‌ گوێی  فسۆسێك ده‌گا‌، ده‌بیته فاشبوون‌ و گیران‌و خه‌ساره‌تێكی بێقه‌ره‌بوو.

هاوڕێیه‌ك ده‌گێڕێته‌و‌ه ده‌ڵێ‌: له ‌مه‌جلیسێكی گه‌وره‌دا كه ‌ته‌له‌‌فیزیۆن كرابۆوه، له هه‌واڵه‌كاندا باس له‌‌چه‌ند حیزبی ‌بوونی كورده‌كانی ‌‌‌وڵاتی سوریه ده‌كرد، یه‌كێك گوتی ئه‌وه ‌نییه كورده‌كه‌ی خۆشمان كارێكی وایانكردووه، به‌و‌ له‌ت له‌ت‌ بوونه‌یان كۆمه‌ڵگا ده‌بێ تاوانه‌كه‌ی بداته‌وه‌.‌ یه‌كێكی تر له ‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: ئه‌وه‌‌ پارته‌كه‌ی تۆیه وایكردووه‌‌ ده‌بێ ئێمه تاوانی بده‌ینه‌وه‌‌و … ‌‌هتد

به‌داخه‌وه ئه‌و وتوووێژه بوو به‌هۆی ناسینی هه‌ردوو‌لا ‌‌و به‌ هه‌ڵنان‌‌و وه‌دوا كه‌وتنی به‌كرێگیراوی  ره‌‌ژێم‌، ئه‌و دو كه‌سه ئاشكرا بوون و گیران .

‌له‌ سه‌تاسه‌ت لێك ‌دوور‌بوون دڕدۆنگی لایه‌نگران‌‌و ڕووداوی ناگواری لێده‌كه‌‌وێته‌‌وه‌‌و خه‌ساره‌ته‌كان قه‌ره‌‌‌بوو كردنیان دژوار‌‌ه…  به‌و هیوایه موقعیه‌ت‌‌و ته‌نگاوی‌‌ ئێستای دوژمن ‌‌‌و پڕشوبڵاوی ناوخۆیی خۆمان وه‌به‌رچاو بگیرێ‌‌‌‌‌‌ و به‌خاتری یه‌كێتی‌‌ و ئه‌منیه‌تی دواڕۆژ له ‌بیری چاره‌سه‌ریدابن .

سه‌عید‌كاوه (كوێستانی)    20 / 02 / 2012    

{jcomments off} 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی