حیسام ئه‌حمه‌دی
هه‌ڵبژاردن له وڵاتانی دێموكرات و باوه‌ڕمه‌ند به دێموكراسی به یه‌كێك له فاكته‌ره گرینكه‌كانی بوونی دێموكراسی له‌و وڵات‌دا دێته ئه‌ژمار و به رێگایه‌ك بۆ رێزگرتن له بیروڕای خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت به مه‌یدانێكی كراوه له به‌رده‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ وه‌ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌رك له راستای ئیداره‌كردنی وڵات
بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بتوانن له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بـڕیار بده‌ن و چاره‌نووسی خۆیان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه دیاری بكرێت داده‌نرێت. به‌ڵام له وڵاتانێك كه باوه‌ڕمه‌ند به هه‌بوونی وه‌ها سیسته‌مێك نین، هه‌ڵبژادن ناتوانێ مانا و مه‌فهوومێك له خۆ بگرێت، كه‌چی وڵاتانێكیش هه‌ن كه به رواڵه‌ت، سیمایه‌كی به نێو دێموكراتیك له خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و به شێوه‌یه‌كی نمایشی و له رێگه‌ی واداركردنی خه‌ڵك و گوشارخستنه سه‌ریان، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه له كاتی هه‌ڵبژاردندا له‌سه‌ر سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان كۆیان ده‌كه‌نه‌وه و به‌و شێوه‌یه روخسارێك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستییانه‌ی كه له وڵات‌دا روو ده‌ده‌ن و ئه‌و یاسایانه‌ی كه ناڕه‌وا و ناسه‌رده‌میانه‌ن و به سه‌ر خه‌لك داده‌سه‌پێنرێن، نیشانی بیرووڕای جیهان ده‌درێت، كه له‌و رێگایه‌وه مه‌شرووعییه‌تی خۆیان له‌م ده‌نگ دانه نادێموكراتیكه كه خه‌ڵك تێدا بـڕیارده‌ر نین رائه‌گه‌یه‌نن و وا ده‌نوێنن كه هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دێموكراتیك له ئارادا بووه، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه خه‌ڵك له نێوخۆی وڵات و ته‌نانه‌ت له وڵاتانی دیكه‌ش ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه چاره‌نووسی وه‌ها هه‌ڵبژاردنێك ئه‌و كه‌سانه دیاری ناكه‌ن كه ده‌نگ ده‌ده‌ن، به‌ڵكوو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ژمێرن دیاری ده‌كه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی به‌پێی ره‌واڵی چه‌واشه‌كارانه‌ی تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتداره‌تییان هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بانگه‌واز بۆ شانۆكانی به نێو هه‌ڵبژاردن، كه له رێگای كۆمه‌ڵێك قه‌ول و به‌ڵێن و له هه‌مانكاتدا به گوشار و زه‌برووزه‌نگێكی كه ده‌خرێته سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، خه‌ڵك له سه‌ر سه‌ندوقه‌كانی به نێو ده‌نگدان كۆ ده‌كه‌نه‌وه . |
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی به‌پێی ره‌واڵی چه‌واشه‌كارانه‌ی تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتداره‌تییان هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بانگه‌واز بۆ شانۆكانی به نێو هه‌ڵبژاردن، كه له رێگای كۆمه‌ڵێك قه‌ول و به‌ڵێن و له هه‌مانكاتدا به گوشار و زه‌برووزه‌نگێكی كه ده‌خرێته سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، خه‌ڵك له سه‌ر سه‌ندوقه‌كانی به نێو ده‌نگدان كۆ ده‌كه‌نه‌وه و به‌و سیما نمایشییه‌ی كه ده‌ینوین و خه‌ڵك ده‌كه‌ن به كاریكاتۆرێكی نمایشی، جارێكی تر حكومه‌ت وئه‌و یاسا ناڕه‌وایانه‌ی كه خولقێنه‌ری تاوان و زه‌بر و زه‌نگن له وڵات‌دا به ره‌وا و خه‌ڵك ویست نێو ده‌به‌ن. چونكه مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ك له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێدا، له‌و وڵاتانه‌ی كه باوه‌ڕیان به ئیراده‌ی خه‌ڵك و یاساسالاری هه‌یه، مانایه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و ئه‌و كاره‌ش به هه‌نگاوێك له راستای گه‌شه‌ی تاك و كۆمه‌ڵ، له‌و وڵاتانه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ، بۆیه ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی كه به نێوی كۆماری دێنه سه‌ركار له ئه‌ساسدا مه‌شروعییه‌تی خۆیان له ده‌نگی خه‌ڵكه‌وه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی كه له شكڵی پاشایه‌تی و…هتد دان، بێ‌گومان شتێك به نێوی هه‌ڵبژاردن مانایه‌كی ئه‌وتۆی نییه و نابێت، و هه‌موو كات ده‌سه‌ڵات و گه‌یشتن به قودره‌ت و… هتد، له باوكه‌وه بۆ كوڕ و … هتد، ده‌گوازرێته‌وه.
به سه‌رنجدان به‌و راستییه، پێویسته ئاوڕێك له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی له وڵاتی ئێران و له ژێر ناوی حكوومه‌تی “كۆماری ئیسلامی”دا بده‌ینه‌وه و بزانین، ئایا ئه‌و دوو سیسته‌مه‌ی كه به یه‌كه‌وه بۆ حكوومه‌ت دیاری كراوه‌ن چۆن و به چ مه‌به‌ستێك په‌یكه‌ری حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی پێك دێنن، و هه‌تا چه‌ند توانیویانه یه‌كتر قه‌بووڵ یان ره‌ت بكه‌نه‌وه، چونكه بێ‌گوومان سیسته‌می به ته‌واوی له‌گه‌ڵ یه‌ك ناته‌با و نامۆن. بۆیه پێویسته بۆ زیاتر روون كردنه‌وه‌ی جیاوازیی نێوان سیسته‌مێكی كۆماری، له‌گه‌ڵ سیسته‌مێكی ئایینی ئاماژه به چه‌ند خاڵك بكه‌ین.
ــ سیسته‌می كۆماری، سیسته‌مێكی مۆدێڕن و سه‌رده‌میانه‌یه، یاساكانی كاتی و به‌پێی هه‌لومه‌رج گۆڕانیان به سه‌ردا دێ و له هه‌مانكاتدا بنه‌مای یاساكانی، زانستی و هه‌ست پێكراو، یان راستییه‌كانی سه‌رده‌می نێو كۆمه‌ڵن. به‌ڵام سیسته‌می ئایینیی،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی كۆن و له مێژینه‌یه،به‌ڵكوو یاساكانی ئێلهام وه‌رتوو له ئیلاهیات و سه‌رچاوه ئایینییه‌كانن، كه‌واتا یاساكانی هه‌میشه‌یی و ئه‌به‌دین و ناتوانرێت ئاڵووگۆڕیان به سه‌ر دا بێت.
بۆیه به‌و ئاكامه ده‌گه‌ین كه حكوومه‌تێكی ئایینی ناتوانێت ببێته حكوومه‌تێكی دێموكرات و دان به بوونی ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك به شێوازێكی دێموكراتیكانه دابنێ و باس له سه‌قامگیر بوونی دێموكراسی له وه‌هاسیسته‌مێكدا بۆ وڵات بكات، بۆ كه‌واتا كۆماری ئیسلامی له ئه‌سڵدا نه سیسته‌مێكی كۆمارییه كه بۆ مه‌شروعییه‌تی خۆی و یاساكانی بنه‌ڕه‌تی وڵات پشت به ده‌نگی خه‌ڵك ببه‌ستێت و نه سیستمێكی ئایینی و پابه‌ند به یاسا ئایینییه‌كانه، به‌ڵكوو، ته‌نیا سیاسه‌تێكی یه‌ك بان و دووهه‌وا كایه ده‌كات و ئه‌وه‌ی بۆی گرینگه، به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و گرووپی خۆیانه، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌ڵك له نیاز پاكی و بیر و باوه‌ڕی ئایینی و…هتد، خه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
لێره‌دا پێویسته بزانین له سیسته‌مێكی وه‌ك “كۆماری ئیسلامی” كه هه‌تا ئێستا زیاتر له 3 ده‌یه‌یه خۆی به سه‌ر وڵأتی ئێران دا سه‌پاندووه و به قه‌ولی خۆی و به‌پێی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی بۆ به نێو هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد كه هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك به‌ڕێوه چووه و تا ئێسا چه‌ندین خولی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕ كردووه، تا چه‌ند خه‌ڵك به ماف و ئازادییه‌كانیان شاد و له كیشه‌و گرفتی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ چاره‌سه‌ر بووه؟ یان به پێچه‌وانه‌وه قه‌یرانه‌كان چه‌ند قات روویان له زیاد بوون و بۆشاییان له په‌یكه‌ری كۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی و له نێو نه‌ته‌وه‌كانی په‌راوێز خراوی ئه‌و وڵاته‌دا به‌تایبه‌تی پێك هێناوه؟
له وڵاتی ئێران‌دا شه‌ش نه‌ته‌وه‌ی جیاجیا كه هه‌ر كامیان جوغرافیا، مێژوو و زمان، فه‌رهه‌نگ,….هتد تایبه‌ت به خۆیانیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه حاشا له بوونی یان كراوه و ته‌نیا دانی به بوونی یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك ئایین و یه‌ك زمان له‌و وڵاته‌دا ناوه، و ئه‌ویش بۆته ئامرازیك بۆ بن پێی كردن و زه‌وت كردنی مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته .
كام یه‌ك له نه‌ته‌وه‌كانی په‌راوێز خراو، كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی به قه‌وڵی خۆی وه‌ك یه‌ك نه‌ته‌وه سه‌یریان كراوه وده‌كات، توانیویه‌تی به درێژایی زیاتر له 3 ده‌هه‌ی ته‌مه‌نی حكوومه‌ت و له ئاكامی به نێو هه‌ڵبژاردنه ئازاده‌كانی كه به‌رێوه چوونه بۆ یه‌كێك له‌و ئورگانانه‌ی كه كاریگه‌ریان له سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌یه خۆی بپاڵێوێت و به به‌رپرسی وه‌ها ئورگانێك دیاری بكرێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئایین ده‌كاته پێوه‌ر بۆ یه‌كسانی نیوان تاك و كۆی نه‌ته‌وه جیاجیاكان و به یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك ئایین ده‌یان ناسێت، به‌ڵام ده‌بینین هه‌مووكات كۆمه‌ڵك یاسا و رێسای ناڕه‌وای كردۆته به‌ربه‌ست بۆ له په‌راوێز خستنی خه‌ڵك، به تایبه‌ت له كاتی به‌شداری كردن له به ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان و له راستای وه‌ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌رك بۆ ئیداره كردنی وڵات، كه مه‌سه‌له‌ی ئایین وه‌ك فاكته‌رێكی به‌هێز بۆ هه‌ڵاواردنی خه‌ڵك ده‌كه‌ن به پێش مه‌رجی به‌شدار بوون. بۆ وێنه كه‌سانی سونه مه‌زهه‌ب ناتوانن بۆ پۆسته گرینگه‌كان خۆ بپاڵێون، به‌ڵكوو ده‌بێ ئه‌و كه‌سه به‌ر له هه‌موو شتێك شیعه مه‌زهه‌ب و له نێو ئه‌وانیشدا، هه‌موویان ناتوانن، كه‌چی ده‌بێ شیعه‌ی ده‌وازده ئیمامی یا ئه‌سنا عه‌شه‌ری بێت و… هتد. بۆیه لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه له ژێر سێبه‌ری وه‌ها حكوومه‌تێكدا، نه تاك و نه كۆمه‌ڵ، ناتوانێت چاوه‌ڕوانی ئاڵوگوڕێك له راستای به‌ره‌وپێشه‌وه بردن و باشتر بوونی ژیان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا بن، چونكه ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و رێژیمه گرینگه ته‌نیا بوونی خه‌ڵك له سه‌ر سه‌ندوقه‌كانی به نێو دنگدانه و بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ویستی پاوان خوازانه‌یان، نه‌ك ده‌سه‌ڵات خۆی بۆ به جێ گه‌یاندن ویستی خه‌ڵك له‌و وڵاته‌دا به ئه‌ركدار بزانێت، كه ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ژێسته دێموكراتیكه‌یه كه سه‌رانی رژیم ده‌یگرن.
ئێستا رێژیمی كۆماری ئیسلامی، له كاتێكدا كه خۆی بۆ به‌ڕێوه بردنی خولی نۆیه‌می شانۆی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس شۆرای ئیسلامی ئاماده ده‌كات، له هه‌مان كاتدا تووشی كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی ئه‌ساسی و بنه‌ڕه‌تی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی هاتووه، له ئاستی نێوخۆیشدا ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه هه‌تا ئیستا وه‌فادار و سوێندخۆری رێبازه دواكه‌وتووه‌كه‌یان بوون، لێیان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه و كه‌وتوونه‌ته به‌ربه‌ره‌كانێ، چونكه به‌و ئاكامه گه‌یشتوون كه وه‌ها سیستمێك ناتوانێ نه وه‌دی هێنه‌ری ویست و داخوازییه‌كانی ئه‌وان كه خوازیار دانیشتن له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتن ونه خه‌ڵك كه خوازیاری بڕیاردان له سه‌ر چاره‌نووسی خیانن بێت.
به ئاوه‌ڕدانه‌وه‌یه‌ك له مێژووی به ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و حكوومه‌ته ده‌بینن كه هه‌موو كات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته خۆیان به خه‌م‌خۆر و به په‌رۆشی خه‌ڵك نێو بردووه، به‌ڵام بۆ جارێكیش بێ با له خۆمان بپرسین كه ئاخۆ هه‌تا ئێستا و له ئاكامی هه‌ر كام له خوله‌كانی به ناوهه‌ڵبژاردن، جیا له نه‌هامه‌تی و زه‌بر و زه‌نگ چی‌تریان بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به دریاری هێناوه؟
له وڵاتێكدا كه حاشا له بوونی نه‌ته‌وه كان ده‌كرێت چۆن ده‌بێ خه‌ڵك چاوپۆشی له وه‌ها هه‌ڵوێستێك بكات و به ده‌نگێك كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به ناڕه‌وا نێو ده‌برێت، شه‌رعییه‌ت و ره‌وایی بده‌ن به ده‌سه‌ڵات. له وڵاتێك كه زیاتر له 65% له حه‌شیمه‌تی، لاوان پێكی دێنن، كه له زوربه‌ی وڵاتان گرینگی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، كه چی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه جگه له تووش كردنیان به ماده هۆشبه‌ره‌كان و هه‌ڵاواردن له‌نێو زانكۆكاندا و لابردنی كۆمه‌ڵێك وانه‌ی وه‌ك: زانسته مرۆڤییه‌كان وله به ئیسلامی كردنی وانه‌و زانكۆكان وه‌ك ئالترناتیوێك بۆ به‌ر گرتن له ئاگابوونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی بێكاری له وڵات‌دا به‌گشتی و له كوردستان به‌تایبه‌تی كه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه ده‌توانین ئاماژه به‌و ئاماره بكه‌ین كه ته‌نیا له سه‌ر سنووره‌كانی كوردستاندا و له ماوه‌ی هه‌ر 48 كات ژمێر دا 1 كه‌س به هۆی ده‌سترێژی راسته‌و خۆی هیزه‌كانی رژیم ده‌كوژریت یان بریندار ده‌كرێت و ده‌یان و سه‌دان كیشه‌و گرفتی تر كه ئه‌وانه به‌شێك له ئاكامی به ناو هه‌ڵبژاردنه ئازاده‌كانی كۆماری ئیسلامییه كه بۆ خه‌ڵك و وه‌ك رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان هاتوونه‌ته‌وه ئاراوه، چیتری ده‌توانێت بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و به تایبه‌ت كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان پێبێت .
بۆیه له كۆتاییدا پێویسته ئه‌وه بڵین كه له چوراچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی ناڕه‌وای وه‌ك كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ڵبژاردن ته‌نیا سووكایه‌تییه به بۆچوون وكه‌رامه‌ت و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك له‌و وڵاته و جگه له‌وه كۆماری ئیسلامی ناتۆانێ و ناخوازێت هیچ كام له كێشه‌كانی خه‌ڵك به تاك و كۆ چاره‌سه‌ر بكات، و ئه‌وه‌ش یه‌كێك له خواسته‌كانیه‌تی كه خه‌ڵك له شه‌رایه‌تێكی ناله‌باری دوور له ره‌فاهی ژیان به سه‌ر به‌رێت، تاكوو به هۆی كێشه‌كانیان نه‌توانن بیر له ماف و ئازادییه‌كانیان بكه‌نه‌وه و هه‌تا سه‌ر، گوێ له مست و فه‌رمانبه‌ری ئه‌مره‌كانی ئه‌و رێژیمه بن.به‌ڵام وه‌ك كورد ده‌ڵێ به هێڵه‌گ پێشی خۆر ناگیرێت، و بیری دواكه‌وتوانه‌ی ئه‌ورژیمه‌ش ناتوانێت پێش به نوێی خوازی و ماف ویستی خه‌ڵك بگرێت . {jcomments off}