"an independent online kurdish website

زمان یەکێک لە گرینگترین شوناسی هەر نەتەوەیەکە  بۆیە گەلی کورد بە زمانی کوردی و زاراوەی جیا جیا قسە دەکات و هەر ئەم قسە کردنە بوەتە هەوێنی ئەلف و بێ کوردی و نوسینی کوردی ئاسان کردووە کە بە سەدان هەزار کتیبی کوردی ئیستا لە بەر دەست دایە لە هەموو بوارەکان دا.smko_bekes

تەنیا بەشێک لە چوارپارچەی کوردستان کە باشوری کوردستانە لە مێژ ساڵە خوێندن بە زمانی کوردی رسمی یە و لە پارچەکانی تری کوردستان دابە داخەوە کوردی خویندن و نوسین هەر بڤەیە، نامهەوێ باسەکەم بۆ ئەم بابەتە تەرخان بکەم ، چونکە ئەوەی من دەمهەوێ لە سەری بدوێم زمانی کوردی لە ناو کوردانی دەرەوەی وڵاتە.

بە لە بەر چاو گرتنی ئەو ماوەی کە من لە دەرەوەم کە یازدە ساڵە و لە نزیکەوە لە گەڵ زۆربەی هەرە زۆری کوردەکان دا هات و چو و ناسینم هەیە. دەتوانم ئاکامی زمانی کوردی لە بۆ چونی خۆمەوە بەم شێوە هەڵ سەنگێنم

بە داخەوە دەبێ بڵێم زۆربەی هەرە زۆری دایک و باوکەکان نەک هیچیان بۆ منداڵەکانیان نەکردووە بەڵکو ناراستەو خۆ بونەتە هۆیی فەوتان و نەمانی زمانی کوردی.

بۆ نمونە لە سەدا نەوەد و نۆی منداڵانی تەراوگە ناتوانن کوردی هەر بخوێننەوە  و دەتوانم بڵێم لە سەدا پەنجای هەر ناتوانن بە کوردی قسە بکەن تەنیا لە چەند وشە یان چەندرستەی تێک و پێک شکاو و تێکەڵ و پێکەڵ کە سەرو بنی قسەکان دیار نین.

بۆیە منداڵەکان بە زۆری لە نێوان خۆیان دا و تەنانەت جار و باریش لە گەل بنەماڵەکانیان تەنیا بە زمانی ئەو وڵاتە قسە دەکەن کە تێدا دەژین

داخوا کێشەکان چین و بۆ وایە

کێشەی یەکەم

لە دەرەوە زۆربەی هەرە زۆری بنەماڵەکان ناچارن منداڵەکانیان بنێرنە داینگاکان کە لەوێ یەکەم شت ئەوەیە کە لە نێوان منداڵانی تردا تێکەڵ دەبن ومنداڵ ناچارە بە زمانی ئەم وڵاتە شارەزابێت و هەر لە گەل پشکوتنی زمانی بە وشەو قسە کردنی ئەم وڵاتە ئاشنا دەبێت و زمانی ئەم وڵاتە بە کار دێنێ. بۆیە زمانی دایکی لا ئەستەم دەبێت ئەگەر بنەماڵەکان هەوڵی جیدی نەدەن بۆ فێر کردنی منداڵەکانیان ئەوە فێر نابن.

من لە وڵاتی نۆرویژ دەژیم و بە پێ قانونی ئەم وڵاتە لە ناو قوتابخانە رەسمی یەکان دا ئیزن نادرێ زمانی دایکی لە پاڵ زمانی ئەم وڵاتە دا بخوێندرێ، واتە دەکرێ ماموستای کوردی بە قەولی ئەوان ماموستای زمانی دایک هەبێت بۆ منداڵەکان بەڵام ، دەبێ ئەو دەرسانەیان بۆ شەرح بکات کە رۆژانە دەی خوێنن کە تایبەتن بە دەرسەکانی قوتابخانە و بە هیچ شێوەیەک منداڵ بۆیی نی یە کتێبێکی ئەلف و بێ زمانی کوردی ببات و لە و کاتژمێرە کە لە حەوتوو دا بۆ زمانی دایک تەرخان کراوە ئەوە بخوێنێ، بۆیە ناراستەو خۆ ئەم وڵاتە لەم بەشەدا رێگرە لە خوێندنی زمانی دایک لە پاڵ زمان و خوێندنی ئەم وڵاتەدا.

له‌ دەرەوە زۆربەی هەرە زۆری بنەماڵەکان ناچارن منداڵەکانیان بنێرنە داینگاکان کە لەوێ یەکەم شت ئەوەیە کە لە نێوان منداڵانی تردا تێکەڵ دەبن ومنداڵ ناچارە بە زمانی ئەم وڵاتە شارەزابێت و هەر لە گەل پشکوتنی زمانی بە وشەو قسە کردنی ئەم وڵاتە ئاشنا دەبێت و زمانی ئەم وڵاتە بە کار دێنێ.

بەڵام لە گەل ئەوەش دا رێگەیەکی تریان بۆ چارەسەری ئەم گرفتە کردوەتەوە کەئیزن بە هەر کەس و ریکخراوێکی کۆمەڵایەتی دەدات و تەنانەت یارەمەتیان دەدات گەر بیان هەوێ کلاسێکی زمانی دایک دابمەزرێنن جا لە هەر نەتەوە و زمانێک بن ، بۆیە کوردەکان بە ئاسانی دەتوانن گەر بیان هەوێ ، شوین و ئیمکاناتی دەرسی بۆ منداڵە کوردەکان فەراهەم بکەن لە رێگەی دەزگا پێوەند دارەکان و بێ هێچ کێشەیەک تەنیا ، کەمێک کاری ئیداری دەوێ و فیداکاری چەند کوردێکی دڵسوز و لە خۆ بردوو کە بتوانن وەک هاوکاری دەرس بڵێنەوە. یان داوای هاوکاری بکەن لەم وڵاتانە و ئەوانیش بە پێ ئیمکان هەم ئیمکاناتی دەرسی و هەم شوێن دابین دەکەن بۆ ئەم کارە. کە بە داخەوە زۆر جار هەم شوێن دابین کراوە هەم کەسێکی خۆبەخش ئامادە بووە وەک ماموستا دەرس بڵێتەوە بەڵام منداڵەکان ئامادە نەبوون بچنە ناو کلاسی زمانی دایکەوە یان تەنیا چەند منداڵێک لە یەکەم رۆژەکان هاتوون و دواتر ماموستاماوەتەوە لە گەل مێز و کورسی یەکان و کلاسێکی خاڵی، کە ئەمە جێگەی داخە و دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە کورد نەی توانیوە گرینگی زمانی دایک بزانێ بە تایبەت لە دەرەوەی وڵات.

کێشەی دوهەم.

بنەماڵەکان و منداڵەکانن. بە هۆیی ژیانی سەختی ئەم وڵاتانە دەبێ بەردەوام دایک و باوک کار بکەن تا بتوانن خەرجی ژیان گوزەران و کرێ خانوو و کارەبا و زۆر شتی تر دابین بکەن ، بۆیە کاتیان زۆر کەم دەبێت تا بتوانن تەرخانی بکەن بۆ منداڵەکانیان و بە تایبەت گەر بۆ نمونە شوێنێک وەک قوتابخانە بکرێتەوە لە یەکێک لە گەرەکەکانی شارێک دا ، هات و چو ئاسان نابێت چونکە هەر کوردە و لە گەرەکێک و تەنانەت شارێکی ترە و دووری رێگە کە و نەبوونی کات ، دەبێتە هۆیی ئەوەی کە هەموو کەس بە ئاسانی نەتوانێ هەوڵ بۆ چارەسەی ئەم کێشەیە بدات تا بتوانن هاوکاربن بۆ فێر بوونی زمانی شیرینی دایک بۆ منداڵەکانیان.

کێشەی سێهەم

لەلایەکی ترەوە بە داخەوە منداڵەکانن کە لە سەدا یەکی ئارەزویی خویندنی زمانی دایکی نی یە و گەر دایک و باوکەکە هەوڵێکی زۆریش بدەن و کار ئاسانیان بۆ بکەن منداڵەکەیان نایهەوێ و ئامادە نین لە کلاسی زمانی دایک دا بەشدا بن و بۆیان گرینگ نی یە بە داخەوە زۆر بێ بایەخ سەیری زمانی دایک دەکەن چونکە بە قسەی زۆرێک لەوان وا باشترە بە سەر زمانی ئەم وڵاتەدا زاڵ بن کە تێدا دەژین دەتوانم بڵێم لە سەدا نەوەدی زیاتر هەر سەیری تەلەفزیونی کوردی ناکەن و هەواڵەکانی کوردستان هەر بۆیان گرینگ نی یە، بۆیە ئەمە کارەساتێکی یەکجار سەختە کە بە سەر ئێمەی کورد دا تێپەردەبێت کە بە سەدان هەزار کورد لە وڵاتانی ئوروپایی دا دەژین.

بە سەرنجدان بەم خاڵانەی سەرەوە بە داخەوە زۆربەی هەرە زۆری بنەماڵەکان لەو پروسە گرینگەدا شکستیان خواردووە، و هەر ئەوە بوەتە هویی ئەوە کە منداڵانی ئیرە بە داخەوە زمانی دایک نازانن و ناتوانن نە بەباشی قسەی پێ بکەن نە  پێ بنوسن و نە بیخویننەوە، بۆیە ئەمە دەکەوێتە سەر کەم کارایی کوردەکانی دانیشتوی ئەم واڵاتانە، کە بە داخەوە ئیکجار زۆرن ئەو بنەماڵانەی کە گوێ نادەنە ئەم پرسە گرینگە و زمانی شیرینی دایک چەند ساڵێکی تر لەم واڵاتانە بەرەوفەوتان دەچێ و ئیتر کوردەکان بە زمانی ئیشارە و زمانی بیگانە تەنیا قسە دەکەن لە گەل یەکتر.

بۆیە هیوادارم کوردەکانی دەرەوەی وڵات خەمی ئەم کێشە گرینگە بخون و هەوڵی جیدی بدرێ بۆ زیندو راگرتنی زمانی شیرنی دایک لە ناو بنەماڵەکانمان دا و لە ناو کوردانی دەرەوەی وڵات دا کە لە ئەو پەری پشت گوێ خستن دایە و ئیتر بە داخەوە گرینگی پێ نادرێ.

سمکۆ بێکەس

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی