وتوێژی کوردستان میدیا له گه‌ل ڕێزدار کاک ڕۆسته‌م جیهانگیری ،ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
مژاری وتوێژ هه‌ڵبژاردنی دوری نۆیه‌می مه‌جلیسی ئێران
ک/مــــــــیدیا: به سرنج‌دان به بارودۆخی ئێستای ئێران و ئه‌و گۆڕانکاری و هوشیارییه سیاسییه‌ی که له نێو خه‌ڵکدا دروست بووه، به‌ڕێزتان به‌شداریی خه‌ڵک له ته‌حریمی چالاکی هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی نۆیه‌می مه‌جلیسی رێژیمی ئێران‌دا چۆن ده‌بینن؟
ر. جه‌هانگیری: له ده‌سپێکدا هه‌ر له یه‌که‌م رۆژی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی رێژیمی کۆماری ئیسلامی له ئێران‌دا، په‌یامی گه‌لی کورد روون بووه و سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی که له چوارچێوه‌ی رێژیمی ئیسلامیی ئێران‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به باشی زانیویه‌تی که خه‌ڵک له رێگای ئه‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه‌وه به مافی دێموکراتیک و خواسته‌کانیان ناگه‌ن. خه‌ڵک به هه‌ستی شۆڕشگێرانه‌ی خۆیان رێژیمی پاشایه‌تیی ئێرانیان رووخاند، به‌و هیوایه‌ی که نیزامێکی دێموکراتیک ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێ و ئازادی راگه‌یاندن و مافی مرۆڤ و به‌گشتی ئازادییه‌کانی تاک له نێو کۆمه‌ڵگادا جێگیر ببێت، مخابن ئه‌و شته پێک نه‌هات و گه‌لی کورد به خێرایی مه‌به‌ستی رێژیمیان خوێنده‌وه و زانی که خه‌ون و داخوازییه‌کانی خه‌ڵک به‌ره‌و پووچی رۆیشتوون و له یه‌که‌م ریفراندۆم که 33 ساڵ پێش ئێستا له‌سه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تیی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێوه چوو، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئه‌و به‌ناو ریفراندۆمه‌ی ته‌حریم کرد و رایگه‌یاند که ده‌بێ ئه‌ڵتێرناتیڤ‌گه‌لێکی دیکه له‌و ریفراندۆمه‌دا به‌شدار بن و ته‌نیا کۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌بێت. له‌و کاته‌وه دامه‌زرێنه‌رانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له دژی کورده‌کان که‌وتنه پیلان داڕشتن و کۆمکوژ کردن و تیرۆر و خاپوور کردنی گونده‌کانی کوردستان.
دیاره هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو که حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژیمه غه‌ره‌زێکی هه‌بێ، به‌ڵکوو ئه‌و حیزبه به جیهانبینیی خۆی له‌و بـڕوایه‌دا بوو که مرۆڤ ده‌بێ سه‌ربه‌ست بێ و به‌و شێوه‌یه که له دایک ده‌بێ هه‌ر ئاوا ئازاد بژی، له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا به‌شدار بێت و ده‌نگی خه‌ڵک له به‌ڕێوه بردنی وڵات باندۆری هه‌بێت و هیچ که‌س به‌سه‌ر یاسادا سه‌روه‌ر نه‌بێت. له رێژیمی ئیسلامیی ئێران‌دا مخابن هه‌موو که‌س ده‌بێ پێره‌وی له یاسا بکات و یاساش پێڕه‌وی له “وه‌لیی فه‌قیه” بکات. هه‌ر بۆیه گه‌لی کورد له سه‌نگه‌رێکی هه‌مبه‌ر رێژیمی ئیسلامیی ئێران‌دا جێی گرت.
ته‌نانه‌ت هێندێ جاریش حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌ڵبژاردنه‌کانی وه‌ک خولی یه‌که‌می مه‌جلیسی شوورای ئێران و مه‌جلیسی خوبره‌گانی ته‌حریم نه‌کردووه و ته‌نانه‌ت نوێنه‌رانی کورده‌کانیش ده‌نگیان هێناوه.
ئه‌وه وه‌کوو ئه‌وه بوو که “ئه‌گه‌ر ده‌رگا دابخه‌ن له په‌نجه‌ره‌دا بچینه ژووره‌وه” که ئه‌و رێژیمه سه‌لماندوویه‌تی نایهه‌وێ له‌گه‌ڵ ئێمه بسازێت و له سیستمی رێژیمی ئێران‌دا هیج جۆره رکابه‌رێکی نه‌بێت.
له‌و گۆڕانکارییه هزریانه‌ی که له ئێران‌دا پێکهاتوون و هه‌روه‌ها لێکترازانی باڵه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات، بێ‌گومان له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵک دایه و ئه‌م جاره به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوتر خه‌ڵک له ته‌حریمه‌کاندا به‌شداری ده‌که‌ن.
ره‌نگه هێندێ جار له ژێر گوشاره‌کانی رێژیم‌دا خه‌ڵک بێ‌ده‌نگ ببێت، به‌ڵام خه‌ڵک نه‌خه‌وتوون و به‌رده‌وام له هه‌وڵی خۆ رزگار کردن دان. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ره‌نگه له‌ناو هێزه‌کانی ئوپۆزسیۆندا یه‌ک پلاتفۆڕمی هاوبه‌ش نه‌بووبێت به‌ڵام یه‌کده‌نگییه‌ک هه‌یه و وێچوونێک له نێوان به‌یاننامه‌کانی هه‌ر کام له‌و به‌یاننامانه‌دا هه‌یه.
پێش‌بینیی من ئه‌وه‌یه که ته‌حریمه‌کانی ئه‌و جاره پـڕره‌نگتر ده‌بێت و دڵه‌راوکێی نێو ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمیش هه‌ر ترسێکه له به‌رفراوانیی ئه‌و ته‌حریمه.
ک/مــــــــیدیا: سیاسه‌تی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هه‌رده‌م له‌هه‌مبه‌ر گه‌لی کورددا سه‌رکوت و توندوتیژی بووه، به‌ڵام له ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران‌دا هه‌تا خولی ده‌یه‌می به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری به‌و جۆره سه‌رکوتی خه‌ڵک گشتگیر نه‌بووه. ئێستا که نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران، ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌ی فارسیش هاتوونه‌ته سه‌ر قه‌ناعه‌تی 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری کوردان، ئه‌م فكرییه‌ته هه‌تا چ راده‌یه‌ک له‌سه‌ر ته‌حریمی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان کاریگه‌ریی ده‌بێت؟
ر. جه‌هانگیری: چۆن سه‌رکوت نه‌بووه؟ له ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێرانیشدا هه‌رده‌م گوشار و سه‌رکوت هه‌بووه، به‌ڵام له‌سه‌ر جه‌ناحه‌کانی دیکه‌ی سه‌ربه ده‌سه‌ڵات نه‌بووه. ئه‌وه راسته که پاش هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌می سه‌رکۆماریی کۆمه‌ڵێک ناڕه‌زایه‌تی دروست بوو و سه‌رکوت و ده‌سبه‌سه‌ر کردن و ئه‌شکه‌نجه له ناوجه‌کانی دیکه به‌تایبه‌ت له تاران‌دا هاتنه ئاراوه، له‌و ماوه‌یه‌دا بوو که لایه‌نی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی ئێران بۆ یه‌که‌م جار زوڵمیان له‌سه‌ر خۆیان ده‌دیت و له هه‌ندێ شوێندا به‌رخۆدانیان کرد و پاشانیش سه‌ركوت کران. شه‌پۆلی سه‌رکوت له‌هه‌مبه‌ر ناڕازییان و دژبه‌رانی رێژیم به درێژایی ته‌مه‌نی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هه‌بووه که به‌رچاوترینیان له کوردستان بووه. به‌ڵام دیسانیش لێکترازانی باڵه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات، نه‌هێشتنی رکابه‌ر له‌لایه‌ن بناژۆخوازه‌کانی رێژیمه‌وه، ده‌توانێ به شێوه‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌حریمی هه‌ڵبژاردندا بێ، هه‌ر چه‌ند به‌ناو ریفۆرمخوازه‌کانی رێژیمی ئێران به فه‌رمی ئه‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردننانه‌یان ته‌حریم نه‌کردووه، به‌ڵام با‌س له به‌شداری نه‌کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها هێندێک لایه‌ن به ناوی ئوپۆزسیۆنی سه‌رانسه‌ی و ته‌نانه‌ت کوردیش به خۆش‌بینییه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوودا به‌شدار بوون، ئه‌مجاره تێکه‌ڵ به به‌ره‌ی ته‌حریم بوون، گومانی تێدا نییه که باندۆری ئه‌رێنیی له‌سه‌ر چالاک بوونی ته‌حریم ده‌بێت.
ک/مــــــــیدیا: هه‌تا ئێستا هاوکاریی نێوان هێزه‌کانی ئوپۆزسیۆن بۆ چالاک‌تر کردنی ته‌حریم چۆن به‌ره‌و پێش ده‌چی؟
ر. جه‌هانگیری: مخابن هه‌ر وه‌کوو ئاماژه‌م پێ‌کرد به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو به یه‌ک گوتاری هابه‌ش له ناو ئوپۆزسیۆندا نییه، به‌ڵام ئه‌م بانگه‌وازه لێکجیاواز به‌ڵام هاوته‌ریبانه بۆ ته‌حریمی هه‌ڵبژرادن، ده‌کرێ بڵێین یه‌ک ده‌نگییه‌ک هه‌یه ئه‌و یه‌کده‌نگییه‌ش خاڵێکی ئه‌رێنییه و هیوایه‌ک به خه‌ڵک ده‌به‌خشێت. له پێوه‌ندییه‌کانیشدا به‌رده‌وام با‌س له هه‌بوونی یه‌کده‌نگی و بۆ ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن هه‌یه. به‌ڵام کێشه‌ی گه‌وره له نێو ئوپۆزسیۆنی کوردی ئێرانی له‌و ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌وه‌یه كه جیابوونه‌وه له نێو حیزبه سیاسییه‌کاندا رووی داوه و ئه‌و لایه‌نانه پێکه‌وه پێوه‌ندییان نییه که زێده‌تر با‌س له هاوکارییه‌کی به‌هێز بکرێ، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی جیاجیا پێوه‌ندی هه‌ن و باسی ته‌حریمی چالاک له نێو ئوپۆزسیۆنی سه‌رانسه‌ری به‌تایبه‌ت ئوپۆزسیۆنی کوردی‌دا له رۆژه‌ڤ دایه و له‌و نیوانه‌شدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌وڵی داوه گرینترین و چالاک‌ترین رۆڵ بگێڕێت.
{jcomments off}