ههموو مرۆڤێکی ئازاده و لایهنگری گهلانی ئازادیخوازو مرۆڤ دۆست،باوهڕی به سهرکهوتنی گهلانی زوڵم لێ کراوهوه ههیه و چاک دهزانێت که ئەمرۆ لە سەر خاکی سوریادا چی دەگوزەرێت و چلۆن ڕژێمی ڕەفتار فاشی ئەو وەڵاتە لە بەعسیە خوێن ڕێژەکانی هاوبیرانی سەدامی وا بەربوونەتە گیانی گەلانی سوریا و
چلۆن بێتاوان و خەڵکی سەبیلی ئەم وەلاتە بێ نەوایە، وەبەر رەگباری گوللە و بۆردومانی فرۆکهکان و هێرشی سهربازیان دڕندانه دەدەن و چلۆن ڕۆژانە بە دەها لاوو پیرو ژن و مندالانی گەلانی سوریا لە سەر خیابانەکان و کوچەو کۆلانەکانی شارهکاندا بە گولڵـەی بەعسیەکانی پڕ لە تاوان و جنایەتەکارهوە دەخەنە سەر زەوی و گیانی پاکیان زۆر ناهەقانە لێ دەسەنن و دیمەنە ترسناک و بێ شەرمانە و دکتاتۆرانە و نامرۆڤانەی ئەو ڕژێمە دەبینین کە هەموو ڕۆژێک پەلاماری خەڵکی ڕاپەڕیو و شۆرشگێری ئەو وەڵاتە که داوای ئازادی و ڕههایی ژیان که مافێکی ڕهوای خۆیانهدەکەن و،بۆیهکه ئهو ڕژێمه کهسیفه چی خەراپەیە بە سەریاندا دێنن و سوریایان لە نیشتمانپەروەران کردۆتە دۆزەخێ کەبە شێوەیەکی زۆر دڕندانەوە دژ بەخەباتگێران و ئەوانەی کە داوای چەسپاندنی دیموکراتیەت و لە ناو چوونی دکتاتۆریەت لە سەر زەوی خۆیانەوە دەکەن وا بە تۆپ و دەبابەو فڕۆکەکانیانەوە خەلکی سەبیلی ئەو شارانە دەدەنە بەر گولله و لە بەر چاوی ئەم جیهانەوە وا بە کۆمەل خەڵک لە ناو دەبەن، ئەوان خەڵکەی کە سەربەرزانە ڕاپەڕیون تاوەکو دکتاتۆرەکان لە ناو بەرن و وەڵاتێکی پڕ لە دیموکراتیەت و ئازاد و پێشکەوتوو بێننە کایەوە، دیارە کە سەرۆکی دکتاتۆری سوریا وا دەزانێت کە ڕهوایه بێ تاوانان بکوژێت وا دهزانێت که دەتوانێت بە سەر ئەم گەلە ستەمدیدەوە کە سالەهای ساڵە دکتاتۆرانە فەرمانڕەوایەتی خۆی بە سەر دا سەپاندوون،ئهو گهلهی که ئهو رژێمه دکتاتۆره دەیانەوێت ئەم هەموو زوڵم و زۆرداریانەیان وەک ڕابوردو بۆ هەتایە بمێنتەوە و هەروا لە گەل گەل و نیشتمانی ئەو گەلە چەوساوەیەدا ئاوا دکتاتۆرانە ڕەفتار بکەن و خودی بەشاراول ئەسەد بۆ هەمیشە لە سەر فەرمانڕەوایەتی بمینێت و خەلکی بێ گوناه وسەبیلی ئەو وەڵاتە هەمیشە وەک کە سالەهایە هەن هەروا ئەسیر و چەوساوەو ژێر دەستەی زولم و زۆرداری و کۆیله بن و هەموو مافێکی ئازادانە و سەربەرزانەیان بۆ هەمیشە لێ بسەندرێت و هەرچی زوڵم و زۆرداریە بە سەریاندا بچەسپێننەوە و ئیتر بۆ هەتایە هەر خۆیان بەو شێوە دکتاتۆریەتەی کە نە باوی ماوەو نە ڕۆژی زالبوونە بە سەر هەستی پاکی دیموکراتیانەو نە باوی رژێمی دکتاتۆرانە بە سەر گەلاندا ماوە، بەڵام ئەوان ڕژێمە بۆگەن و دکتاتۆرانە ڕۆژ لە دوای رۆژدا زیاتر هەوڵی مانەوەی خۆیان بە هێزی سەربازیانەوە دەدەن و دەیانەوێت بۆ هەتایە فەرمان ڕەوابن و خەڵکی بێ تاوانی ئەوان وەڵاتانەش چەوساوەو بێدەرەتان بـمیننەوە و ئەوەی کە بلێت لەل لە ناوی بەرن و هەموو مافێکی ئازادی و سەربەخۆییان لێ زەوت بکەن و هەروەک هەمیشە کە ئەم کارەیان کردووە و هەروابن،ئەوەی کە زۆر جێگای داخە کە زلهێزهکانی وهک ڕوسیا و چین و ههندێکی تریش پشتوانی لە سەرۆکی سوریا دەکهن و لە گەل کوشتنی ئەو هەموو بێتاوانانەوە ڕژێمی دکتاتۆری بەعسی سوری بە هەق دەزانن که ئهم برگریانهش گهورهترین جنایهته که ئهو ڕژێمه خهڵک دهکوژێت و ئهوانیش وا کەوتوونەتە ناو ئەو داوە کەسافەتکاریەوەو، بە پێی هەوالەکان دیاره که ئهوان وهڵاتانه چۆن بهرگری له مانهوهی ئهو ڕژێمه دکتاتۆرو مرۆکوژهوه دهکهن و دهیانهوێت که بهشارول ئهسدی سوریای مرۆ کوژ ههر ئاوا دژ بە گەلانی سوریاوە هەنگاو باوێت، کە ئەمەش بەڕاستی شەرماوەرانەو نامرۆڤانە و دوورە لە هەستی سەرکەوتنی بیری دیموکراتیەت و بادانەوەیە بۆ بەرەو دکاتاتۆریەت چوون و دروست کرنەوەی زوڵم زۆرداری بە سەر گەلانی ستەمدیدەوە، ئەمڕۆ لە دوای ئەو هەموو کارەساتانەی کە بەعسیەکانی عێراقی بە سەر گەلانی عێراقیان دا هێناوەو ئەو هەموو کارەسات و ماڵوێرانی وبەدبەختیانەی کە لە ژێر سایەی بەعسیەکانی سەدامی وەدی هات و تا ئەو ڕۆژەی کە ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە ڕژێمی بەعسی عێراقیان دا، دیمان کە ئەوان بەعسیانە چیان کردو چۆن بەرببوونە گیانی خەڵکی عێراقەوە،کە ئەمڕۆ هیچ عێراقیەیەکی پاک و شەریف بەهیچ شێوەیەک هەق بە خۆی نادات کە پشتوانی لەو دکتاۆرانەی کە لاسایی لە سەدامیان دەکەنەوە و خەڵکی بێتاوانی خۆیان ئاوا لە ناو دەبەن و هەموو مافێکی بوونی خۆیان دژ بە هەستی پاکی مرۆڤایەتی لێ زەوت دەکەن و بە خوت و خۆڕایی تەنیا لە بەر ئەوەی داوای چەسپاندنی دیموکرایەت و لە ناو چوونی دیکتاتۆریەت دەکەن بێت و پشتیوانی لەوان ڕژێمە کەسیفانەوە بکات، دیارە کە ئەوان ڕژێمانهی که ڤیتۆ بۆ مانهوهی زولم و زۆرداری به کار دێن و هۆکاری پشتوانین لە هەستی دکتاتۆریەت دهکهن وهک ئهو ڕژێمه کهسیف و دژ به مافی مرۆڤن لهمه زیاتر چتریان پێ نیە و هەستی ناپاکی دکتاتۆرانەیان وهک ههموو دکتاتۆرهکانی جیهان دەجولێت و جێگای شەرم و شورەییشە بۆ هەموو ئەوانەی هاوکاری لە وان ڕژێمانەوە دەکەن کە خەڵکی خۆیان وەبەر رەگباری گوللـە دەدەن و هەموو مافێکی ئازادی و دیموکرات دەخەنە ژێر پای هەستی کەسیفی دکتاتۆریانەی خۆیانەوە و بەو شێوە دڕندانەی کە ئەمڕۆلە سایەی ڕژێمی سوریاوە دژ بە گەلانی سوریاوە ڕوو دەدات و ئاوا خەڵک دەکوژن و ڕۆژانە بە دەها بێتاوانان لە ناو دەبەن،پشتیوانی لەوان جنایەتانەوە دەکەن کە ئەمەش جگە لە هاوبەشیەتی لەوان تاوانانەو جولانی هەستی دکتاتۆریەت له لایهن بهرپرسانی ئهوان وهڵاتانهوه به داخهوه شتێکی تر نیە،خۆ دیاریشه له ئاکامدا سهرکهوتن ههر بۆ گهلانی سوریای قارهمانه.
12.3.2012 ههولێر.
{jcomments off}