لە هەر حیزبێک، رێکخراوەیەک، کاری رۆژانەت ، پێوەندی متمانە بتەوە نەبێت گرفتەکان تا دێت زیاترو ئاڵۆزتر دەبێت! متمانەو هاریکاری نێوان مرۆڤەکان دەتوانێت بیرو باوەرکان لە یەک نزیک بکاتەوەو!
ئەگەر باس لە متمانەو باوەریێک بکەین بەرانبەر بە حیزبێک،دەبێت هەموو ئامانجەکانی بەرنامەو پێرەوکانی بزاینین و لە خۆمان باشتر بیناسن بۆ ئەوەی تەنها لە بەر پلەو پایەو خۆ نیشاندان نەبێت و، بە دەم هەموو بانگەوازیەکانیەوە بینوو لە کاتی تەنگانەدا پاڵپشت بین!
متمانە لە سیاسەتدا دەبێت رۆڵی تایبەتی خۆی هەبێت بۆ بەهێز کردنی دیمۆکراسی لە چوار چێوەی پرنسیپ و بریارکانیدا !
کاتێک داوامان لێدەکرێت بۆ ئەرکێک دەبێبت بە متمانە و بیروباوەرێکی فراوانەوە بەرو پیری ئەو ئەرکانە برۆین !
باوەرو متمانەت هەبێت، دەتوانی میکانزمی گونجاو بەرهەم بهێنی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی کۆمەڵگا !
متمانە بە خۆ بەستن فاکترێکە بۆ ئاسان کردنی کاری رۆژانت و زیاتر کارەکەت خٶش بوێت.
لە کاری رۆژانەی هەر تاکێک لە ئێمە زۆر جار توشی نائومێدیەک بوین و دواتر خۆمان بە شکەست زانین وە ،بەڵام حەزدەکم ئەوە بڵێـم هەرگیز خۆت بە نائمێدو شکشت مەزانە لە بەرامبەر هەر کارو گرفتێکدا چونکە مرۆڤ لە روبەروی هەر روداوێک لە کارێکدا زیاتر دەبێتە خاوەن ئەزمون و متمانە بە دەست دێنێت و باوەر بە خۆ بونی زاڵ دەبێت.
هەر بۆیە حەز دەکەم وەک ژنێکی کورد ئەوە بە ژنانی کوردیش بڵێم متمانەتان بە خۆتان و کاری رۆژانتان هەبێت و هەرگیز بێ هیوا نەبن لە کاری رۆژانتان چ لە کاری سیاسی و کۆمەڵایەتیتاندا و چ لە کاری خۆتان کە بۆ بژێوی ژیان هەوڵ دەدن بۆ خێزانەکنتان شان بە شانی پیاوەکانتان کار دەکەن.
ژنان دەبێت لە کۆمەڵگادا بەرژەوندی و باڵادەستی خۆیان وە دەر بخەن و بە سەر کارەکنیاندا زاڵ بن بۆ هەر چی زیاتر بەرەو پێشبردنی ژنانی رزگاری خواز گەلەکمانە !
ئەگەر چاو لە بێمتمانەیی بکەین دەبینن کەسی بەرامبەر خۆی زۆربە نائمێد دەزانێت، لە بێمتمانەیی خۆی، هەوڵ بۆلاواز کردنی ئەوی دیدەدا،کە واتە هەرگیز رێگە بەو کەسانە مەدەن کە متمانەی خۆیانیان لە دەست داوەو هەوڵ بۆ روخاندن دەدەن.
گەورەترین سەر مایە بۆ هەر کۆمەڵگەیەک یان کۆمەڵێک، بە هێز کردنی ئاستی زانیاری
و پشبەستن بە یەک بوون و متمانەیە.
هیوای ژیانێکی ئاسودە بۆ هەموو کەسێکی خاوەن بیرو باوەرێکی پاک وبەهرە مەند دەخوازم.ژیان بەردەوامە.
شەهلا یارحوسێنی ١٣.٣.٢٠١٢{jcomments off}