"an independent online kurdish website

پێنج هەزار گوڵی سوور                 

بۆ پێنج هەزار گوڵ خونچەی وەریوو        

بۆ پێنج هەزار کوردی لە ژین خۆشی نەدیوو        smko_b2008

دەمەو بەهارێکی تەمەن

لە کاتیکا لقی دارەکان گوڵبارانی چرۆ بوون

لە کاتێکا هەموو خەڵکی کوردستان

دڵخۆشی بەهارێکی تری نوێ بوون

لە کاتێکا وەرزی ژیان دەمەو بەهاربوو

دەستی رەشی تاوان

ئەوانەی کە هەرگیز نی یانە ویژدان

هەڵنبجەیان کردە هێروشیما و

بۆمبی ژەهراوەی یان بە سەر ئاسمانی شاردا باران
شارێکیان لە ناو دوکەڵی شیمیایی دا خنکان
پێنج هەزار نەمامی ژینیان لە ریشەوە وشک هەڵگەران

مومی گەش هەڵ کەن بۆ پێنج هەزار گوڵاڵە سوورەی لە ژەهردا خنکاو

بۆ پێنج هەزار جەستەی بێ تاوان کوژراو

بۆ پێنج هەزار شەهیدی هەڵبجە

بۆ شآرێک کە بوو بە داستانی مێژوو

چ تاوانێکی شوومە و چ ئازارێکی سەخت و بە ژانە

شازدەی سێ

دوژمنەکان شارێکیان لە گاز و ژەهرو دوکەڵ و بارووت و تاواندا خنکان

شارێک قر کرا بە بۆمبی شیمیا

گەروەو مناڵ پیرو لاو وەک یەک بێ تاوان لە ناو گازی ژەهراوی یا خنکان

ئەم تاوانە ئەم برینە بە ژانە

ئەم ئازارە بە کوڵە ، ئەم دەردە بێ دەرمانە

تا هەتایە لە ویژدانی مرۆڤایەتی دا هەر دەمێنێ

کوان ئەوانەی کردیان تاوان

چی یان لێ هات

کوا دەمێنێ هەتاکوو سەر بۆ زاڵمان خۆ دەسەڵات

ئەوە هێز و توانایی گەلە

هەر دەمێنێ

نە بە بۆمب و نە بە شیمیا، نە بە هیچ هێزێکی زۆردار

هیچ دەڵەتێک نەی توانی وە و ناش توانێ

هێزی باوری گەڵ لە ناو ببا

شەهیدانمان تاجی سەرن بۆ مێژوومان

هەڵبجەمان ئەستێرەیە و لە ئاسمانی کوردستان دا گەشاوەیە

سمکۆ بێکەس، نۆروێژ

بۆ هەڵبجەی خنکاو لە گازی شیمیا

ئێوارەیە و شار گمەیی دێ

هەر وەک ئەوەی خەڵک بزانن

تەمەنی شار وا خەریکە کوتایی دێ

ئاسمانی شار مات و ڵێڵە

رەنگی مەرگ بە باڵای شاردا هەڵ واسراوە

کە رۆژ هەڵ دێ

رۆژێکێ نوێ پر لە تەم و غەم و بارووت

لە یەک کات دا شاریان خنکاند

خەڵکیان کۆمەڵ کوژ کرد لە ژیان

لە گەڵ قریشکەی تەیارەکان شار داچڵەکا

خەڵک سام گرتی و لە یەک کات دا

بە دەیان بۆمبی شیمیا لە سەر ئاسمانی شار باری

شآر لە تۆزدا خنکا

خەڵکیان بە دەردی کۆمەڵ کوژ برد

شاریان خنکاند لە ناو دوکەڵی بۆمبی شیمیا

بە دوکەڵی ژەهر و بارووت

داریان وشک کرد

بەهاریان ژاکاند

گوڵەکانیان هەڵ پروکاند

کانیاوەکانیان خنکاند

پینج هەزار گوڵی رنگاوو رەنگییان لە ریشەوە هەڵ پروزقاند

پێنج هەزار کەسی بێ تاوان

لە ناو ژەهری گازی شیمیایی دا خنکان

گوڵ چرۆیی دارەکان وەرین

هاواریان کرد بۆ هەر بە منداڵی بێ مراد بین

کانیاوەکان دەمیان وشک بوو بە تفت و تاڵی ژەهرەکە

هاواریان کرد کەی ئێمە ویستمان ژەهر بکەنە ناو گەرومان

کەی داوای مەرگمان کرد هەر هەموومان

گوڵەکان بە ژاکاوی هاواریان کرد

ئێمە موژدەی بەهارێکی تازەیی تەمەن بووین

ئیمە دیاری جوانی سروشتی رەنگاو رەنگ بووین

بۆ وا بە ژەهری شیمیایی بە ئاسانی لە ناو چووین

پێنج هەزار شەهید بە دەنگی خنکاوەوە هاواریان کرد

وا ئێمەش گیانی خۆمان فیدا کرد

دەنگمان بگەێننە هەموو خەڵک لە گشت جیهان

کە ئەمرۆ حکومەتیکی دیکتاتور

هێروشیمایی کوردستانی بەر پا کرد

پێنج هەزار گوڵی رەنگاڵەی ژیانی لە ناو گازدا خنکان

هەزارانی تری کردە برینداری بە سۆ لە ژیان

بۆیە ئەمە تاوانە تاوان بۆ ناو چاوی داگیر کەرانی کوردستان

سمکۆ بێکەس. نۆرویژ

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی