مام نه‌ورۆزی کۆڵ به‌کۆڵ
ئه‌بڕێ رێگای ده‌شت و دۆڵ
ئه‌شێلێ به‌فری کوێستان 
روو ئه‌کاته کوردستان
له‌به‌ر ده‌رکی هه‌ر ماڵێ
رائه‌وه‌ستێ تۆزقاڵێ
ئه‌ڵێ به گیژ و کوڕان
ئه‌ڵێ به گه‌نج و کاڵان
سبه‌ی رۆژێ پیرۆزه
رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزه
بڕون بێنن ئێوه‌یش دار
بۆ پێشوازی له به‌هار
با بکه‌ینه‌وه ئاگر
کانگای پڵێسه و گڕ
له ده‌ور گڕ و بڵێسه
رائه‌ویستین به ده‌سته
به به‌سته و گۆرانی
به خه‌نده و شادمانی
ئه‌ڵێن به خه‌ڵکی جهان
شاد بن ئێوه‌یش، هه‌مووتان
له‌و کاته مناڵان
هه‌موو به‌چه‌پڵه لێدان
دێنه ده‌رۆ له ماڵان
ئه‌ڵێن پێکه‌وه هه‌موان
مامه‌نه‌ورۆز هاته‌وه
نه‌ورۆزانه هێنایه‌وه
بژی، بژی مام نه‌ورۆز
جه‌ژن له هه‌مووان پیرۆز!
***
وێنه له کاره هونه‌رییه‌کانی مزه‌فه‌ر نامداری
10-03-2012
سه‌عی سه‌قزی
{jcomments off}