"an independent online kurdish website

وا بەهارەو دارو دەوەن ڕەش پۆشە      

تەمەشاکەن ئەو نێرگزە بۆن خۆشە
ئەویش کزوداماو بە  پەرۆشە
چاولێ بکەن ئەو مناڵە بەگڕوگاڵە
پڕ بە گەروی دەچریکێنێ
هەوڵدەدا بێ ویژدانان لە ناو      
خەوی بۆگەنکردوو وەخەبەر بێنێ        helebce2   

هاوار دەکا من مناڵم  کوان
بێشکەی خەوم و بووکە
شووشەکەی چاوکاڵم
ئەدی کوانێ دایکی دڵسۆزو
سەروژیان وگیان وماڵم
ئاخ باوکی هێدی وبرای شیرن و
خوشکی جوان ولێوبەخەندەو
کوڵمە ئاڵم
ئای لەخۆم وژینی تاڵم
بۆکام ئازیز، بۆکام زامەمابناڵم
ئاخم سەدان  ئاخوداخە
دڵم وەک هەڵەبجەنوقمی
خوێنەو   ئاخە وداخە
ئای چەندەسەختە
بۆمەی هەژارلەشاخیبن
یاخۆلەشارتەماشاکەن
دایک وباوک وخوشک و
براوگشت کەس وکار
بەپێنج سرکە هەڵوەرین و
ڕەشهەڵگەڕان وەک کۆلکەدار
هۆدڵانم هۆگوڵانم کوێوەدەچن
بەمبەهارەوبەنەورۆزی کوردەواری
دەک ڕوتڕەشبێ بەعسی
فاشی چت بۆهێناوین بەدیاری
بۆساڵی تازەوزەماوەندی
کوردەواری.
ئای چەندەسەختەبێکەسم و
کەسم دەوێ
بێ هێزم وحەسانەوەی
ناوباوەشی گەرمی دایکی
دڵسۆزوڕوسوورم دەوێ
هەنگاودەنێم ودەستی
شلک وئارام بەخشی برای
هێدی وخوشکی چاوگەشمدەوێ
من مناڵم ودۆستی ئارام و
لاشەڕم دەوێ
چەوساوەمەومافی ڕەوای
مناڵانەی خۆمم دەوێ
کوردم وزمانی شیرنی
کوردی وسەربەستی
کوردستانی خوێناویم دەوێ
ئاشتی خوازم وژیانی
پڕلەئاشتی وبرایەتی
گەلانی گۆی زەویم دەوێ
دیلم وپسانی زنجیری
دیلێتی ومافی بەرزی
خۆمم دەوێ
بۆیەدەیڵێم ودڵنیاشبن
هەق هەقەوسەردەکەوێ
مافخوراوزوڵم لێکراو
مافی ڕەوای خۆی دەکەوێ
تاوانباروستەمکاریش
بەهەنگاوی شل وسەری
شۆڕی بەرەومەرگ و
شەرمەزاری ڕێدەکەوێ
بۆیە دەبێ هەموتان یەک
دەنگ ویەکڕەنگ ودەست
لەناودەست
هاوارکەن وبەڵێنبدەن
گەلی کوردمتاسەربەرزی و
سەرکەوتنی یەکجارەکی
لەخەبات وقوربانی ناسرەوێ
ئەگەرسەدان شاروسەدان
گوندی تری چەکی کیمیاو
کوشندەی تری بەرکەوێ
ئەوەهەرئیرادەی گەلی کوردەو
دڵنیابن سەردەکەوێ
بۆیەدەڵێم بۆومەبەستە
لەخەبات وکۆڵنەدانی
خۆت مەوەستە
دوژمنەکەت وەکو ماری
ژنان کوشتەسست و
پەستە
ڕوحم مەکەودەم و
دەستی خۆت مەبەستە
لەخەبات وکۆڵنەدانت
بەردەوامبەوسەرفرازی
گەلی کوردوکوردستانەکەت
مەبەستە
بۆمب وناپاڵم وکیمیاو
ئەنفال وشکەنجە
لەئاستی تۆ شەرمەزارو
تاوانبارن وزەبون
داماودەستەبەستە.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردوکوردستان، بە تایبەتی شەهیدانی بێ تاوان وبەناهەق شەهیدکراوانی هەڵەبجە کە دوژمنانی گەلی کورد لە ڕۆژی 16-3-1988زاینی زۆر ترسەنۆکانەو نامەردانە شاری ڕازاوەی ‌هەڵەبجەیان خەڵتانی خوێنی مناڵ وپیرو جەوانی ئەوشارەکرد.

خالید خورینجی 15-3-2012

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی