هه‌ڵه‌بجه بووكه ڕازاوه‌كه‌ی كوردنشینم
ئاو‌و خاكت مه‌ڵهه‌مه ساڕ‌ێژ ده‌كات برینم
ئه‌و ده‌سته بشكێت ئاوری له جه‌سته‌ت به‌ردا
ڕووڕه‌شی و شه‌رمه‌زاری به‌شیه‌تی له ڕۆژی حه‌شردا
هه‌ڵه‌بجه ئه‌و ڕۆژه بیستم تۆیان شه‌هید كرد
كه‌وتمه نێ گێژاو پشتم له دین كرد
سەرم سوڕماوه له پیلان گێڕان
به نێو ئاینه‌وه خزاونه مه‌یدان
بڕوا بكه‌ن جه‌رگم له‌ت له‌ته‌و دڵم پڕ خوێنه
هاوار چی لێ هات ئه‌و خاك و چیمه‌نه
گازی خه‌ردڵ و بۆمبی ناپاڵم
وا كورد قڕانه، من چۆن نه‌ناڵم
باخ‌و سهیرانگات بردیان كڕنۆش
به گاز شیمیای گشت بوونە سه‌رخۆش
هه‌ڵه‌بجه مه‌ڵبه‌ندی ئه‌دیب و شاعیران
نفره‌ت له‌و كه‌سه‌ی وا تۆی كرد وێران
پۆلێك ئیعدام و پۆلێك سێداره
ئه‌نفالیش ته‌نیا به‌ش كورد هه‌ژاره
كوچه‌و كۆڵانی شارم ڕووخاوه
سه‌یرانگای سه‌وزم ڕه‌ش داگیراوه
باخی جه‌نه‌ت و بووكی شاره‌زوور
درایه به‌ر هێرش له نیزیك و دوور
شیوهنوو ڕۆ ڕۆی دایكی جه‌رگ سووتاو
قیژو واژ مناڵ، باوكانی داماو
16.3.2012
{jcomments off}