"an independent online kurdish website

ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی15-03-2012ی زایینی،  کۆری یادکردنەوەی کارەساتی  شیمیابارانی هەڵبجەی شەهید کە لەلایەن پارلمانی “سوئێد” بۆ نوێنەری حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی و فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لەم وڵاتە ئامادە کرابوو،yadi-helebje_parlmani_suid_0

بەرپرسی بەشی پێوەندی کومیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەرێز کاک “مەولوود عەبدیلزادە” بەشداری کرد.

شایانی باسە کۆڕەکە بە شێوەی خوارەوە لەلایەن بەرێز “فردریک مالم” دەستی پێ کرد. سەرەتا بەپێ کردنی مۆمێک و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی لە لایەن “فردریک مالم” دەستی پێکرد.

پاشان  بەرێز “مالم” سەر بە حیزبی گەل، لە سوئێد لەو پەیوەندییەدا بە نوێنەرایەتی لە لایەن “نێت وەرکی کوردی، سوئێدی” لە پاڕلمانی سوئێد بەخێرهاتنی بەشداربووان کرد. دواتر پەیامەکان بەشێوەی خوارەوە پێشکەش کران

پەیامی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە لایەن خوشکە “شەرمین بۆزئەردەڵان “.

پەیامی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاییەکانی کورد و کوردستانییەکان کە نوێنەرایەتی ٢٧ حیزب و رێکخراوی سیاسی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات، لە لایەن کاک “شەیق کەیا”

وتاری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز کاک “هێرش حوسێن خولە” لە ڕابیتە بە شیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید.

پێویستە ئەوەش بگوترێ کە لە بەشێکی دیکەی کۆڕیادەکەدا کورتە فیلمێکی دوکومەنتی لە لایەن گەنجێکی کورد و پارچە مووساقایەکی تایبەتیش بەم بۆنەیەوە پێشکێش کران.

حدک ئێران “کومیتەی سوئێد”

{jcomments off}

15-03-2012

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی