کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری یه‌کێتی کوردانی شاری کارستاد، به هاوکاری کومیته‌کانی یه‌کیتی ژنان و یه‌کێتی لاوانی ئه‌م شاره رۆژی 16.3.2012 سمینارێکی بۆ رێز گرتن له شه‌هیدانی شاری هه‌له‌بجه پێک هێنا. له‌و سمیناره‌دا خه‌ڵکێکی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی شاری کارلستاد
و ده‌ورووبه‌ری، بۆ به‌رز راگرتنی یادی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه چالاکانه به‌شدارییان تێدا کرد.
به‌ریوه‌به‌ری سمینار کاک دڵشاد موحه‌ممه‌دی به گه‌رمی به خێرهاتنی به‌شدارانی سمیناره‌که‌ی کرد و وه‌ستانی خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و گشت شه‌هیدانی کورد و کوردستان راگهیاندو هه‌ندێ باسی له سه‌ر ئه‌و رووداوه دڵته‌زێن و سامناکه کرد. له به‌شی یه‌که‌می سمیناره‌که‌دا ئه‌م په‌یام و وتارانه‌ی خواره‌وه له لایه‌ن نوێنه‌ری کومیتهکانهوه خویندرایه‌وه.
– وتاری کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری یه‌کێتی کوردانی شاری کارلستاد له لایه‌ن کاک عومه‌ر که‌ریمی.
-په‌یامی کومیته‌ی شاری کارلستادی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران له لایه‌ن کاک موختار پالانی
-په‌یامی هاوبه‌شی کومیته‌ی یه‌کێتی ژنان و یه‌کیتی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران له لایه‌ن خوشکه رێژاو که‌ره‌می.
به‌شی دووه‌می سمیناره‌که ته‌رخان کرا بۆ خوێندنه‌وه‌ی شێعر و په‌خشان له سه‌ر شه‌هیدانی هه‌له‌بجه و کاره‌ساته ویژدان هه‌ژێنه‌ره‌که‌ی شاری هه‌له‌بجه بووکی رازاوه‌ی شاره‌زوور.
– په‌خشانه شێعریکی زۆر به هێز و پر نێوه‌رۆک به زمانی سوئیدی خویندرایه‌وه
– کاک موحه‌ممه‌د پالانئ شێعرێکی جوان و به هه‌ستی پێشکه‌ش کرد.
– کاک هه‌نده‌ر نێرژی شێعرێکی پر له ئه‌مه‌گناسی بۆ خاک و نیشتمان خوێنده‌وه.
کاک ساڵح پالانی په‌خشانێکی حه‌ماسی و هاوار بۆ شه‌هیدانی هه‌له‌بجه پێشکه‌ش به به‌شدارانی سمینار کرد.
له به‌شی سێیه‌م و کۆتایی سمیناره‌که‌دا کورته فیلمێکی دوکۆمنتی له سه‌ر رووداوه دڵته‌زێنه‌که‌ی شاری هه‌له‌بجه و کیمیاباران کردنی ئه‌و شاره پیشان درا. سمینار کاتژمێر 6ی ئیواره ده‌ستی پێ کرد‌و پاش دوو کاتژمێر کۆتایی پێ هات.
له گه‌ڵ رێز و حوورمه‌ت
کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری یه‌کێتی کوردانی شاری کارستاد.
{jcomments off}