زۆر جار كه باسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كرێ ، له خۆمه‌وه ئه‌ڵێم ئاخر تۆ بڵێی به‌م حاڵه‌وه كه هه‌مان بووه و هه‌مانه ڕۆژێكی وه‌ها ببینین؟
باشه تۆ بڵێی به‌م هه‌موو دووبه‌ره كی و ناكۆكییه وه سه‌ربه‌خۆی ببینین؟
باشه تۆ بڵێی به‌م هه‌موو شه‌ره قسه‌یه‌یی پارته‌كانمانه‌وه له هه‌ر چوارپارچه‌ی نیشتمانه ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی شتێكی ئاوا ئاسان و سانایه؟
ئه‌وه ماوه‌ی یه‌ك دوو مانگه له زۆر پێگه و ماڵپه‌ڕو رۆژنامه‌ش ده‌بیستین گوایه له‌م نه‌ورۆزه‌دا ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌یه،سه‌رۆكی هه‌رێمیش له مه‌راسیمی 66هه‌مین ساڵیادی كۆمار ئاماژه‌ی به به پێدانی موژده‌یه‌ك دا له‌م مانگی ئازاره‌دا و هه‌روه‌ها له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی لاوانی چوارپارچه‌ی كوردستان له هه‌ولێر ئه‌و وته‌یه‌ی دووپات كرده‌وه،هه‌ر بۆیه ئه‌مه وای لێ‌كرد كه‌وا زۆر كه‌س بۆچوونیان وا بوو سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌به‌ستی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بێ،زۆر كه‌س پێیان وایه كه ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی هێنده ئاسانه‌و بیریان له ئاسته‌م ئه‌و ته‌نگژه‌و كێشه زۆرانه نه‌كردووه كه تاكوو ئێستا به بێ چاره‌سه‌ری له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق دا هه‌یه،هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌ش دا شه‌وی پێشوو شێخ ئه‌دهه‌م به‌رزانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دێموكرات و ئامۆزای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی لایه‌نگرانی پارتی دێموكراتی كوردستان كه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر وڵامی پرسیاری ئه‌ندامانی ئه‌و په‌یجه ده‌دایه‌وه،له وڵامی پرسیاری چه‌ند كه‌سێك دا كه پرسیاریان كردبوو ئایا ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌یه له‌م نزیكانه دا،له وڵام دا شێخ ئه‌دهه‌م به‌رزانی ڕایگه‌یاند كه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی نییه،باس له‌وه‌ش كرد كه‌وا ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی هێشتا ماویه‌تی و پێویست به زه‌مینه سازی ده‌كات كه‌واته جارێ ده‌وڵه‌تی كوردی به‌م حاڵه‌وه ڕا ناگه‌یه‌نرێ،تاكوو ئه‌م هه‌موو ناكۆكی سیاسییه له نێوان پارت و لایه‌نه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دا هه‌بێ زۆر ئه‌سته‌مه،به‌دبه‌ختی ئێمه‌ی كوردیش به درێژایی مێژوو ئه‌وه بووه كه هیچ كاتێك ته‌بایی و یه‌كگرتووی له نێوان حیزب و هێزه سیاسییه‌كانمان دا نه‌بووه،ئه‌گه‌ر چاو لێ بكه‌یین له‌و گه‌لانه‌ی كه له‌م چه‌ندیین ساڵه‌ی دواییدا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاندووه بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێت كه‌وا هۆكار و پله‌یی یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتنی بڕیاره‌كه‌یان یه‌كگرتوویان بووه،باشووری سوودان خاوه‌نی زیاتر له 200زمانی جیاوازه چه‌ندین پێكهاته‌وه‌و نه‌ته‌وه‌ی جیا جیان هه‌یه چه‌ند ئاینێكی جیاوازیان تێدایه له مێژوودا زۆرترین ناكۆكیان له نێوان یه‌كتری دا هه‌بووه به‌ڵام كاتێك باس هاته سه‌ر مافی چاره‌نووس دیاری كردن هه‌ر هه‌موویان وه‌ك یه‌ك ده‌نگ و ڕه‌نگ بوون به گڕكانێك و له یه‌ك كاتدا و به یه‌كه‌وه ته‌قینه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاند به‌ڵام ئێمه چی؟ ئێمه له سه‌دا 90 زیاتری گه‌له‌كه‌مان له سه‌ر یه‌ك ئایینه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناكۆكی ئایینیمان هه‌ر نه‌بووه خاوه‌ن یه‌ك زمان و چه‌ند زاراوه‌یه‌كی جیاوازیین به‌ڵام به دڕێژایی مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان قه‌د نه‌مان توانیوه بۆ ڕۆژێكیش یه‌كگرتوو و یه‌ك ده‌ست بین هه‌ركاتێك بزوتنه‌وه‌یه‌كمان سه‌ری هه‌ڵداوه له‌و لاوه كه‌سانێكمان چووه ده‌ستی له نێو ده‌ستی دوژمن ناوه تاكوو ئه‌و بزوتنه‌وه تێك شكاوه‌و تووشی نسكۆ بووه بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له كاتی خۆی دا چه‌ند له خاوه‌ن هۆزه‌كانی سه‌رده‌می كۆمار پشتیان له پێشه‌وا نه كردبایه و ده‌ستیان له ناو ده‌ستی دوژمن نه‌نا بایه قه‌د ئاكامی كۆمار به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بوو گه‌ر ڕوخانی كۆماریشی له‌گه‌ڵ دا بووایه ئه‌وا مه‌حاڵ بوو كه كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌كوو پێشه‌وا له سێداره بدرایه‌و خوێنی ئه‌و هه‌موو تێكۆشه‌ره به ناهه‌ق نه‌ده ڕژاو ماڵ و لانه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه خێر له خۆ نه‌دییووه‌ی به دوا دا نه‌ده‌هات.به‌د به‌ختی گه‌لی ئێمه هه‌میشه له‌وه دا بووه كه له گه‌ڵ یه‌ك ڕق و كینه‌مان بووه‌و دژایه‌تی یه‌كتریمان كردوه .ئه‌گه‌ر چاو به لاپه‌ڕه‌ی مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییمان دا بگێڕیین ده‌بینین كه هۆی هه‌موو نسكۆ و تێكشانی شۆرشه‌كانی كوردستان له ئاكامی خه‌یانی چه‌ند خۆ فرۆشێكی كورد بووه
وه‌ك هێمن ده‌ڵێت:
گـه‌ر خـوێـڕی نه‌كـات میللـه‌ت فــرۆشـی
كوا دوژمن له خۆی ده‌بینێ خێر و خۆشی
هه‌ر بۆیه به بۆچوونی من ئێمه تاكوو ناوماڵی خۆمان یه‌ك نه‌خه‌یین و دوو به‌ره‌كی و ناكۆكی و ڕق و كینه وه‌كوو ئێستا له نێوانمان دا بێت قه‌د وڵاتێكی كوردی به ناوی سه‌ربه‌خۆ به چاو نابینین
هه‌ر یه‌ك دوو ڕۆژ پێش بوو كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی لاوانی چوار پارچه‌ی كوردستان له شاری هه‌ولێر گیرا،هه‌موو پارته‌كانی چوارپارچه‌ی كوردستان تێیدا به‌شدار بوون،بۆ نموونه ئێستا چاو له هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به كۆنگره‌ی لاوانی چوارپارچه‌ی كوردستانه له ماڵپه‌ڕی ئه‌و پارته ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌ی كوردستان بكه‌ن بزانه كه‌سیان باسی به‌شدار بوونی پارته‌كه‌ی دیكه‌یان كردووه بزانن بێجگه له حدكا كه‌س ناوی به‌ڕێز (فوئاد خاگی به‌گی)هێناوه كه به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو لاوانی ڕۆژهه‌ڵات په‌یامی پێشكه‌ش كردبوو ،ئه‌گه‌ر بۆیان بلوایه ئه‌و وێنانه‌ش كه گیراوه‌و له لای یه‌كن خه‌تێكی ره‌شیان له‌سه‌ر وێنه‌كانیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بێجگه له وێنه‌ی خۆیان وێنه‌ی كه‌سی دیكه بڵاو نه‌بێته‌وه،ئه‌مه سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ش كه پازده ڕێكخراوی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان ڕازمه‌ندی خۆیان له سه‌ر ئاڵای كوردستان ده‌ر نه‌بڕی و داوای ئاڵای جیاوازیان كرد یانی وڵاتێك و چوار ئاڵا!!له كۆتاییدا به‌و هیوایه‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌رچی زووی ده‌وڵه‌تێكی كوردیی كوردستانێكی بێ ڕق و كینه‌و دوو به‌ره‌كی و بێ له كوردی وڵات فرۆش
عوسمان كه‌ره‌می
17-3-2012
{jcomments off}