"an independent online kurdish website

هێشتا سه‌وزه‌ی پشتوێن سووری سفره‌ی حه‌وت سینی ، حه‌وت شاره‌که‌ی بابه‌  زه‌رده‌شت ، له‌ هه‌یوان ساری ئه‌سیری نێو قه‌فه‌سی په‌نجێره‌یهnzar_kwestani

هێشتا گه‌زیزه‌ مزگێنی ده‌ری نه‌وروزی پیرۆزی کورده‌واری گویاغاجیمان داپۆشراوی چه‌تری ره‌شی په‌روپاڵی بیگانه‌یه‌

ئیستا زه‌نگۆڵه‌ی زوڵالی ده‌نگی پڕ سۆزی “قاره‌مان”ی بڵوزی “به‌یان هه‌ی به‌یان به‌یان دیاره‌        به‌ به‌رزی به‌یان خه‌م له‌ دڵم باره‌ وئه‌م به‌رم شاخه‌ ، ئه‌وبه‌رم شاخه‌        پێش سه‌نگه‌ره‌که‌م دوو بن قه‌یاخه

نێو قوناغی قوتویه‌کی قوفل کراوی ژێر به‌رد و ژێر زه‌مینیه

هێستا لووتکه‌ی قافڵانکۆی روو زه‌ردی ، زه‌رد هه‌ڵگه‌راوتر له‌ ره‌نگێ زه‌عفه‌رانی ، نه‌ی گۆریوه‌ سه‌روپرچی چه‌شنی سووروساتی کاکۆل ئه‌رخه‌وانی

خوشم ده‌وێی وڵاته‌که‌م ئه‌ی وڵاته‌ بێ نازه‌که‌م ، چونکو ئێستا گۆماوه‌ چاوشینه‌ مه‌نده‌کانی جه‌غه‌تووی لێوار وبواره‌ پڕ له‌‌ خه‌نده‌که‌م ، مه‌له‌وانگه‌ وسه‌یرانگه‌ی قاتڵانی ، میرزا حه‌مه‌ره‌سوول ، حه‌مه‌ قاله‌ و حاجی ساڵه‌ و …ئه‌وانی دیکه‌ن

تازه‌ نه‌وروزه‌که‌ی ژینم له‌ سنه‌دا شه‌ڵالی  خوناوه‌ی سوور کرا له‌ نه‌غه‌ده‌م له‌ باتی مێلاقه‌ وگوڵاڵه‌ ، شه‌هیدی کورد له‌ نوێ نه‌وروزی ئازادیان چه‌پک ، چه‌پک ، ده‌سته‌ ، ده‌سته‌ هه‌ر به‌ره‌و گورستان برا و هه‌ر دڵداربوو له‌ دڵبه‌ری داده‌بڕا .

بولبولی ئه‌م دڵه‌ سووکه‌ڵه‌م نازانم بۆچی هێشتا چریکه‌ی دڵی له‌ زێڕئاوای ئاغده‌ره‌ وئه‌حمه‌داواکان هه‌ر، هه‌ر به‌رنادا، خۆ ده‌زانێ هه‌ر لێره‌وه‌ تا ده‌شته‌کانی ته‌ڵای ره‌شی توزخورماتوم

دار به‌دار و له‌م چڵ بۆ ئه‌و چڵی چوم ، خۆ ده‌زانێ هێشتا هێڵانه‌ی نوبه‌ره‌ی خوشی ژینم له‌ کانیاوه‌ سێحراویه‌که‌ی غه‌یباواکه‌م      به‌رنه‌داوه‌ ‌،  لانه‌داوه‌ ، تێک نه‌داوه ‌.و.

نیشتمانم!

 له‌‌ یه‌که‌م نه‌وروزی ژیانم به‌ره‌و بینین و بۆنی نێرگسه‌کانی کرچ وکاڵی گه‌رمیانم

له‌ سه‌ر رێگه‌ی به‌ راستی ناتوانم ،نازانم بڵێم کامیانم پێ له‌وانی دیکه‌ لا جوانتر بو ، به‌لام ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم هه‌رچه‌ند زیاتر به‌ره‌و ناخی کوردستانم ده‌بوومه‌وه‌ زیاتر سه‌رخۆشیی جوانی وخوشه‌ویستی  دایده‌گرتم ، داگرتنێک چه‌شنی چاشنی دیسووتاند ، ده‌روون وگیانم

 گه‌ورکانم ، مه‌نگورانم سوێسنایه‌تی و ئه‌وبه‌ری چیای نه‌ستانم ، له‌ هه‌موان سه ر‌سام هێنه‌رتر گه‌ردنی به‌رزی گه‌رده‌نه که‌‌ی گه‌رده‌ن که‌شی زمزیرانم

له‌وێوه‌ بوو بۆ یه‌که‌م جار بینیم که‌ویه‌ به‌فره‌کانی دیمه‌نی سه‌یری قه‌ندیلم ، بیستم هاشه‌ی چومی که‌ڵوێ که‌ هێستاش گوێم ده‌زرینگێته‌وه‌ هه‌ر لێره‌وه‌  بۆ ئه‌وێ

 له‌ویوه‌ بوو‌ چوومه‌ گه‌ده‌  هه‌ر که‌س ده‌چی ودڵی ئه‌وێ هه‌رگیز ، هه‌رگیز هه‌ر به‌رنادا.

له‌وێوه‌بوو له‌ دووره‌وه‌ لێڕه‌واری به‌روی چاوچناریم بینی ، له‌ دووره‌وه‌ ئاسکه‌ ناسکه‌کانی سه‌ر باسکه‌کانی با وا بڵێێن ، کێ توانیویه‌ به‌ دڵی خۆی نه‌دابێ به‌ڵێن که‌ له‌ بیری ناچێته‌وه‌ چاو خوماری به‌ له‌نجه‌ولاری گه‌ردن پڕ خاڵی ده‌شت ونزاری هه‌ردوو به‌ری به‌ شینایی داپۆشراوی دۆڵی نه‌ڵێن .

ئێشتاش نه‌وروزم له‌ قه‌ندیلی دیڵ نه‌بوم وا ده‌بینم ، پیاوانی به‌ شان وشکوی جه‌مه‌دانه‌ی ره‌ش وسپی له‌ سه‌رومل ، وه‌ک ره‌شانگه‌ خاڵخاله‌کانی ، باڵا سه‌یرو بێ وێنه‌که‌ی خۆ ده‌نوێنن. له‌و دیویه‌وه‌ شۆره‌ رێواسه‌کانی سه‌وزی  کاکۆل سوورم به‌ هاژه‌ وشنه‌ی شه‌ماڵی سه‌ر هه‌ڵگرتووی بۆ کاتی سه‌ربه‌خویی نیشتمانم خو پێک دێنن

له‌ بیرمه‌ له‌ رانیه‌ له‌ سه‌ر ئاگری نه‌وروز لاوی کورد بوو هه‌ر راو ده‌نرا وچون پێشتریش له‌ ده‌ورانی عوسمانیدا له‌ ره‌واندووز به‌م هویه‌وه‌ لاوی کورد بوو له‌ دارده‌درا .

ئێستا له‌

 دوڵه‌ جوانه‌که‌ی باله‌کایه‌تی وده‌شته‌  حه‌وت گوڵه‌ ره‌نگینه خه‌ملیوه‌که‌ی به‌ گوله‌ ماستی جوانی که‌م وێنه‌ی له‌ جیهان

نه‌وروزی سه‌ربه‌ستیی ده‌گیرێ و بێ گومان به‌ پریشکه‌کانی ئاگردانی ، دیاربه‌کرو وان وقامیشلیش  ئاگر ده‌گرن

ئه‌و ئاگره‌ی  دڵنیام له‌ ته‌ک ئاڵاکه‌مان ‌ له‌ سه‌ر هه‌موولووتکه‌کانمان ئه‌مساڵ وێکرا له‌ نێو زه‌ماوندا جێ ده‌گرن  ..  

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی