"an independent online kurdish website

ده‌ی‌خاكه‌لێوه به‌ڵگه‌‌ی ناردنی ‌‌‌كین‌‌له‌‌سته‌مـكارهseid_kwestani12

‌             په‌‌یامی مێژووی نفرین ‌به‌پۆسته‌‌‌‌‌‌‌ قێز‌ له‌‌‌نه‌یاره

‌ده‌ی‌ خاكه‌لێوه ناسراو‌ی ‌‌یادی گشت ‌سه‌ر‌وه‌رانه

            دایكو‌‌ بابوو‌‌‌كوڕ خوشكی‌دڵخوێنی‌‌ پڕ ‌ئێش ‌‌‌و ژانه

ده‌ی‌خاكه‌لێوه مانگی یاد‌‌وه‌ری‌‌ پڕ ‌‌‌ره‌نج‌‌و حـه‌سره‌ت

            مانگی ئازادی‌‌‌‌‌و ئازادیخـوازی په‌ژاره‌‌و مــه‌ینـه‌ت

یادی پشكـووتووی‌ سووره ‌‌گوڵانی‌‌‌‌عیشق‌‌‌و ئه‌وینه

             یادی شـه‌هیده به‌‌هه‌نیسكه‌وه ‌‌‌‌فرمێسك ‌وه‌رینه

ده‌ی خاكه‌‌‌لێوه مانگی په‌ژاره ‌‌و شه‌پۆر و شینه

               ئاڵا سووره‌‌كه‌ی ‌‌له‌كێل هاڵاوی پڕماته‌مـیـنه

گـوڵی‌پشكـووتوو‌‌ی‌ كڵكۆی ئازیزی ‌شـه‌هیدانمه

            شێوه‌ی یادكردنی ‌‌سه‌ركۆڕی شه‌‌هید‌‌ گوڵ‌وه‌‌شانمه

سه‌ردانی‌‌ دایكی‌‌‌‌‌‌دڵسووتاو خوشك ‌‌و یارانه

            گوڵه‌ بارانی براو باب ‌‌و كـوڕ كـه‌سـو‌و ‌‌‌كارانه

‌ئه‌مه‌‌گ‌‌‌ ناسینی سه‌ره‌‌‌‌‌ بـه‌‌هاری خاكـه‌لیوه‌یه

             ڕۆژی سه‌ردانی‌‌خۆ به‌خـته‌كانی ئێمه‌‌و ئێوه‌‌‌یـه

ده‌ی‌خـاكه‌لێوه روژی شه‌هیده‌‌‌وخاوه‌نی سه‌ر‌وه‌ر

            دڵیان ئارام بێ گشت بنه‌ماڵه‌‌ی ‌‌نیشتمانپه‌روه‌ر

به‌بۆنه‌ی‌‌ ده‌ی خاكه‌‌لێو‌‌ه ‌ساڵوه‌گه‌ڕی ٢٠١٢‌‌‌

هۆنراوه‌ته‌وه : سه‌عیدكوێستانی ،سوئێد{jcomments off}
 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی