"an independent online kurdish website

یادت دەکەم خاکە لیوە چۆنکە میژووی ریبەریکە…شەستۆ شەش سال پیش لە ئیستە کوردی گەیاندە سەر لووتکە.mihemmed_palanijafi

سلاو لە تۆ ئەی پیشەوا  ،رێبەری زاناو بە هیمەت… دژ بەداگیر کەر راپەریت ، شیر ئاسا و زۆر بە هەیبەت.

قەبوولت نەکرد بۆ دوژمن  تۆ سەر شۆر کەی ئەی پیشەوا…لە رێی کوردی بەش خۆراوم ئەتۆ بووی گیانی خۆت دانا..

سلاو لە هزرو بیری تۆ کە ئەو کاتە تۆ دات مەزراند…یانزده‌  مانگ دەولەتی کوردیت لە دونیا هینا سەر زمان.

تۆ پیشەوای ، تۆ ریبەر بووی بۆ گەلی کورد ناوت دیارە…نەفرەت لە شا و نۆکەرانی کە ئەمریان کرد بە سێدارە.

من پیشمەرگەی ریبازی تۆم سەرت شۆر نەکرد بۆ دۆژمن…کاتی رۆیت بۆ سیدارە فەرمووت بمرێ خوینریژی من.

بە قوربانی بیرو هزرت ، ئەی پیشەوا رۆژێ سەد جار…سۆزمان داوە بە رێبەرمان قەبوول نەکەین زولمی زۆردار..

تۆ فەرمووتە ئەی پیشەوا  ،چەکی شەرەف بکەنە شان…کوردستانتان بپارێزن لە دەست هەموو داگیر کەران.

ئەگەر وتیان ژیانی ژانت لا خۆشترە ،یا بەندەگی…ئەلێم دەژیم وەک پێشەوا ، سەر شۆر ناکەم بۆ زیندەگی.

سەرێک هەل بێنە ئەی رێبەر ،ببینە کوردت ئەم جارە…پەیرەوانت سۆزیان داوە خەبات بکەن تا دوا جارە.

سلاو لە تۆ ئەی پیشەوا، ئەی رێبەری ناوداری کورد…هەموو دونیا شاهیدی ئەوەن ، دوژمنت بێ ئابروو مرد.

بۆ شەهیدیت ئەی پێشه‌وا ، کوردستانت پڕ لە غەمە…روو لە قیبلە هەموو یادێک سەد هەزار جار کرنۆش کەمە..

سلاو لە تۆ ئەی پیشەوا بۆ هزرو بیرو خەباتت…ریگای راستی کوردایەتی و دژ بە داگیر کەری ولاتت.

تۆ پیشەوای تۆ سونبولی ئەی رێبەری کۆماری کورد…نەفرەت لەوەی دژ بە تۆ بوو، لەو کاتەدا تۆ بووی بە پرد.

هیندێک مەلا و شێخ و ئاغا ،دژ بە تۆ بوون ئەی سەر کۆمار…هیوام وایە  لە بیر نەچن هەزاران جار بێننە سەر زار.

شەرت بێت یاد کەم هەموو یادێک لەم رۆژە دا ،خاکە لێوە…هەموو سالێک سەر دانوێنم بۆ شەهیدیت ئا بەم شێوە.

مۆحەمەد پالانی  ، بۆ یادی ریبەری کۆمارەکەم پێشه‌وا قازیی نەمر

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی