"an independent online kurdish website

 ئەمریکا بۆئەوەیی  سەقامگیریی سیاسی و ئابووریەکانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ هەمیشەmuhammad_suleimani_001

بپارێزێ و باڵادەستی خۆی لە ناوچە کەدا وەك خاڵێكی گرینگ پاراستبێت، پێوێستی بە هاوپەیمان  و دۆستی نوێ هەیە، لەو هەلومەرجەشدا باشترین نەتەوە کە  بڕوایی دەسەڵاتدارانی  ئەمریکایی وەدەست هێنا بێ و جێگایی ڕەزامەندی کاربەدەستانی واشنگتۆن بێ سەرکردایەتی سیاسی گەلی  کورد و بزووتنەوە نیشتیمانیەکەیەتی لە هەرێمی کوردستاندا. خۆئەگەر ئەو ئەزموونە سیاسی و حوکمڕەوایە پایەکانی خۆی لە نێو هاوکێشە ناوچەیەکاندا بە هێزبکات، بەرلەهەموو لایەک بەرژەوەندی ئەمریکایی تێدایە. چوونکی ئەوەیی هەتا ئێستا بۆ ڕۆژئاوایەکان دەرکەوتووە ، ڕاست ئەوەیە کە نەتەوەیی کورد یەکێک لەو گەلانەیی جیهانە کە شایانی ئەویە چارەنووسی سیاسی خۆی بەدەستەوە بگرێت و  هەرلەوکاتەشدا دەکڕی وەك دۆستێکی نیزێکی  ئەمریکا  لە هەموو روویەکەوە حیسابی لەسەر بکڕێ. چوونکی هەردووك لایەن بەرژەوەندیان لە بە هێزکردن و پەرەپێدانی ئەو دۆستایەتیەدایە.                                                                                                                            

 سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردتسانیش  دەتوانین لە پەراوێزی ئەو لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنە سیاسی و ئابووریانە دابێت کە ئەمریکایەکان لە ئاستی دونیا و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەدوایی دادەگەڕێن. شەپۆلی  بەهاری ئازادی  وڵاتانی عەڕەبی و ناسەقامگیری ئەو وڵاتانە لە هەموو بوارێکدا کاربەدەستانی ئەمریکایی هەراسان و نیگەران کردوە، چوونکی ئاکامی ئەو شۆڕشانە کە بە شێوەیەک لە شێوەکان سەرکەوتوون زۆر لە بەرژەوەندی  ئەمریکادانیە و بگرە هێندێک حکوومەتیتر لە ئاسیا دا خەریکە بەرژەوەندیەکانی رۆژئاوا دەخەنە مەترسیەوە و پەرە بەنفوزی خۆیان دەدەن.                                                                                              

هەر بۆیە حکوومەتی ئەمریکا  لە قۆناخی سیاسی و بەرەو گٶڕان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا بەئاشکرایی  بدوایی دۆزینەوەیی ستڕاتیژی سیاسی نوێ دا دەگەڕێت بۆ ئەوەیی پارسەنگی هێز لە ئاستی ناوچەکەدا لە بەرژەوەندی خۆیدا بگۆڕێت و ڕێگری بکات لە بەردەم دەسەڵات و هێزیتر کە ئەو باڵادەستیە لە ئەمریکا وەربگرنەوە و بەرژەوەندیە سیاسی ، ئابووری و نیزامیەکانی بکەوێتە ژێر سێبەری زلهێزی تازەیی  ناوچەکەوە.                                                        

کورد بەدرێژایی مێژووی سیاسی  خۆی هەوڵیداوە بۆ ئەوەیی لە ڕێگایی سیاسی و دیپڵۆماسیەوە بگاتە ئامانجە سیاسی و نەتەوایەتیەکانی و ڕۆژێک هەلومەرجێک بێنێتە پێش کە لایەنگری وڵاتانی دێمۆکڕات و باڵادەستی جیهان بۆ لایی کێشەی نەتەوایەتی کورد ڕابکێشێت و بە ئاواتی خۆی بگات، کوردیش وەك گەلێکی دێمۆکڕات و ئاشتی خواز چارەنووسی خۆی بەدەستەوە بگرێ و بەدەر لە دەست تیوەردانی داگیرکەرانی کوردستان حوکمڕەوایی سیاسی خۆی بکات.  گۆڕان و هاوکێشە سیاسی و جیهانیەکان کەم واهەبووە وەك ئەمڕۆ  لە بەرژەوەندی کورددا بووبێت و مەسەلەیی سیاسی و نەتەوایەتی کورد ڕاست لە گەڵ بەرژەوەندی وڵاتێکی وەك ئەمریکادا یەک بگرێتەوە.                               

 بە هۆی قۆڵبوونەوەیی قەیرانە نێونەتەوەیەکان و دروست بوون و هاتنەکایەیی دەسەڵات و زلهێزی نوێ و دروست بوونی کێبەرکێی سیاسی و ئابووری و سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزییە نێو نەتەوەیەکان خەریکە بە هێمنی ئەو قۆناخە بۆ کورد دێنێتە پێش  . خۆ ڕەنگە ئێستا وڵاتێکی دراوسێی وەك حکوومەتی تورکیەش وەك ساڵانی پێشوو مەسەلەیی کورد و سەر بەخۆیی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا زۆر نیگەرانیان نەکات و لە باری ئابووری و بازرگانیەوە خێروبێری  بۆ ئەو وڵاتەش بەدوادادێت. یان ئەگەر بە پێچەوانەش بێت، ئیستا تورکیەش نیگەرانی بڵاو بوونەوەیی نفوزی سیاسی و مەزهەبی ڕێژیمی ئاخوندی ئێرانن لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە تورکیە خۆی سنوورێکی بەرینی جوگڕافایی لە گەڵ ئێراندا هەیە.                                                                                                                                     

هەر لەو پیەونەیەشدا ئێستا وڵاتێکی وەك ئەمریکایە بۆ ئەوەیی ستراتیژی سیاسی،ئابووری و بازرگانیەکانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا بە تەوایی پارێزراوبێت، لایی نیە لە ڕاگەیاندنی دەوڵاتی سەربەخۆی کوردستاندا و هەتا بەئاشکرا ئەو سیگناڵە سیاسی و دیپڵۆمایە هەست پێدەکڕین و بێگوومان ئەو ستڕاتیژیە نوێیە دامەزراوە و لە زۆر کاناڵەوە بۆ ئەو مەبەستە سیاسیە کار دەکرێت. دەسەڵاتی سیاسی   کورد و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاستی  پەیوەندیەکانیان لە گەڵ دەسەڵاتی ناوەندیدا زۆر جار واهەبووە کە  گەئیشتۆتە ئەوپەڕیی گرژی و ئاڵۆزیی، بەڵام هەرگیز  ئەو هێزەیان نەبوو کە گیروگرفت دروست بکەن لە بەردەم ڕەوانەکردنی” نەوتی کەرکوک “بۆ دەرەوە. بەڵام ئێستا کورد ئەوە وەك فشار بۆ سەر دەسەڵاتی حکوومەتی ئێراق بەکاردێنێت و ئەمریکایەکانیش کە بەکردەوە حکوومەتی ئێراق ئیدارەدەکن ناڕەزایەتیان دەرنەبڕێوە لەو پەیوەندیەدا. هێچ دوور نیە کە ئەمریکایەکان و هاو پەیمانیان بیان هەوێت بەو شێوەیە هەڵسنگاندنی بارودۆخی سیاسی  ئەو وڵاتە بکەن.                                                                                

بۆ هەموو لایەک و بەتایبەت ئەمریکایەکان دەرکەوتووە کە نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی ئێراق خەریکە دەسەلاتی فیدڕاڵی حکوومەتی ناوەندی بەرەو دیکتاتۆری بگۆڕێ و ئەو بەرنامەیە بەرێتە پێش کە ئێران دڵی پێی خۆشە .

سەربەخۆی سیاسی کوردستان لە هەموو بوارێکدا روخساری جوغرافیایی سیاسی و ستڕاتیژیی دونیا بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگۆڕێت و ئەمریکاش لەو پەیوەندیەدا هاوپەیمانێکی گرینگ و دەوڵەمەندیی بۆ پەیدا دەبێت کە ڕەنگە ئەو کات تەرازوویی هێز لە بەرژەوەندی ڕۆژئاوادا بشکێتەوە.                                                                                                             

ئێران ئێستا لە هەموو بوارێکدا بۆتە هەڕەشەی جیدی لەسەر قەڵەمڕەویی سیاسی و باڵادەستی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، کاربەدەستانی ئێران  بە هۆی ئەو دۆستایەتیە لە مێژینەیی کە لەگەڵ روسیە  و چین دا هەیانە  بەردەوام تێکۆشاوە دەسەڵات و نفوزی سیاسی وئابووری ئەمریکا لە هەرێمەکەدا کەم ڕەنگ بکاتەوە. ئەوەیی راستی بێت هەتا ئێرە حکوومەتی تاران چەند هەنگاو هاتۆتە پێش و بە ئاشکرایی هێزی و دەسەلاتی خۆی نێشان بە نەیارانیدەدات و هەرلەوکاتەشدا پشت ئەستوورە بە و هاوپەیمانەتیەیی کە  لە گەڵ دوو وڵاتی گەورەو بە هێزی ناوچەکە دا هەیەتی.                                                                                                                         

هەر بۆیەش ئەمریکایەکان و شارەزایانی سیاسی  ئەو وڵاتە ئێستا بدوای ستڕاتیژی نوێدادەگەرێن کە بتوانن لەو رێگایەوە ئەو چەند هەنگاوەیی کە لە ئاستی ناوچەکەدا پاشەکشەیان پێکراوە، بە هۆی دروست بوونی دەوڵەتی سەر بەخۆی کوردستان بە دەستی بێنێتەوە و بۆ هەمیشەش ئەو ڕێبازە نوێە لەو پەیوەندیەدا پەرەیی پێبدرێت وئاشتی و سەقمگیری ناوچەیی  کە بەرلەهەموو لایەك لە بەرژەوەندی ڕۆژئاوادایە بپارێزێ.                                                                            

  سەرکردایەتی سیاسی کوردستان  بێگوومان دەبێت هەلومەرجی سیاسی ناوچە و دونیا زۆر بەرچاوروونانە هەڵسەنگێنی و هەوڵو تێکۆشانی هەموو لایەک لە پێناو پاراستین و دابینکردنی ستڕاتیژی سیاسی و نەتەوەیی دا بێ. کورد لە مێژە بۆتە گەمەی گەورەیی کایەسیاسی و نێونەتەوەیەکان، ئەوجار کورد و ڕێبەرانی سیاسی لە ڕێگایی هەوڵ و خەباتی نوێێ دیپڵۆماسیەوە دەبێ بە ئامانجە سیاسیەکان بگەن و کورد بگەیەنە لوتکەی سەرکەوتنی خۆی.                                      

محمد سلێمانی                                                                                 

                                                                                  06.04.2012                                              

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی