کوردستانێکی گه‌وره که هه‌موو خاکی کوردستان له خۆ بگرێ ئاواتی هه‌موو خه‌ڵکی کورده،
کوردانی دانیشتتووی رۆژهه‌ڵات زۆر جار که باس له کوردستان ده‌که‌ن سنووره‌کانی هه‌تا نزیکی که‌نداو وێنا ده‌که‌ن و لوڕ و له‌ک و به‌ختیارییه‌کان به به‌شێکی دانه‌بڕاو له خۆیان ده‌زاننن، ئه‌مه‌ش هه‌ستێکه که بهگراوهندێکی مێژوویی له پشته‌وه‌یه و هه‌م له لای کورده‌کان و هه‌م له لای لوڕ و له‌که‌کان به نیسبه‌ت یه‌کتریه‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر چاوێک به به‌رنامه و پرۆگرامی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات بخشێنین و له لێدوانی نوێنه‌رانی ئه‌و حیزبانه له راگه‌یه‌ندنه گشتییه‌کان ورد بینه‌وه ده‌بینین که ئه‌وان ته‌نا باس له 4 پارێزگا ده‌که‌ن وه‌کوو خاکی کوردستان که ده‌توانی له داهاتوو دا خه‌سارێکی قه‌ره‌بوو نه‌کرا له یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و خاکی کوردستان بدات.
من نامهه‌وێ له‌م بابه‌ته دا به شێوه‌یه‌کی زانستی باس له هاوره‌گه‌زی لوڕ و له‌ک و کورد بکه‌م ، به‌ڵکوو ئه‌و کاره پیرۆزه پێویستی به ناوه‌ندی جۆراوجۆر هه‌یه که به کۆکردنه‌وه‌ی نووسه‌ران و رۆشنبیرانی کورد و لوڕ هه‌یه که پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ ئه‌و که‌لێنه‌ی که به هۆی کاریگه‌ری کولتور و زمانی فارسی له سه‌ر زمان و که‌لتووری لوڕی و هه‌روه‌ها جیاوازی ئایینییه‌وه دروست بووه که‌م بکه‌نه‌وه.
له باری مێژووییه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری نووسه‌رانی عه‌ره‌ب، کورد و رۆژهه‌ڵاتناسان لوڕیان به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی کورد له قه‌ڵه‌م داوه. شه‌ره‌فه‌دین بتلیسی له پرتووکی “شه‌ره‌فنامه” ده‌ڵێ که کورده‌کان له چوار به‌ش پێک هاتوون: 1 کورمانج ، 2 لوڕ ، 3 که‌لهور ،4 گۆران.گه‌ڕیده‌ی رووسی بارون رۆبێر له سه‌فه‌ری خۆی بۆ ناوچه‌کانی لوڕستان و خوزستان ده‌ڵێ :له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هێندێک له لوڕه‌کان و کورده‌کان خۆیان به جیا له یه‌ک ده‌زانن به‌ڵام ئه‌و زمانه‌ی که ئه‌وان به کاری دێنن هاوبه‌شه‌و وئه‌مه خۆی سه‌لمێنه‌ری هاوڕه‌گه‌ز بوونی ئه‌وانه.هه‌روه‌ها زۆربه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسان وه‌کوو سێرجان مهلهکوم،لۆریه ، هاسل و…هتد لوڕهکانیان به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی کورد زانیوه.
نه‌ته‌وه‌ی باڵا ده‌ست و ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ویستوویانه که لوڕه‌کان له کورده‌کان دابڕێنن و له‌م پێناوه‌دا به که‌ڵک وه‌رگرتن له راگه‌یه‌ندنه گشتییه‌کانی خۆیان و به شێوه‌ی جۆراوجۆر بۆ پێکانی ئامانجه‌کانی خۆیان هه‌وڵیان داوه. ئه‌وان له‌م په‌یوه‌ندییه دا هه‌وڵیان داوه هێندێک له کهسایهتییهکهانی لوڕساتان بخه‌نه ژێر رکێفی خۆیان ، ده‌بینین که که‌سانێک سه‌ریان هه‌ڵداوه که لوره‌کان به گرێدراوی نه‌توه‌ی فارس‌و زۆر جار به نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز له کوردی ده‌زانن و هێندێک جاریش دژایه‌تی کوردستانیان کردووه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ ئێمه‌ی کورد شتێکی نوێ نیه،زۆر دوور نه‌ڕۆین ، له دڵی کوردستان و له ناوچه‌ی هه‌ورامان و به‌تایبه‌تی شاری پاوه دوژمن هه‌وڵی داوه که به دامه‌زراندنی بنکه‌و ناوه‌ندی جۆراو جۆر که له خزمه‌ت سیاسه‌ته‌کای ۆیدایه ، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکا که ههورامیییهکان نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوازن و په‌یوه‌ندییان به کورده‌وه نییه.
ئه‌وه‌ی که جێگای داخه ئه‌وه‌یه که هه‌موو حیزبه‌کانی رۆژه‌هه‌ڵات ، کاتێک باس له خاکی کوردستان ده‌که‌ن ته‌نیا ئاماژه به چوار پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا،کوردستان،کرماشان و ئیلام ده‌ده‌ن و به جۆرێک ههڵسو که‌وت له گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن که راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ده‌بێته ته‌واوکه‌ری سیاسه‌تی حکوومه‌ته ناوه‌ندییه‌کان بۆ دابڕانی لوڕه‌کان له کوردستان.
ئه‌گه‌ر سرنجێک بده‌ین به حه‌شیمه‌تی دوو پارێزگای ئیلام و کرماشان بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که رێژه‌یه‌کی زۆر له حهشیمهتینیشتهجێی ئه‌و دوو پارێزگایه له دوو هۆزی له‌ک و لوڕ پێک هاتووه،لێره‌دایه که ئه‌م پرسیاره به زه‌قی دێته ئاراوه که چۆنه به‌شێک له لهکو لوڕه‌کان که له نێو سنووری پارێزگای کرماشان و ئیلام دا نیشته‌جێن کوردن و خاکه‌که‌یان کوردستانه ، به‌ڵام به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌وان که له پارێزگاکانی خوزستان، لورستان ، هه‌مه‌دان و… نیشته‌جێن کورد نین و خاکه‌که‌یان کوردستان نیه؟!
هێندێک که‌س به‌شدار نه‌بوونی ئه‌وان و ته‌نانه‌ت ئیلام و کرماشانیش ده‌نه به‌ڵگه‌یه‌ک دژی ئه‌و ناوچانه و به کوردستانیان نازانن، ئه‌وه‌ی که لێره‌دا روونه ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه له شوێنهکای دیکه به پشتگیری خۆیان له برا کورده‌کانیان نیشانیان داوه که له رۆژانه‌ی ته‌نگانه دا شانبه‌شانی برا کورده‌کانیان به‌رانبه‌ر به دوژمنی هاوبه‌شیان راده‌وستن و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌سته‌ی که پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد.ئه‌وه‌ش که به‌و جۆره‌ی که پێویست بوه له بزووتنه‌وه‌ی کورد دا به‌شدارییان نه‌کردووه هۆی کاریگه‌ری ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی بووه که دوژمنانی کورد له‌و ناوچانه ره‌چاویان کردووه و هه‌روه‌ها که‌مته‌رخه‌می و که‌مکاری حیزب و لایه‌نه سیاسی و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگی و کولتوورییه‌کانی کوردستان.
هێندێکی دیکه ده‌ڵێن لورستان و….هه‌موویان کورد نین و بۆیه وه‌کوو خاکی کوردستان چاوی لێ ناکرێ، من وه‌کوو کوردێکی خه‌ڵکی پارێزگای کرماسان و وه‌کوو پێشمهرگهیهکیی حدک ئێران ئه‌م پرسیارانه استه‌ی هه‌موو حیزبه‌کانی رۆژه‌هه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و حیزبی دێموکرات و به‌شداربوانی کۆنگره‌ی 15ی ئه‌و حیزبه به تایبه‌تی ده‌که‌م ؛ ئاخۆ خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا هه‌موویان کوردن؟ئاخۆ هه‌موو خاکی ئه‌و پارێزگایه کوردستانه؟ئاخۆ هه‌موو دانیشتوانی کوردستان خۆیان به کورد ده‌زانن؟به دڵیاییهوه وڵامی ئه‌م پرسیارانه “نا”یه ، نه هه‌موو دانیشتوانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا کوردن و نه هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان خۆیان به کورد ده‌زانن ، زۆر کوریشمان هه‌یه که لای خۆیانه‌وه شۆڕشگێڕن به‌ڵام پێان شه‌رمه که باس له کورد بوونی خۆیان بکه‌ن!
که‌وا بوو سروشتییه که هێندێک له لوڕه‌کانیش خۆیان به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌زانن.
ئێسته بۆچی بۆ پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ره‌وایه بڵێین کوردستان به‌ڵام بۆ ناوچه کوردنشینه‌کانی لورستان و هه‌مه‌دان و… ناڕه‌وا ؟ ن
ئه‌مه پرسیارێکه که نابێ پشت گوێ بخرێت و هه‌ر کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ر ده‌بێت به پێی توانا و ئیمکاناتی خۆی هه‌وڵبدات بۆ سه‌رخستنی ئه‌م دۆزه پیرۆزه و، چونکوو ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ ئێمه نه‌توانیین کاریگه‌ری بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و دۆزه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌بێت که له داهاتوودا به‌شێک له خاکی پارێزگاکانی ئیلام و کلرماشان بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له نیو لاوانی ئه‌و ناوچانه به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه و زۆرێک له لاوانی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌رچه‌ند له گه‌ل زمانی دایکی خۆیان نامۆن به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش به شوێن شووناسی خۆیان دهگهێن و به دڵیاییهوه ئه‌گه‌ر کاریان له سه‌ر بکرێت له داهاتوودا ده‌توانن ببنه باسکێکی به‌هێز بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان .
نه‌مر دوکتور قاسملوو له کتێبی کوردستان و کورد له مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی به کورد زانینی لوڕه‌کان به راشکاوانه ده‌ڵێت”ئێمه پیویسته له سه‌ر لوره‌کان نه‌زه‌رێکی روونمان هه‌بێت” و دواتر ده‌ڵێت ئێمه لوڕه‌کان به کورد ده‌زانین.به‌لام بۆ چی ئه‌و کات به فه‌رمی باسی له وه‌کوو به‌شێک له خاکی کوردستان نه‌کردووه، ئەوەیان ڕازەکەی لای دوکتۆر قاسملووی شەهید بووە کە داخوا چ تێبینی یەکی بۆی هەبووە؟ ئەگیان گومان لەوە دا نیە کە کاک دوکتۆر لۆڕەکانی وەک بەشێکی گرینگی نەتەوەی کورد زانیوە .
هه‌ر چه‌ند دوکتور قاسملوو ئه‌و کاتیش پێی وابوو که زۆربه‌ی لوڕه‌کان پاش کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئابووری و جێگیر بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بن به به‌شێک له نهتەوهی کورد ، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر دوکتور قاسملوو تا ئێستا مابایهت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ی یه‌کلایی کردبووه‌وه.
به سرنج‌دان به‌م خاڵانه‌ی سه‌روه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو به‌شداربوانی حدک ئێرانه که ئه‌م باسه بکه‌نه یه‌کێک له باسه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆنگره و هه‌وڵبده‌ن وه‌کوو خاڵێک له به‌رنامه و پێره‌وی حیزب دا بیگونجێنن و لاپه‌ڕه‌یه‌کی زێرینی دیکه له مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری حیزبی دێموکرات هه‌ڵبده‌نه‌وه.
حیزبی دێموکرات هه‌میشه نیشانی داوه که ئه‌و هێزه‌ی تێدا هه‌یه که دان به هه‌ڵه‌کانی خۆیدا بنێ و ئه‌م کاره نه‌ک هه‌ر له گه‌وره‌یی حیزبی که‌م نه‌کردوه‌ته‌وه بگره له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک خۆشه‌ویست تریش بووه ، که‌وابوو ئه‌مجاره‌ش به داننان به هلڵهی خۆمان و هه‌وڵدان بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بۆ جارێکی دیکه پێشه‌نگی حیزبی دێموکرات نیشان بده‌ین و خۆمان ده‌رباز بکه‌ین له شه‌رمه‌زار بوون به‌رانبه‌ر به نه‌وه‌ی داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مان.
سه‌رکه‌وتوو بێت کۆنگره‌ی 15ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ئه‌رسه‌لان یارئه‌حمه‌دی{jcomments off}