ته‌نها جارێ….
ته‌نها جارێ دڵی شێتی نهزاندوم
به‌ردا 
کۆڵێ خه‌می کرد به کۆچیڵمدا.
ته‌نها جارێ گرێی دڵم بۆ ئه‌وین کرده‌وه
قاڵم زراو گرهویشم نه‌برده‌وه.
ته‌نها جارێ خامه‌ی ئه‌وینم پێ گه یشت
له دو توێید ا بۆ که‌سێکی تر نوسرابو خۆشه‌ویست.
ته‌نها جارێ به ئومێد بوم
نیگای چاوی له گوڵ جوانتر بو بۆم.
ته‌نها جارێ بۆ داڵداری خۆم بێ دار کرد
هه‌رزو خه‌زان گه‌ڵای سه‌وزی منی زه‌رد کرد.
ته‌نها جارێ ئه‌ویندارێ یه‌خه‌ی گرتم
فه‌رموی ئه‌گه‌ر بته‌وێ بۆت ده‌مرم
ته‌نها جارێ گوتم به‌ڵێ
هه‌رزو سنگی برسی ، پێشکه‌ش کردم.
{jcomments off}