"an independent online kurdish website

دینی ئیسلام بۆ عەرەب و تورک و فارس خێری دایەوە، کوردیش پێی ماڵوێران بوو، بێجگە لە کارەساتەکانی لەشکری ئیسلامی عەرەبی کە بەسەر کوردیان دا هێنا لەسەرەتای بەدیهاتنی ئیسلامدا، دوای ئیسلام بوونی فارس و تورکیش، ئەوانیش هەر لە رۆژی ئیسلام بونیانەوە تاکو ئەمڕۆ کارەسات بەدوای کارەساتshihe_kurd_suni

بەسەر کوردی دا دەهێنن، بەتایبەتی لەدوای بەدیهاتنی شیعەگەری کە بەشێک لە فارس و تورکەکانیش بوون بە شیعە.

ئەگەر ئاورێک لە مێژوو بدەینەوە، دەبینین کوردەکەش بەبێ ئەوەی ئیسلامیەکانی دنیا حساب لەسەر ئیسلام بونیان بکرێت، بۆخۆیان خۆیان کردۆتە کەوا سوری پێش لەشکری سونەو شیعەی عەرەبی و تورکی فارسی.

لە پەیدا بوونی دەسەڵاتداریەتی سەفەوی و عوسمانیەکاندا، بەهەردوکیان کوردەکەیان دەناردە شەڕی یەکتر، بەیەکتریان بەکوشت دەدان و گوندو ماڵی یەکتریان تاڵان دەکردو دەسوتاند، لە کۆتایشدا ئەوەی ناوبانگی دەردەکرد دەسەڵاتدارانی تورک و فارس لەناویان دەبرد، خۆ ئەگەر باسی تێکڕای سەرۆک خێڵە کۆنەکان نەکەین کە لە پێنج سەد ساڵەی رابردوودا بەشداریان کردوە لە شەڕەکانی سەفەوی و عوسمانیدا، دەتوانین تەنها بە داستانەکانی خانی یەک دەست، کە بە خانی لێو زێرین ناسراو و سەرۆک خێڵی برادوست بوو، دەرسێک وەر بگرین لەشەڕ کردن بۆ تورک و فارس و عەرەب.

کەم کەس هەیە داستانی قەڵای دەم دەمی نەبیستبێ و بەشێک لە کوردەکان شانازای بە خۆ راگری خانی یەک دەستەوە دەکەن لەو قەڵاتەدا کە تورک و فارسە شیعەکان هەوڵی گرتنیان دابوو، خانی یەک دەست وەک سەرۆک خێڵێکی ئازا، بۆ پاراستنی دەسەڵاتداریەتیەکەی خۆی، ئەوبەر ئەوبەری کردوە لە نێوان دەسەڵاتداریەتی سەفەوی و عوسمانیدا، لەسەردەمی شەڕی چالدێراندا، ئەویش وەک زۆرینەی سەرۆک خێڵەکان، هاوکاری تورکە عوسمانیە سونیەکانی کرد، بەڵام دوای وەستانی شەڕەکە تورک و فارسە شیعەکان دەسەڵاتداریەکەیان لەناو برد.

ئەو مل بەملەی ئەمڕۆ لەناوچەکەدا بەدی دەکرێ، دەقاو دەق شەڕی چاڵدێرانی پێشوو زیندوو دەکاتەوە کە لە پێنج سەد ساڵ لەوە پێش، دەسەڵاتدارانی تورک و فارس بە کوردیان کردوەو کوردستانیان پێ بە وێران کردن داوە.

ئەمڕۆ سونەو شیعە بە چەکی مۆدێرنترەوە لەیەکتر راست بوونەوەو عەرەب و تورک فارسەکە خۆیان لەشەرە گەورەکە دەپارێزن و دەیانەوێ شەڕەکە بە کورد بکەن لەناو کوردستان دا، داخەکەم بەرپرسانی کوردیش بۆ خاتری پاراستنی دەسەڵات داریەتی خۆیان، خۆیان دابەش کردوەو کاڵەو زەنگاڵیان داپێچاوە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕێکی تازە لەناو کوردستاندا.

گوڕ بەستنی مالیکی لە مەسعود بارزانی و پشتیوانی تورکیا لە مەسعود بارزانی دەبێتە هۆکاری هەڵگیرسانی شەڕەکە، یاریەکانی جەلال تاڵەبانیش بەشێکن لە خۆش کردنی ئاگری شەڕەکە، ئەگەر ئەو شەڕەش هەڵبگیرسێ، ناراستەوخۆ کورد وەک سەدان ساڵی پێشتر دەبێتەوە دوو بەش، بەشێکیان دەکەونە پاڵ شیعەکان و بەشێکیش دەکەونە پاڵ سونەکان، هەردووک بەشەکەش وەک سەرۆک خێڵەکانی پێشتر بەبێ دەستکەوتی سیاسی یان بەدەستهێناوەی خاکە داگیر کراوەکان، کوری کورد بەکوشت دەدەن و کوردستان بەوێرانکردن دەدەن.

تۆ بڵێی تورکە سونیەکانی تورکیا ئەوەندەیان کورد خۆش بوێت تاکو فەرشی سور بۆ مەسعود بارزانی و نێچیر بارزانی رابخەن ؟، یان عەرەبە شیعەکان و فارسەکان کە چۆن فەرشی سور بۆ جەلال تاڵەبانی رادەخەن؟، یان بۆ هاندانیانە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕەکە ؟.

دەنگی نەتەوی خۆی لەو شەڕە دەپارێزێت و نەفرەت لەوەش دەکات کە بەشداری دەکات بەبێ دەستکەوتی سیاسی بۆ کورد.

دەنگی نەتەوەیی دەڵێ چۆن سەرۆک خێڵەکانی سەردەمی شەڕی چاڵدێران وتیان بەمەرجێک شەڕەکە دەکەین ئەگەر سوڵتانی عوسمانی دان بنێ بە ئیماراتەکانمان داو نیمچە سەربەخۆ ببین، عوسمانیەکانیش ئەوەیان پەسند کردو ٢٧ ئیماراتی بۆ دروست کردن.

ئەگەر تورک و عەرەب و فارسە سونەو شیعەکانی ئەمڕۆش، هەنگاوێک نەنێن بۆ دەستهەڵگرتن لە خاکە داگیرکراوەکان و ناسینی دەوڵەتی کوردی، هەر کوردێک شەڕیان بۆ بکات یان کورد لەو شەڕەوە بەشدار بکات، ئەوا دەبێتە شەرمەزاری مێژوو.

سەردار پشدەری     لەندەن ٦ – ٦ – ٢٠١٢

http://www.kurd-oil.net

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی