گه‌ڕه‌که کۆنه‌کان؛
سه‌ردێ ، قه‌ره‌مشانی،( قه‌دیم شاری ) ،شه‌خه‌ڵیان ، حه‌مه دۆساخیان ، ئاسنگه‌ران، پشته‌یان ، قه‌ڵاخوان ، میرئاوا، زوارێ …. .
کاتێک باسی دیار بوونی هێمای پێکهاته‌ی چینایه‌تی له تان و پۆی گه‌ڕه‌که‌کانی پاوه ده‌خرێته به‌ر چاوی وردبینی خوێنه‌ر ، ڕه‌نگه ئه‌و هه‌ڵێنجانه زانستی و لێکدانه‌وه سه‌رده‌میانه وه‌ک به‌شێک له پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری و دابه‌زینی شارستانیه‌ت بهاوێژرێته نێو بازنه‌ی سووڕی خه‌یاڵی خوێنه‌ر و له درێژه‌دا هه‌ستێکی وه‌های بۆ بخوڵقێنی که هێنانه گۆڕی پرسی باس کراو له گه‌ڵ تارێفی زانستی و ناسراوی چین و چینایه‌تی ڕابردووی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا مه‌ودای هه‌یه.
ئه‌گه‌ر چێن به واتا عێلمیه‌که‌ی ئێمڕۆ وه‌رد بده‌ینه‌وه بۆ وێنه( چینی کرێکار) ، بۆمان ئاشکراتر دبێ له هۆرامان نه ک هه‌ر سه‌دان ساڵ پێش به‌ڵکوو ڕۆژگاری ئێستاشی لێ زیاد بکه‌ین به بێ توانای هێنانه گۆڕی هیچ پاساوێك ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێندرێ کرێکار وه‌ک چینێک نه ته‌نێ له هۆرامان له زۆربه‌ی کوردستان بوونی نیه.
له گه‌ڵ ئه‌وه مه‌به‌ست لێره دا ئاماژه به ئاشکرا کران و بنج به‌ستنی هێندێ پێکهاته و تایبه‌تمه‌ندی هاوشان بۆ به‌ره‌و پیر چوون و شێوازێک له سامان گرتنی بیری چینایه‌تی له پانتایی هزری خه‌ڵک ده‌نوێنێ که ئه‌گه‌ر به شکڵی رابردوو گه‌شه و نه‌شه‌ی کردبایه ڕه‌نگ بوو نه ک چین به واتای زانستی ( سه‌رده‌می ئێمه ) ، له هۆرامان سه‌قامی گرتبا بگره شارستانیه‌ت به لق‌وپۆپی ته‌واوواتا لێ شین ده‌بوو.
بۆ وێنه به‌رهه‌م هێنانی جل‌و به‌رگی کوردی ( چۆخه‌و ڕا‌نک، پاپۆش ،کڵاش … ) که میژوێکی دێرینی هه‌یه به‌رهه‌مگه‌لی ده‌ستی سنعه‌تی سه‌ره‌تایین . ئه‌وه که ئه‌م سنعه‌ته نه‌یتوانیوه پێشچوونی زیاتر به خۆوه ببینی له ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که واته هه‌بوونی تێروانین و کرداری کردنی بۆ به‌رهه‌م هێنان و ڕه‌وانه کردنی به‌ره‌و بازار که‌م ناکاته‌وه .
مرۆی هۆرامی به‌رهه‌م و ده‌سڕه‌نجه‌که‌ی خۆی تا ئه‌نه دۆڵ و شام و به‌غدا و شاره‌کانی عه‌جه‌مستان بڵاو کردوه‌ته‌وه ، جا ئه‌وه ڕا‌نک و چۆخه یاکه‌ڵاش و که‌چک و شانه‌ی سه‌ر و هه‌رچیه‌کیتر بوو‌بێ به‌رهه‌مێک بوون کۆمه‌ڵگا پێویستی پێیان هه‌بوه.
له به‌شی یه‌که‌مدا باسی چه‌ند ناوێک وه‌ک ( بانه‌و ڕکانه‌ی[ ده‌شتی کێبه‌رکێ=زمین مسابقه= شوێنی گشتی وه‌رزش، ]، بانه‌و زه‌ماوندگای[ ده‌شتی ڕیو ره‌سمی شایی یا زه‌ماوه‌ند= شوێنی ڕێوره‌سم ، جه‌مگای گشتی] ، کرا . وه‌ک ناوه‌ڕۆک و ناسراوی ئه‌م دوو شوینه مه‌ودای که‌متر بۆ شک و گۆمان ناهێڵێته‌وه ده‌کرێ تێفکرینی ئه‌وتۆ له سه‌رده‌مانی کۆندا له ناوچه‌یه‌کی شاخاوی و ڕژدی وه‌ک هۆرامان به نیشانه‌ی شارستانیه‌ت یا هه‌ر نه‌بێ سه‌رهه‌ڵدانی بیری شارستانی لێک بدرێته‌وه. سازکرانی بازاری سه‌رداپۆشراو بۆ هه‌ر کاسبکارێک له ناوه‌ندی شار که دواتر ده‌که‌وێته به‌ر باس وێنه‌یه‌کیتری هه‌ڵکشان به‌ره‌و تێڕوانینی سه‌ره‌وه‌یه.
له هێنانه گۆڕی وشه‌و دیارده‌ی شارستانیه‌تدا بۆ نێودێر کردنی ژینگه‌یه‌ک به شار زۆر دیارده‌ی جێ سرنج هه‌یه که پاوه نه ته‌نیا په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کاتی به فه‌رمی ڕاگه‌یێندرانی به شار لێیان بێ به‌ش بوو، پاش زیاتر له په‌نجا ساڵ هێشتار هۆتێلێکی ڕێک‌و پێکی سێ یان چوار ئه‌ستێره‌ی [وه‌ک پێوانه بۆ هه‌بوونی مه‌رجه‌کانی خزمه‌ت گوزاری] تێدا ساز نه‌کراوه.
باسی جاده و ناوه‌ندی پێڕا گه‌یشتن به زبڵی شار ، ئاوه‌ڕۆ و ده‌یان مه‌سه‌له‌ی پێوه‌ندیداریتر بابمێنێ.
دوور له راستی نیه بوترێ : تایبه‌تمه‌ندیه دێرینه‌کانی هه‌نگاو نان به‌ره‌و پێوانی ئه‌م ڕێبازه [شارستانیت] وێرای ئیشاره به ئه‌و چه‌ند ئیشاره‌ته کورته له که‌مته‌ر خه‌می به‌رپرسان حاشا هه‌ڵنه‌گره و بۆمان هه‌یه پێداگری بکه‌ین بنه‌ما و ڕێچکه‌ی ئه‌م بواره له دێرزه‌مانه‌وه له بیر و کرداری دانیشتوان جێگیر بوه. ئه‌گه‌ر دواتر قه‌تیس ماوه یان کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی هاتوه‌ته سه‌رڕێ بۆ خۆی ئاوڕدانه‌وه‌ی تایبه‌ت و گشت لاینی گه‌ره‌که
ئاوڕدانه‌وه‌له له سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوازه‌کانی مرۆ[کۆیله‌داری ، فئۆدالیزم ، و سه‌رمایه‌داری] له نۆرمی کلاسیکی خۆیدا له هۆرامان بوونی وه‌ک له پێناسه‌ی گشتی ئه‌و قۆناغگه‌له دا شی کراوه‌ته‌وه نه‌دیتراوه.
له هۆرامان به پێی مێژووی هه‌زار ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌گزاده‌کان [ عه‌بدوڵا قازی – مێژووی هۆرامان] ، له به‌همه‌ن کوڕی به‌هلۆ ڕا ده‌سه‌لات پشتاو پشت به نه‌وه‌ی دواتر گه‌یشتوه.
به‌گ له‌م مه‌ڵبه‌نده نه فۆئۆداڵ بوه نه سه‌رمایه‌دار . مڵکداره‌تی( مالێکیه‌ت) له دێر زه‌مانه‌وه له هۆرامان خاوه‌نی سرۆشتی سوسیالیستی بوه. حۆکمڕانه‌کانی هۆرامان سه‌رچاوه‌ی داهاتی خه‌ڵک نه‌بوون .ئه‌گه‌ر ئاوڕ له ژیان و سامانی دانیشتوانی ناوچه‌ی هۆرامان بده‌ینه‌وه ئه‌و زانیاریه ڕاستیه که هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک پارچه باخێک ، ئاڵفجاڕێک ، پارچه ڕه‌زێک وێرای چه‌ند سه‌ر ئاژه‌ڵی خۆماڵی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوه .
به‌گ یا ده‌سه‌ڵاتدار وه‌ک له ناوچه‌کانیتر باو بوه مڵکداری مه‌زن نه‌بون تا ڕه‌عیه‌تیان هه‌بێ له سه‌ر زه‌ویه‌کانی کار بکه‌ن و به ئه‌م شێوه خه‌ڵکێک ژیانیان گرێدراوی بڕیاری مالک یان ئه‌رباب بێت.
لێره دا مڵکانه یا ماڵیاتی داهاتی به ده‌ست هاتوو له به‌ر هه‌می باخ ، مه‌ڕداری و هه‌ر داهاتێکیتر له لایه‌ن نوێنه‌ری شاره‌زای ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌رگیراوه . ڕه‌شایی له هۆرامان بێ واتا و بوونی نه سه‌لمێندراوه.
ده‌کرێ بوترێ به پێی سرۆشتی ناوچه و داب و نه‌ریتی له کۆنه‌وه هاتوو شێوازێکی جیاواز و تایبه‌ت له هۆرامان دابه‌زێندراوه . ئه‌م ڕێچکه له باری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه تایبه‌تمه‌ندی و پێش که‌وتنی ئه‌رێنێ به قازانجی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاکه‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێ. له گه‌ڵ ئه‌وه له کۆی گشتیدا به ڕێژه‌یه‌ک خه‌ڵک سه‌ره‌ڕای داهاتی به‌رته‌سک خاوه‌نی ژیانی ئاسووده‌تر و دوور له‌بێ سه‌قامی سه‌ر عه‌رزی ژینگه‌که‌یان وه‌ک زۆر ناوچه‌ی دی ژیاون.
ئه‌گه‌رگۆشه‌یه‌ک له ناوئاخنی شارستانیه‌ت هه‌نگاو هه‌ڵێنانی به کرده‌وه به‌ره‌و ژیانی ئاسوده و دوور له چه‌وسانه‌وه‌ی زیاتری تاک و کۆمه‌ڵگا به شێوازی پێشووتر لێک بده‌ینه‌وه دڵنیاییمان زیاتر ده‌بێ .
هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا : “مه‌رێ ” پشت به‌ستن به ژیانی شورایی له په‌نای به‌شێک له دیاره‌ده باسکراوه‌کانی سه‌ره‌وه‌دا گۆشه‌یه‌کی به‌رچاویتر له شارستانیه‌تی دیرینی هۆرامان بۆ ئێمه ئاشکرا ده‌کات.
حه‌مه دۆساخیان ؛
له پێشه‌کی ئه‌م به‌شه دا وێرای سپاس له هاوکاری بۆ ڕا ده‌ر بڕین و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی نووسراوی به‌رده‌ست دیسان خوازیاربوونی سه‌رله نوێ له جێ خۆیدایه بۆ هه‌رچی زیاتر به نێوه‌رۆکتر کردن. خوێنه‌ران بۆیان هه‌یه پێشنیار و زانیاریه‌کانی خۆیان به ئادره‌س ئیمه‌یلی s.babaee@web.de بۆ نووسه‌ر بنێرن که پێشه‌کی سپاسیان ده‌کرێ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گه‌ڕه‌کی ناو هاتی له مه‌ودای نێوان (قه‌دیم شاری) و (ئاسنگه‌ران) هه‌ڵکه‌وتوه. دانیشتوانی شار له‌و بڕوایه‌دان سه‌رده‌مێکی دوور و درێژ خه‌ڵکی ئه‌م گه‌ڕه‌که باوه‌ڕمه‌ندی ئایینی مووسایی(یه‌هود) بوون . پیشه‌ی سه‌ره‌کیان ئارایشگه‌ری، جه‌ڕاحی (شکسته به‌ندی)، ددان کێشان و ساز کردنی ده‌واو ده‌رمانی خۆماڵی له گژو گیای ناوچه بوو.
سه‌باره‌ت به بڕوای تایبه‌تی ئایینی دانیشتوانی ئه‌م گه‌ڕه‌که خه‌ڵکی به سالا چوو ده‌گێڕنه‌وه : “له ساڵانی هه‌ره پێشدا که‌سێکی موسڵمان نیشته جێ (ئاسنگه‌ران) به ناوی ئۆستاعه‌باس له گه‌ڵ کچێکی(جوو) له خێڵی حه‌مه‌دۆساخیان شه‌یدای یه‌کتر ده‌بن . به پێی یاسای ئایینی ئێسلام ئه‌گه‌ر کچێک مێرد به موسڵمانێک بکات ده‌بێ پێش ماره کردن(نیکاح)، کچه دینی ئێسلام قه‌بوڵ بکات .
دایکی ئه‌م کچه وه‌ک ناموسڵمانێکی ناڕازی له زه‌ماوه‌ندی کچه که‌ی له گه‌ڵ موسڵمانێک به تایبه‌ت کاتێک کچه‌که‌ی ئاماده ده‌بێ دینی خۆشه‌ویسته دڵ پێ دۆڕاوه‌که‌ی قه‌بووڵ بکات دڕ دۆنگی خۆی ناشارێته‌وه ، حه‌ول ده‌دا کچه که‌ی ئامۆژگاری بکات به‌ڵکوو له‌و بڕیاره داویه‌تی په‌شیمانی بکاته‌وه .
له نێو حه‌وشه یان هه‌یوانی ماڵه که‌یان به خه‌یاڵی ئه‌وه که‌س گوێ لێ نابێ به کچه که‌ی ده‌ڵێ : ” نه‌سیمه [ناوی. کچه‌که] ، موسڵمان مه‌به، ئه‌گه‌ر موسڵمان ببی درۆزن ده‌بی . نه‌سیمه مسڵمان نه‌بی ، ئه‌گه‌ر مسڵمان بیی دز ده‌بی . نه‌سیمه موسڵمان مه‌به ، ئه‌گه‌ر مسڵمان ببی …و … به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئامۆژگاری و ناڕازی بوونی دایکی نه‌سیمه ئه‌وینداری ئۆسا عه‌باس ده‌ست له خۆشه‌ویسته‌که‌ی هه‌ڵ ناگرێ و زه‌ماوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌کا.
به‌گشتی وه‌ک له مێژووی سینگ به سینگ ، نه‌ریت و سه‌ربرده‌ی دانیشتوان و ئه‌وه نه‌سڵ بۆ نه‌سڵ به نه‌وه‌ی ئێستا نه‌قڵ کراوه له ده‌سپێکی پێش چوونی پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی و په‌ره ئه‌ستاندنی فره باوه‌ڕی ئایینی به هه‌موو جیاوازی بۆ چوون و تێڕوانینی ناساز به‌رانبه‌ر جۆری بیرکردنه‌وه وه‌ک ئه‌و کورته ئاماژه‌یه له سه‌ره‌وه باس کرا ، تا ماوه‌ی نزیک به سه‌ت ساڵ پێش تێکه‌ڵی فره چه‌شن له نێو باوه‌ڕمه‌ندانی جیا ئایین به بێ قڕه له ته‌بایی هاوشانی حورمه‌ت پارێزی به‌رانبه‌ر به هه‌ڤدوو له‌م ده‌ڤه‌ره به میراتی جێ شانازی بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو تۆمار کراوه .
هاوکات له گه‌ڵ ئه‌وه زیاتر له پانسه‌ت ساڵ پێش گۆندێکی ته‌نیشت شاری پاوه به ناوی شێخان ناوه‌ندی ئایینی کوردی (یارسان) به ڕێبه‌رایه‌تی سۆلتان ئێسحاق بوه . له هه‌مان کاتدا پاوه‌به مه‌ودایێکی زۆرکه‌م له شێخان ژینگه‌ی باوه‌ڕمه‌ندانی ئایینی ئێسلام له ناوچه‌سه‌رحساب کراوه وێرای ئه‌وه هیچکات کێشه‌یه‌کی تاڵی ئه‌وتۆ که شیاوی مانه‌وه له زه‌ین و بیر‌و هۆشی خه‌ڵکه‌که‌بێ نه سه‌لـمـێندراوه . سه‌رپاکی داستانی پێوه‌ندیدار ، نه‌قل و نۆکته‌ی باوی کۆمه‌ڵایه‌تی له پێوه‌ندی هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌ی ئه‌م جیا باوه‌ڕیه لیپاو لیپ له حورمه‌تی به‌رانبه‌ر به بێ تووره بون و دڕ دۆنگی هه‌مبه‌ر یه‌کتر له مێژووی ژیانی تێکه‌ڵاوی دانیشتوانی دێرینی ناوچه‌که‌یه. پێداگری پاراستنی ڕێز و شکۆمه‌ندی گڵکۆی زۆر که‌سایه‌تی یاری باوه‌ڕان و به ناوه‌ند بوونیان بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه وه‌ک شووێنی پیرۆز خۆی نیشانه‌یه‌ک له پله‌ی به‌رزی تێگه‌یشتنی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که به‌رانبه‌ر مێژووی دێرینی خۆیانه .
باره‌گای سۆڵتان ئێسحاق ڕێبه‌ری ئایینی یارسان لای باوه‌ڕمه‌ندانی مۆسڵمانی ناوچه‌که هاوه‌شانی باره‌گای پیر و مه‌زنانی ئایینی ئێسلام ڕێز و حورمه‌ت و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی شکۆداری پارێزراو ماوه‌ته‌وه.
بازاری سه‌رداپۆشراوی له‌مێژینه‌ی شاری پاوه به ناوی” بازاره‌گه‌وره” ، که به داخه‌وه ده‌وروبه‌ری 45 ساڵ پێش به ته‌واوی تێکدرا و که‌مترین ئاسه‌واری لێ به‌جێ نه‌ماوه ده‌کرێ یه‌ک له هێما هه‌ره گرینگه‌کانی شارستانیه‌تی مۆدێرن له‌م شاره دسنیشان بکرێ . وه‌ک تۆمارگه‌ی مێشکی نووسه‌ر بڕ بکات له قه‌ساب خانه ، قماش فرۆشی،که‌لوپه‌ل وکه‌ره‌سه‌ی نێو ماڵ ، که‌سابه‌تی جۆراوجۆر تا دووکانی سه‌بزی و مێوه‌جات له‌و سه‌روبه‌نده‌دا وێرای زۆر پێداویستی تری خه‌ڵکی لێره ده‌ست ده‌که‌وت .
ئه‌م بازاره سه‌رداپۆشراوه خاڵێکی هاوبه‌شی گرێدانی دوو گه‌ڕه‌کی ئاسنگه‌ران و حه‌مه‌دۆساخیان و سه‌رپاکی شار ده‌ژمێردرا. کانی و حه‌وزو ئاوی ژنانه و پیاوانه بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی هه‌ردوو گه‌ڕه‌که‌که له لای خواره‌وه‌ی کاناڵی ئاوی خواردنه‌وه “جۆده‌گای ” له خۆ ده‌گرت .
خاڵێکی‌تر وه‌ک نیشانه و به‌ڵگه‌ی به‌ر چاوی شارستانیه‌تی دێرین به له به‌رچاو گرتنی ڕێژه‌ی نفووسی ئه‌وکاتی پاوه [ به کۆی گشتی 120 ماڵ ] ، هه‌بوونی دوو حه‌مام به مێعماری کۆن ( حه‌مامی میرزا محمود له سنووری گه‌ڕه‌کی شێخ ئاڵیان- حه‌مه‌دۆساخیان و حه‌مامی سه‌ردێ له گه‌ڕه‌کی سه‌ردێ )له پاوه نیشانه‌ی گرینگی دان به پاک و خاوێنی و له‌ش ساقی ڕیشه‌دار له باوه‌ڕی کۆنی ئایینی زه‌رده‌شتی پێش سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌کانی پێشکه‌وتنی ئێمڕۆیی ده‌ژمێردرێ. ئه‌م دوو حه‌مامه سه‌ر له به‌یانیان بۆ پیاوان و نیوه‌ڕۆیان تانزیکه‌ی ئێواره ژنان که‌ڵکیان لێوه‌ر ده‌گرتن. به داخه‌وه پاشتر نه‌م دوو بۆنیاته مێژووییه به‌تایبه‌ت له باری مێعماری وه‌ک هه‌ر ئاسه‌وارێکیتر تێکدران .
ئاسـنگه ران ؛
گه‌ڕه‌کێکیتر له پاوه که تا ئه‌م دواییانه‌وه‌ک له ناوه‌که‌یڕا دیار ده‌که‌وێ پیشه‌ی ئاسنگه‌ری واته ساز کردنی که‌ره‌سه‌ی له ئاسن سازکراو وه‌ک پێداویستی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی شار‌و ده‌وروبه‌ر سه‌رقاڵی ئه‌سڵی ژیانی ئه‌وانی پێک هێناوه.
خه‌ت ، یاسا، و عێلم و سنعه‌ت لای سۆمێریه‌کان سه‌ری هه‌ڵداوه . یونانیه‌کان زانست،ته‌بابه‌ت و ئه‌ستێره ناسییان له‌وان ، (سۆمێریه‌کان) گرتوه .
تێکه‌ڵاوی هۆرامان له گه‌ڵ سۆمێر ، بابل و ئاشوور له به‌ر هه‌ڵکه‌وتی سه‌ختی ژینگه‌که‌یان بۆ دیفاع له سه‌راوه‌ندی پێده‌شته‌کان ، قایم و ئه‌من و ئه‌مان بوون بۆ جێگیر کردنی خودا و سه‌روه‌ت و سامانی پیرۆز ، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی له‌شکر کێشی و پاشه‌کشێ شه‌ڕه مه‌زنه‌کان ، سه‌ر رێ خۆراسان بۆ به‌غدا و شام بوه.
ئه‌مه به‌شێک له‌و پێوه‌ندیانه له گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه‌ی پێک هێناوه که بوه‌ته هۆی گه‌شه سه‌ندنی بیر و هۆش و زه‌ینی خه‌ڵکی ناوچه‌که . شاخی شاهۆ 300 تا هه‌شت سه‌ت هه‌زار ساڵ پێش خه‌ڵکی تێدا ژیاوه. که‌ره‌سه‌ی له به‌رده چه‌خماخ ساز کراوی بیست هه‌زار ساڵ پێش له ئه‌شکه‌وتێکی لای پاوه گوندی (نۆسمه) دیتراوه‌ته‌وه. که‌له سه‌ری مرۆڤی به‌رله 6 تا هه‌شت هه‌زار سال له ئه‌شکه‌وتی قۆری قه‌ڵا نزیک شاری پاوه دۆزراوه‌ته‌وه . ده‌بێ له زانکۆی ڕازی کرماشان ڕاگیرابێ . (**)
به پێ هێندێ له نیشانه‌کان سنعه‌ت و کاری ده‌ستی ئاسنگه‌ری له ڕۆژگارانی کۆنه‌وه له هۆرامان باو بوه. له‌وانه : ساز کردنی که‌ره‌سه‌ی کۆڵینی زه‌وی وه‌ک قوڵه‌نگه ( زه‌نگن)، گاوه سن ، پاچ ، چه‌رخی کۆزه‌گه‌ری ، چنینی خام ( هه‌ڵاوه) ، ساز کردنی چه‌رم ، دوورینی که‌وش وچنینی که‌لاش ، چۆخه‌و ڕا‌نک دروست کردنی کونه ، جواده له پێستی حه‌یوان( بۆ ڕاگرتن و گواستنه‌وه‌ی ئاوی خواردن ) مانێ (سازکراو له پێستی ئاژه‌ڵ بۆ زه‌خیره و همار کردنی ده‌غڵو دان ) ، هه‌لیزه ( ساز کراو له پێستی ئاژه‌ڵ بۆ ڕاگرتنی شیره مه‌نی وه‌ک دۆ ، ماست ، په‌نیر و..) ، خیگه( بۆ ڕاگرتنی ڕۆن، دۆشاو و…) .
یه‌کیتر له پیشه هه‌ره سه‌رکه‌وتوه‌کانی ( خه‌ڵکی جوو) یه‌هودیه‌کانی هۆرامان و سنه ڕه‌نگ ڕه‌زی بوه. ئه‌وان به که‌ڵک وه‌ر گرتن له پیستی هه‌نار ، جه‌وت ، مازوو ، پێستی تازه‌ی گوێز و تێکه‌لاو کردنی گیا‌و گۆڵی تر سنعه‌تی ساز کردنی ره‌نگی جیاواز یان له‌م مه‌ڵبه‌نده دارشتوه . پێشتر ئه‌م سنعه‌ته تایبه‌ت به ئه‌وان وه‌ک نه‌ریت تۆمار کراوه.
ئاشی ئاوی ، همه و که‌نووبۆ همار کردنی ده‌غلو دان و ئارد هه‌روه‌ها دێزه ،گۆزه و بۆڕیه‌ئاو وه‌ک پێداویستی ڕۆژانه له گه‌ڵ که‌ره‌سه‌کانی تر که له به‌رد ساز کراون هه‌ر وه‌ها قوماشی چۆخه و ڕا‌نک و پا پۆشی هاوێنی کڵاش له‌و به‌رهه‌مانه ده‌ژمێردرێن، هێشتار قسه‌ی یه‌که‌م له به‌رانبه‌ر قۆماشی مۆدێرن ده‌که‌ن و جێی وڕێ تایبه‌تیان له نێوکۆمه‌ڵگادا پارێزراو ماوه‌ته‌وه . ئه‌مانه وه‌ک ده‌سکردی خۆماڵی له ڕیزی سنعه‌تی ده‌سکردی ناوچه که دان . به داخه‌وه هاوکات له گه‌ڵ گه‌شه‌ی سه نعه‌تی نوێ وێرای پێشینه‌ی پڕ بایی به هۆی تێڕوانینی تایبه‌ت! هۆرامان وه‌ک سه‌ر پاکی کوردستان نه ته‌نی له بواری سنعه‌تی به‌ڵکوو له زۆر بواریتردا په‌راوێز خراوه.
له وڵاتانی پێشکه‌وتوو ئه‌م جۆره سنعتکاریه ده‌ستی و دێرینه که‌له‌پووریانه به ته‌رخان کردنی بووجه‌ی تایبه‌ت و پاڵپشتی ده‌وڵه‌ت پارێزگاری ده‌کرێن . له وڵاتی کوردستان هێشتار ئاوڕی شیاوی خۆی له‌م به‌شه گرینگ و مێژووییه نه‌دراوه‌ته‌وه!
ناودێر کرانی گه‌ڕه‌کێک له شاری پاوه به “ ئاسنگه‌ران ” وه‌ک ئاماژه‌ی پێ درا نابێ گرێدراوی تایبه‌تی له گه‌ڵ که‌سب و کار و پیشه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه نه بوو‌بێ . دابه‌شکرانی سه‌رتایی هاو پیشه‌کان له هه‌ر گه‌ڕه‌کێک له ده‌وره‌ی یه‌کتر وه‌ک له سه‌رجه‌م پێکهاته‌ی شار ده‌ر ده‌که‌وه‌ێ ئه‌و ڕاو بۆ چوونه به قه‌وه‌ت ده‌کا ئه‌م دابه‌شکاریه پیشه‌ییه به گوێره‌ی نه‌ریت و باوه‌ڕی کۆن دا ڕیژرابی . گه‌رانه‌وه بۆ مێژووی قباڵه‌کۆنه‌کانی هۆرامان که ئێستا له موزه‌خانه‌ی بریتانیا [BRITISH MUSEUM ] ڕاگیراون و ئه‌و ناوه‌رۆکه ، که زیاتر له 2090 ساڵ پێش خه‌ڵک ئاڵوێری ئابووری به‌رنامه‌دار وه‌ک ئیجاره‌ی باغه ره‌ز له کرداری ڕۆژانه تۆمار کردوه ئه‌گه‌ری دابه‌شینی زانستیانه به ده‌سته‌وه ده‌دات.
کۆچی دۆ ئۆستا کاری ناو داری خه‌ڵکی پاڵنگان له ڕۆژگارانی زوودا بۆپاوه و نیشته جێ بوونیان له گه‌ڕه‌کی ئاسنگه‌ران واته ئه‌و شوێنه که نابێ به هه‌ڵه و هه‌ڵکه‌وت بۆ کار‌و ژیان هه‌ڵیان بژاردبێ بۆ خۆی به‌ڵگه‌یه‌ک له هه‌بوونی ڕیشه و ده‌ره‌تانی درێژه‌ی ئه‌م بواره له سنعه‌تی ده‌ستکرد به پێی پێویستی شار و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی بوه.
ئه‌م دوو برا ئۆستاکاره ئاسنگه‌ره به ناوه‌کانی ( ئۆستامحمد و ئۆستا ساڵح ) به وته‌ی ده‌م به ده‌می خه‌ڵک له پیشه‌ی خۆیاندا سه‌رکه‌وتوو، خاوه‌ن زه‌وق و کارامه‌بوونی تایبه‌تیان له خۆ نیشان داوه . نه‌قڵ و گێڕانه‌وه‌ی هه‌بوونی 13 کووره‌خانه وه‌ک ناوه‌ندی ئاسنگه‌ری له‌م گه‌ڕه‌که که ئاسه‌وار و تێکۆشانی پیشه‌یی مه‌ودا دووری به‌شێک له ئه‌و بنه‌ماڵانه تا سه‌رده‌می ژیانی ئێمه سه‌ربرده‌ی ئه‌م رابردوه دوور‌و درێژه ده‌سه‌لمێنێ. (1)
ده‌بێ خه‌ڵکی به ساڵا چووی پاوه وێنه‌ی ئۆستاد عه‌زیزی ئاسنگه‌ر- یان له کۆتایی ساڵه‌کانی چل دا باش له بیرمابێ کاتێک له گه‌ڵ تفه‌نگه بڕنوه‌کانی ده‌سکردی خۆی له ڕۆژنامه‌ی ئێتلاعات یان که‌یهان وه‌ک ئاشکراکردنی کارگه‌ی ئه‌سڵه‌حه‌سازی له قاو درابوو. مزگی ( حاجی عۆسمان) یکیتر له نوێژگه کانی شار له ئاسنگه‌ران ناوێکی ئاشنا لای خه‌ڵکی پاوه ده‌ژمێردرێ.
له گه‌ڵ سپاسی برای خۆشه‌ویست کاک مزه‌فه‌ر مێتران بۆ ده‌ربڕینی تێبینیه به که‌ڵکه‌کانی.
درێژه‌ی هه‌یه ، سـدێق بـا بـایی ..ئاڵــمان
{jcomments off}