"an independent online kurdish website
هیشتا مەرەکەفى ڕاگەیندراوى جیا بوونەوەى دۆستانى حدک لە حدکا ئیشک نەبوەوە

omar_sherifzade

و هیشتا بەشێک لە دۆستان و دڵسوزانى حیزب بە تەواوى ئاگادارى ئینشعاب نە کرابوونەوە ، دروشمى یەک ویان تێکەڵ بوونەوە لە لایەن دۆستانى حدک وە ، کرا بە دروشمى رۆژ و بە حەق و بە ناحەق دۆپات دەکرایەوە. هەر لە سەرەتاوە دیار بوو کە دروشمى یەک گرتنەوە بە مە بستى پاساۆ کردنى کردەوەى جیا بوونەوە لە لایەن دۆستانى حیزبى دێموکراتى کوردستانەوە بەرز کراوەتەوە نە لە رووى باور بە یەکیەتى حیزبى دێموکرات.

 دروشمى یەک بوونەوە بۆ دۆستانى حدک هەم دروشمێ پپولیستى و هەم دروشمیکێ ئوپورتونیستى بوو. پپولیستى بوو لە بەر ئەوەى کە وشەى یەک گرتن و یەکبوون ، وشەیەکى پوزیتیڤ و رۆمانتیکە هەر بویە دەتوانى لاینگر بۆ دروشم دەر کۆ بکاتەوە بە تایبەت ئەگەر خەڵک دروشم دەرەکان بە باشى نەناسێت. درۆشمى یەکگرتن بۆ دۆستاى حدک دروشمێکى ئوپورتونتیستیش بوو لە بەر ئەوەى کە وشەى یەک گرتن نوختەى بەرانبەرى ناکوکى ( جیابوونەوە ) یە.

کەسانیک کە بە کردوە جیا دەبنەوە بەڵام بە تئورى و قسە باسى یەک بوونەوە دەکەن ، کردەوەیەکى ئوپورتونیستى ئەنجام ئەدەن چونکە مرۆڤ ناکرێت و ناتونێت هەم جیا بیتەوە ( ناکۆکى دروست بکات ) و هەمیش یەک گرتنەوەى پێ باش بێت. دۆستانى حدک بە درۆشمى یەکگرتنەوە گەلێک ئەدرەسى نادروست وهەڵەیان بە خەڵک دا و هەروەها گەلێک گۆشارى تەبلیغاتی ( پروپاگەندەیی ) یان دژى حدکا بە تایبەت لە دونیاى مەجازى دروست و بڵاۆ کردەوە.

ناوەندى بڕیاردان لە حدک گەلێک لاوازە و دۆستانى حدک ناتوانن بڕیارى جیدى و گرنگ بدەن چونکە حدک یەک دەس نین . حدک تەنیا یەک ناوەندى بریار دانى نیە و لە لایەکى دیکەوە تەشکیلاتى حیزبى دێموکراتى کوردستان پتر وەک تەواشاکەرانى زەوینى فوتبال دەچى هەر یەکى دروشمێک و سازێک لێ ئەدات بە قەولى بەڕیز کاک دوکتور ئاسو حسن زادە بڕێک کەس ، کلوپ و حیزبایەتیان لێ تێک چوە ( تیکەڵ کردوە ) ، یەکیک داواى کۆمارى کوردستان ئەکات و ئەوى دیکە داواى مادەى ١٣ ى قانوونى کۆمارى ئیسلامى ئیران ، یەکیک بەڕیز کاک دوکتور قاسملوو بە ریبەرى خۆى و حیزبى دێموکراتى کوردستان دەزانى و ئەوى دیکە جنێو و بێ حورمەتى پێ دەکات ، یەکێک داواى رێفورم لە حدک ئەکات و ئەوى دیکە داواى رۆخانى حدک ، بڕیک داواى یەکگرتنەوە لە گەڵ حدکا ئەکەن وبڕێکیش باسى یەک گرتنەوە بە تاوان دەزانن… ( سەێرو سەمەرەش ئەوەیە کە ئەم رەۆتەیان ناو ناوە دێموکراسى حیزبى !؟ ).

ماوەیەکە ریبەرانى دەرجە ئەوەڵى حدکا ( سکرتیر و جیگرى سکرتیر ) بە راشکاوانە باسى یەک گرتنەوەیان هیناوەتە ئاراوە و باسى یەک بوونەوە لە گەڵ دۆستانى پێشوى خۆیان ( حدک )دەکەن و بەم چەشنە توپیان لە بەر دەروازى لاینى بەرانبەرى خۆیان واتە دۆستانى حدک هاویشتوە. بێ دەنگى دۆستانى حدک پیشاندەرى ئەوەیە کە ئاچمەس کراون.

باورم وایە کە دوو حیزبى بوون ، کیشەى ئەساسى و گرفتى سەرەکى حیزبى دێموکرات نیە ، بەڵام هەر لەو کاتەش لەو باورەدام بە بێ یەک بوونەوەى دوو حیزبى دێموکرات هییچ کام لە کیشە سەرکیەکانى ئەم حێزبە چارەسەر ناکرێن ماناى ئەوەیە کە یەک کردنەوەى دوو تەشکیلاتى حیزبى دێموکرات دەتوانى کلیلى چارەسەرى گرفتە بنەرەتیەکانى دیکەى حیزبى دێموکرات بێت.

کیشە و پروبلیمى بنەرەتى حیزبى دێموکرات دوور بوون لە کۆمەڵى کورد لە کوردستانى ئیرانە. حیزبى دێموکرات ٦٦ ساڵ تەمەنى کردوە و تەنیا ٦ساڵ لە نێو کورستانى ئیران ژیاوە ئەم حیزبە تا ئیستا بیست ( ٢٠ ) کونگرەى خۆى بەستوە ( بە ئەژمار کردنى کۆنگرەکانى ریبەرایەتى شورشگیر و حدک ) کە تەنیا ٣ دانە لە کۆنگرەکانى خۆى لە ناوخۆى وەڵات بەریوە بردوە ، نیزیک بە چارەکە سەدەیەکە کە ئەندامانى حیزب لە ناوخۆى وەڵات هییچ چەشنە رۆڵ و نەقشیان لە دیارى کردنى ریبەرى حیزبەکەیان نیە.

حیزبى دێموکرات تا ساڵى ١٩٨٩ یەکەمین و گرنگترین حیزب لە کۆمەڵى کوردەوارى بوو و ئیستا لە پلەى پینجەم دایە ، حیزبى دێموکرات تا سالى ١٩٨٩ رۆڵى ریبەرى بزوتنەوەى میللى ـ دێموکراتیکى کوردى لە ئیران دەگێڕا بەڵام ئیستا ئەم رٶڵەى لە دەست داوە ، تەشکیلاتى ئاشکراى حیزبى دێموکرات کە پتر لە باشورى کوردستان و ئوروپا جیگرە ، پیویستى بە سازماندهى نوى هەیە بەشێکى بەرچاۆ لە کادرى ریبەرى هەر دوو بەشى حیزبى دێموکرات بەرانبەر بە داهاتوى حیزب خۆى بە بەرپرس نازانیت و لە لایەکى ترەوە حیزبى دێموکرات بە چەشنى پیویست خۆى لە گەڵ زەمان نە گۆنجاندوە یان ( ناتوانى ) خۆى بگونجینیت. بە لە بەر چاۆ گرتنى ئەم راستیە تاڵانەیە کە دەتوانین بڵین کە کیشەى سەرکى حیزبى دێموکرات دوو حیزب بوون نیە ، بەڵام یەک بوونەوەى دوو حیزب ، دەتوانى کیشە بنەرەتیەکانى حیزب بەرو چارەسەرى ببات.

ئاکامى کۆمێنتار
حیزبى دێموکرات پیویستى بە یەک بوونەوە ، ساغ بوونەوە و نوى بوونەوە هەیە بەڵام تەنیا یەک گرتنەوە نابى لە نێوان دوو دێموکرات بکرێت ، بەڵکو پیویستە یەکگرتنەوە لە پانتایەکى بەرینتر بەریوە بچێت.

کۆمێنتاری ٣٣

ع ـ شریف زادە ـ ئاڵمان ـ ٧ى ژوئینى {jcomments off}٢٠١٢

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی