"an independent online kurdish website

 VOA . سه‌رۆکی شـاندی ئێران له‌ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی کاره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕاناگرێت.ceifer_hamidi1

چوارشه‌ممه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سـته‌ی تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ ناوکیـیه‌که‌ی ئێران، عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانیـیه‌ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی وڵاته‌که‌ی سووره‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی چالاکیـیه‌ ناوکیـیه‌کانی، له‌وانه‌ پـیتاندنی یۆرانیۆم که‌ هه‌رگیز ده‌ستی لێ‌هه‌ڵناگرێت.

سه‌باره‌ت به‌ پێداگرتنی ئێران له‌سه‌ر پـیتاندنی یۆرانیۆم، جه‌عفه‌ر حامیدی شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و گوتار ده‌ر له‌ زانکۆی گرین له‌ نۆروێژ ده‌ڵێت سیستمه‌کانی دێموکراتیک زۆر هیوادارن به‌ ڕێگای گفتوگۆ ڕێگه‌ چاره‌ بدۆزنه‌وه‌ به‌ڵام سیستمه‌ دیکتاتۆره‌کان ده‌توانن له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێر 24 جار بۆچونی خۆیان بگۆڕن.

ئه‌و ده‌ڵێت ئوروپا و ئه‌مریکاییه‌کان تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ که‌ جیددی هه‌ڵسوکه‌وت(له‌گه‌ڵ) ئێران بکه‌ن.

وڵاتانی ڕۆژئاوایی پـێـیان‌وایه‌ ئێران چه‌کی ناوکی دروسـتده‌کات، ئێرانیش نکوڵی لێده‌کات.

بۆ گوێگرتن لێرە کلیک بکە

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی