یه‌ک:
نووسه‌رکێیه؟
هه‌ندێکله‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که هه‌رکه‌س خوێنه‌واری نووسین و خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێ ده‌توانێببێته نووسه‌ر.
هه‌ندێکده‌ڵێن ئینسان ده‌بێ خاوه‌نی توانایی و به‌هره‌ی خوداوه‌ندی هه‌بێت تا بتوانێ چیرۆکێکبنووسێت.
هه‌ندێکی دیکه له‌و باوه‌ڕه‌ن که نووسه‌ری پێویستی به رواڵه‌تێکی تایبه‌تنیه، به‌ڵام هه‌رکه‌سێ که ده‌توانێ شتێ بنووسێ، بێگومان چیرۆک نووس نیه.
نووسه‌رکێ یه؟
له‌ژیاندا به‌رده‌وام رووداوگه‌لێک روو ده‌دات و مرۆڤه‌کان هه‌ر رۆژێ شتگه‌لێ که دڵیانپێخۆشه و ده‌توانن بینووسنه‌وه و زۆر جار زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له بیر وزه‌ینیان دا نووسین ده‌نووسن، یان خه‌یاڵ ده‌که‌ن که ده‌نووسن، به‌ڵام هه‌ر که‌ده‌چنه پشت مێزێکه‌وه داده‌نیشن تا بنووسن، تێده‌گه‌ن که ناتوانن.
بۆنموونه په‌یکه‌رتاشێ که به‌ردێکی کردوه‌ته‌بنه‌مای کاره‌که‌ی، به‌ڵام نووسه‌ر له‌گه‌ڵ هیچ دا به‌ره‌وڕوویه، واته له‌گه‌ڵکاغه‌زێکی سپی. که‌واته نووسینی چیرۆک و رۆمان کارێی ئاسان و ساکار نیه. ئه‌وه‌یتۆ هه‌موو خه‌یاڵه کۆکراو و که‌ڵه‌که‌کراوه‌کانی مێشکت بهێنیته پشت مێزێکه‌وه‌ساده‌یه، به‌ڵام به چ شیوه‌یه‌ک ده‌یگوێزیته‌وه بۆ سه‌ر کاغه‌ز، دژواریی و ئه‌سته‌میکاره‌که ده‌ست پێ ده‌کات.
کاغه‌زێکیسپی، په‌نجه‌ره‌یه‌ک که بتوانی خه‌یاڵی تێدا تاو بده‌ی. که‌مێ حه‌ز، که‌ڵه‌که‌کردنیئه‌زموونی ژیان، خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی چیرۆک و به‌رهه‌مه گرینگه‌کانی ئه‌ده‌بیاتیئێران و جیهان، پێداویستییه گرینگه‌کانی نووسه‌ر بوونن، به‌ڵام ته‌واوکه‌ر نین.
نوسه‌رسه‌د لاپه‌ڕه ده‌خوێنێته‌وه و یه‌ک په‌ڕه ده‌نووسێت. ئێمه به‌رهه‌مه‌کانی چێخۆفده‌خوێنینه‌وه تا بزانین چی کردوه تا ئێمه نه‌یکه‌ین، به‌رهه‌مه‌کانی هێمنگۆایده‌خوێنینه‌وه که بزانین چی نه‌کرده‌وه تا ئێمه ئه‌نجامی بده‌ین.
نووسه‌رپێویستی به په‌ره‌وه‌رده‌ی بیر‌و زه‌ینی هه‌یه، بۆ چیرۆک بینین هه‌موو شتێکه. چیرۆکنووسێکبه شێوه‌یه‌ک چوارچێوه‌ی زه‌ینی خۆی په‌روه‌رده ده‌کات که ته‌نانه‌ت خه‌ون وئاواته‌کانیشی بیچم و شکڵێکی چیرۆک به خۆیه‌وه ده‌گرێ.
ئه‌مه‌پرسیارێکه که به‌رده‌وام له بیر و زه‌ینی چیرۆکنووسانی لاودا دێته ئاراوه، هیچوه‌ڵامێکی ته‌واوتر له‌م پرسیاره دووباره‌نیه که:
چۆنچیرۆکێکی باش ده‌نووسرێ؟، چونکه هیچ سوژه‌و بابه‌تێکی خراپ بوونی نیه، ئه‌گه‌ربه ده‌ورووبه‌ری خۆماندا بڕوانین، رۆژنامه‌کان هه‌ڵده‌ینه‌وه، له هه‌موورووداوه‌کان و پێشهاته‌کان و هه‌وڵه‌کاندا به دڵنیاییه‌وه ده‌ستمایه‌کان بۆ نووسینیچیرۆکێکی باش په‌یدا ده‌بێ.
به‌ڵامئایا هه‌ر چیرۆکێک که نووسرا، ده‌توانێ له نێو ئه‌م هه‌راو هوریای به‌رهه‌مهێناندا،خۆی نیشان بدات و شان به شانی به‌رهه‌مه گه‌روره‌کان به‌ره‌و پیش بڕوات؟
به‌ڵێبابه‌تی خراپ بوونی نیه، به‌ڵکوو ته‌نیا چیرۆکی باش بوونی هه‌یه و چیرۆکی خراپبه درێژایی زه‌مان، نکۆڵی له بوونی خۆی ده‌کات.
بۆنموونه چه‌نده چیرۆک و رۆمانمان خوێندۆته‌وه که کاتێ ته‌ماشای به‌رگی کتێبه‌که‌ده‌که‌ینه‌وه، شتێکیس زۆرمان له بیر نه‌ماوه، چه‌نده فیلمان دیوه که وه‌ختێبه رێکه‌وت چاومان به وێنه‌یه‌ک له‌و فیلمه ده‌که‌وێ له بیرمان نه‌ماوه که‌بابه‌تی فیلمه‌که چ بووه. چه‌نده فیلمه‌کلانی هالیوودیمان دیتوه به نواندنیئه‌کته‌ره به ناوبانگه‌کان! چه‌نده کتێبی جه‌نجاڵیمان خوێندۆته‌وه که دوایماوه‌یه‌ک هیچ شتێ له ناو مێشکماندا نه‌ماوه، به پێچه‌وانه‌وه، چ که‌سێ ده‌توانێ”پشیله‌ی به‌ر باران”ی هێمنگوای له بیر بباته‌وه؟ یا چۆن ئیمکانی هه‌یه‌که “بێگانه”ی کامۆ له بیربکرێت؟ و یان “ژرمیناڵ” ئیمل زۆلا، “رگتایم” دکترۆف،”ناتووری ده‌شت” سالینجه‌ر؟
هیچکتێبێک یان فیلمێک، و به گشتی هیچ به‌رهه‌مێک به بێ ته‌بلیغ کردن و جه‌نجاڵاوییبوونیه‌وه نامێنێته‌وه. هونه‌ر به یارمه‌تیی گۆچانی ژێر باڵ ته‌نیا چه‌ند هه‌نگاوێده‌توانێ له‌سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستێ و بڕواته رێگاوه، هونه‌ر ده‌بێ له‌سه‌ر پێی خۆیراوه‌ستێ.
ئێمه‌بڕیار ده‌ده‌ین چیرۆکی باش بنووسین که باشترین جۆر و نموونه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆکبێت. ئه‌مه کارێکی ساده نیه، به‌ڵام ئه‌سته‌م و سه‌ختیش نیه، ئه‌گه‌ر نا چێخۆف،هه‌دایه‌ت، گولشیری، مالاموود، هێمنگوای، سالینجه‌ر، بێکت و خوان رۆلفووش هیچ کاتنه‌ده‌بوون.
ته‌نیاده‌بێ له جێی خۆماندا هه‌ڵسین و خۆمان بۆ وه‌ها کاریکی گه‌وره و هه‌ژێنه‌رئاماده بکه‌ین.
کورته‌چیرۆک یان چیرۆکی کورت:
ئه‌ده‌بیات له چوارچێوه و فۆرمگه‌لێکی جۆراوجۆر پێکهاتوه:چیرۆک، رۆمان، شانۆنامه، فیلمنامه، ئه‌نکدۆت، حه‌کایه‌ت، ئه‌فسانه، شێعر و ده‌قه‌کانیدیکه.
منله‌م به‌رنامه‌یه‌دا زۆرتر له باره‌ی پێکهاته‌ی چیرۆکه‌وه قسه ده‌که‌م. ئه‌گه‌رپێکهاته‌ی رۆمان به باخیک وێنا بکه‌ین، که زۆر جاران به بێڵ و خاکئه‌نداز رێکیده‌خه‌ن، کورته چیرۆکیش باخچه‌یه‌که که به ده‌ست رێک ده‌خرێت. پێموایه، هه‌ڵبه‌ته‌رۆمانیش به ده‌ست ده‌نووسرێ. هه‌رچه‌نده که ئه‌مه کارێکی کوشنده‌یه، به‌ڵامکاری دڵ ده‌ست ده‌یکات.
کورته‌چیرۆک وه‌کوو باخچه‌یه‌که که به ده‌ست رێک ده‌خرێ و له یه‌ک روویه‌وه به چاوهه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ.
سه‌فده‌رته‌قیزاده، وه‌رگێڕ و چیرۆک‌نووسی هاوچه‌رخ له باره‌ی کورته چیرۆکه‌وه ئاوه‌هاده‌نووسێت: کورته چیرۆک نه‌رم و نیانترین ژانری ئه‌ده‌بیاتی گێڕانه‌وه‌یه. چیرۆکره‌نگه کۆمه‌ڵێک له چه‌ند رووداو یان تاکبێژی یان وه‌سفێکی ساده له رووداوێکیبێ کاراکتێر بێت.
“کورت “بوونه‌که‌شی ده‌توانێشتێک له نێوان یه‌ک لاپه‌ڕه تا ده‌هه‌زار وشه له خۆ بگرێت. به‌ڵام له تایبه‌تمه‌ندییهبه‌رچاوه‌کانی کورته‌چیرۆک ئه‌مه‌یه که پاش خوێندنه‌وه که به هۆی ده‌ربڕینیحاڵه‌تی ئینسانی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رز خۆی “نیشان” ئه‌دات.
کورته‌چیرۆک که له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، هه‌تیوێکی بێ ناونیشان بوو، به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوترین و خه‌ڵکپه‌سندترین شێوازی ئه‌ده‌بیاتی گێڕانه‌وه، گه‌یشته‌سه‌ده‌ی بیسته‌م. یه‌کێک له‌و هۆکارانه، جیا له گۆڕانکارییه پیشه‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تیو فه‌رهه‌نگییه‌کان، په‌ره‌سه‌ندنی بڵاوکراوه و گۆڤاره‌کان له سه‌ده‌ی بیسته‌مدابوو. ئه‌م گۆڤارانه به هۆی خێرایی خوێنه‌ره‌کانیانه‌وه، پێویستییان به ده‌قیکورت و وێنه‌ی زۆر، و هه‌روه‌ها بابه‌تگه‌لێ که خوێنه‌ران ماندوو نه‌بن، هه‌بوو.
به‌مشێوه‌یه، کورته‌چیرۆک خوێنه‌رانی زۆری بۆ خۆی په‌یدا کرد و پێویستییه‌کانی به‌رزبوونه‌وه‌و هێدی هێدی په‌ره و گه‌شه‌ی ئه‌ستاندو له ئاکامدا وه‌کوو لقێک له ئه‌ده‌بیات وهونه‌ری سه‌ربه‌خۆ به ئیمکاناتی ده‌ربڕینی شوێندانه‌ر له شێوازه‌کانی ده‌روون وده‌ره‌کیی مرۆڤدا سه‌ری هه‌ڵێنا.
ئانتوانچێخۆف، ئه‌م نووسه‌ره ئازیزه، گه‌وره نووسه‌ری رووسی له شوێنێکدا ده‌نووسی:”من هێشتاکه روانگه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی و سیاسیم بۆ ژیان په‌یدا نه‌کردوه، هه‌رمانگێ تێده‌په‌ڕێ، بڕواکانم ده‌گۆڕم، که‌واته بیر و زه‌ینی خۆم ته‌نیا به وه‌سفکردنیقاره‌مانی چیرۆکه‌کانم چۆن عاشق ده‌بن، چۆن ژیانی هاوبه‌ش پێک ده‌هێنن و منداڵیانده‌بێ و ده‌په‌یڤن و ده‌مرن، به‌رته‌سک و سه‌رقاڵ نه‌کردوه”
نێواخنیسه‌ره‌کیی به‌رهه‌مه‌کانی چیخۆف، دووره‌په‌رێزی، ته‌نیایی و داماویی چینه هه‌ژاروو ره‌نجکێشاوه‌کان و به‌تایبه‌تی هه‌ژاریی پاڵه و ره‌نجبه‌ران و هه‌روه‌ها ژیانیبێ به‌های ئه‌شراف و خانه‌دانه‌کان. چیخۆف مرۆڤێکی خۆشه‌ویست بوو. ته‌نیا لایه‌نێکیژیانی نه‌ده‌دیت و هیچ کات له بینینی ترووسکاییه‌ک رووناکی و جوانی له پانتاییرووداوێکدا تراژیک و خه‌مناکدا بێ باک نه‌بوو.
به‌رچاوترینتایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هونه‌ری چیخۆف، ساده‌ییه به شێوازه جۆراوجۆره‌کانه. چیرۆکگه‌لێکی سه‌خت ساده به‌ڵام بۆ هه‌تاهه‌تایینووسراون.
سه‌رچاوه:معروفی، عباس، این سو و آن سوی متن، (زنجیره برنامه‌ی کارگاه داستان نویسی رادیوزمانه). {jcomments off}