"an independent online kurdish website

سڵاۆ لە رادیۆ دەنگی کوردستان، پشتیوانی گەل بۆ مانو نەمانmihemmed_palani

تاکە رادیۆ بووی پیی دەبووم دڵخۆش، خەڵکی ڕاپەڕان دژ بە خۆفرۆش
سڵاۆ لەو بیرەی لە بۆ ئەو کارە، رادیۆ پیویست بوو بۆ ئەو ئەخبارە
کاتێ دەیناڵاند دژ بە خوین خوارم، سەپا بە سەرما بکەم هاوارم
سڵاۆ لە بیرو هزری جوانت، پشتیوانی گەل دژ بە نەیارت..
قاسملوو ، هیجری ، خەلیقی  ،تەها، بیژەرو نووسەر شیبر بەگیش بە خوا
هەم حەسەن زادە و خەجیش بەم کارە، دریغیان نەکرد رۆژ تا ئیوارە
ئەحمەد شیربەگیی ڕۆڵەی بە هۆشم، بۆ واز هینانت من زۆر نەخۆشم.
سڵاۆ لە سەید سەلامی ئازیز، هاوکارو نووسەر وەک گۆلی پاییز
لە بیرم نییە ناوتان بهینم، ڕۆڵەی قارەمان ئەی ئەرز هەژینم
لە پەنجاو نۆ بوو رادیۆ کراوە، چرای ماڵی کورد بۆ گەل گەشاوە
تەشویشی دۆژمن کاری لیت نەکرد، بۆ ئەو کاتەی کورد هەر تۆ بووی بە پرد
هیزیی بیستون لەگەڵ پیشەوا، دۆژمن بەزین بوون لە کاتی شەوا
هیزی شاهۆ بوو دژ بە داگیر کەر، گوی گری تۆ بوون هەر ڕۆژ لە سەنگەر
هاواری تۆ بوو حەماسەی خولقان، دۆژمنی خوین خوار لە ترسا تۆقان
هیزی ئاربابا لە گەل کیلە شین، دۆژمن بەزین بوون ، زۆر بە قارو قین
داخی سەد داخم زۆرتان نەماون، قارەمانی گەل هەر لە بەر چاون
شەهیدی گەلن بۆ میژوو دیارە،سەد هەزار کوڕنۆش لە بۆ ئەم کارە.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی